سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات

11 September 2024
سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
 

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێدەکرێت.
 
د. ساڵح عومەر، مامۆستای زانکۆ لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ لەبارەی سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان گوتی:  دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران هاتووەتە ئاراوە و ئەم سەردانەی پزیشکیانیش بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی خودی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
 
گوتیشی: نێچیرڤان بارزانی رۆڵی لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران هەبوو.
 
بە گوتەی ساڵح عومەر، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دۆسییەی ئەمنییە و دەڵێت: پزیشکیان بابەتی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.