لە هەرێمی کوردستان 15 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژراون
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان دەڵێت، ئامارەکانی تووندوتیژیی بەرامبەر پیاوان لە ساڵی 2024 "دڵخۆشکەر نین"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پار 15 پیاو لەلایەن ژنەکانیان بە هاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: "دۆخی سیاسی و قەیرانی دارایی کاریگەریی هەبووە لەسەر زیادبوونی تووندوتیژی خێزانی و ژمارەی کوشتنی پیاوان بەهۆی کێشە خێزانییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان زیاد بووە."
گوتیشی: سکاڵاکانی پیاوان لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاترە بەڵام حەڵەتەکانی تووندوتیژیی دژی پیاوان لە هەولێر زیاتر تۆماردەکرێت و بەگشتیی تووندوتیژییەکان دژی پیاوان لە شارەکان زیاترن بەراورد بە گوندەکان.
بە گوتەی بورهان عەلی، ساڵی 2024 نزیکەی 60 پیاو لەماڵ دەرکراون لە هەرێمی کوردستان و تووندی رێکارەکانی رێگریی لە تووندوتیژی خێزانی رێژەی تەڵاقی زیاتر کردووە.
بهشی بكه لە