جێگری نوێنەری سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق: 90٪ـی ئاوی دیجلە و فورات پیس بووە
رووداو دیجیتاڵ
جێگری نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری مرۆیی و پەرەپێدان دەڵێت: 90٪ـی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات پیس بووە. داوا لە عێراق دەکات رێکاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ رێگری لە بەفیڕۆچوونی ئاو.
غوڵام ئیسحاق زای، جێگری نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری مرۆیی و پەرەپێدان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ دا گوتی: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان بە سەختی کاریگەریی گەرمبوونی جیهانی و گۆڕانی ئاو و هەوای لەسەرە. هەروەها دەڵێت، گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی کۆچکردنی نزیکەی 37 هەزار کەس لە باشووری وڵاتەکە.
جێگری نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوە دەکات، ئاوارەکانی عێراق رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بوونەتەوە، لەوانە سیاسی، ئاسایش، نیشتەجێبوون، قەرەبوونەکردنەوە و نەبوونی بەڵگەنامە، کە بووەتە هۆی بێبەشبوونیان لە خزمەتگوزارییەکان.
بهشی بكه لە