د. ئارام برادۆستی: پێویستە درووشمی هەڵبژاردن بۆ دەنگدەر بێت نەک لایەنی سیاسی
پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن دەڵێت: لەڕووی زانستییەوە پێویستە درووشمەکانی هەڵبژاردن ئاراستەکردنی پەیام بێت بۆ خەڵک نەک لایەنی سیاسیی دیکە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جگە لە درووشمی پارتی دیموکراتی کوردستان، درووشمی سەرجەم لایەنەکان پەیامە بۆ لایەنی سیاسیی دیکە نەک بۆ دەنگدەر.
د. ئارام برادۆستی، پسپۆڕی هەڵبژاردن لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: درووشمی هەڵبژاردن پێویستە لەبارەی داهاتوو بێت و ئەرێنی بن و دەبێت درووشمی هەڵبژاردن ئاراستەی دەنگدەر بکرێت نەک لایەنی سیاسی دیکە.
گوتیشی: گوتاری جیاواز ئاساییە، بەڵام درووشمە نیشتمانییەکان پێویستە هاوبەش بن و لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان جۆرێک رەگەزپەرستی بە درووشمە سیاسییەکانەوە دیارە.
بهشی بكه لە