بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ نارین ئالان

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ نارین ئالان

ئەکتەرێکی شۆخ و شەنگی فیلمی پەیکەری دڵە، کە شوان عەتووف کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، نارین ئالان بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی کردوو بەشێکی زۆری ژیانی تایبەتی ئاشکراکرد.
لەسەرەتای بەرنامەکەدا دکتۆر ئاراس لە نارین دەپرسێت، کە چ جۆرە خواردنێک دەزانێت ئامادەی بکات، بێ دوو دڵی نارین گوتی،کە دەزانێت هەموو جۆرە خواردنێکی کوردی- ئیتاڵی- تایلەندی دروست بکات، بۆیە دکتۆر ئاراس داوای لێ دەکات خواردنێکی ئیتاڵی بۆ ئامادە بکات.
نارین ئالان، لە سلێمانی لە دایکبووەو لە سوید گەورە بووەو ئێستاش لەگەڵ هاوژینە سویدییەکەی و کچەکەی لە دوبەی دەژین، بەڵام زوو زوو دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و بەشداری چالاکی هونەرییەکان دەکات.
بەرنامەی رەمەزاندروستی 

رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40