بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ حەمەی حاجی مەحموود

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ حەمەی حاجی مەحموود

حەمەی حاجی مەحموود، سەرۆکی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە گوڵەخانە لە ماڵەکەی خۆیدا پێشوازی لە ستافی رەمەزاندروستی کردو بەشداری لەبەرنامەکە کرد.
کاکە حەمە، لە سەرەتای بەرنامەکە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانییەوە لە یاریگای خۆیەوە یاری تۆپی پێی کردو توانی چوار گۆڵ لە تیمەکەی دکتۆر ئاراس بکات.
دواتر لەگەڵ دکتۆر ئاراس بەربانگیان کردەوە، ئەو خۆراکەی لەسەر خوانەکەی بوو، هەموو خۆماڵی بوون و لە باخچەو رەزەکانی خۆی بوون، بۆیە ئەمە دڵی دکتۆر ئاراسی خۆشکرد.
حەحەمی حاجی مەحموود ئاشکرای کرد، کە بۆ ماوەی 32 ساڵە برنجی نەخواردووە، بەڵام زۆر حەزی لە ساوارەو وەستایەکی باشی دروستکردنی ساواریشە.

بەرنامەی رەمەزاندروستی 
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40