بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ هەردی سەلامی

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ هەردی سەلامی

هەردی سەلامی، گۆرانیبێژێکی گەنجی شاری سلێمانییە، ماوەیەکی کەمە وەکو گۆرانیبێژ دەرکەوتووە، بەڵام هەوادارێکی یەکجار زۆری بۆ خۆی کۆکردووەتەوە، بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد.
لە شاری سلێمانی لە یەکێک لە رێستۆرانتەکان هەردی و دکتۆر ئاراس بەیەکەوە بەربانگیان کردەوە، هەردی هەر زوو ئاشکرای کرد، کە زۆر حەزی لە برنج و شلەیە، بۆیە خاوەنی رێستۆرانتەکە برنج و شلەیەکی تایبەتی بۆ هەردی سەلامی هێنا.

هەردی سەلامی نەیشاردەوە، کە بەدەست جگەرەکێشانەوە گیرۆدە بووەو داوای لە دکتۆر ئاراس کرد، کە چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە، دکتۆر ئاراسیش بەڵێنی پێدا، کە لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەنتی تۆباکۆ چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.

بەرنامەی رەمەزاندروستی 
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40