بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ نزار عیسمەت

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ نزار عیسمەت


دکتۆر نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک،بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستیدا کرد.
 دکتۆر نزار لە ماڵەکەی خۆیدا، لەگەڵ دکتۆر ئاراس بەربانگیان کردەوە، کە هاوژینی دکتۆر نزار کفتەو شێخ مەحشی بۆ دکتۆر ئاراس دروستکردبوو، هەر لە سەرەتادا دکتۆر نزار، گوتی کە خواردنی هاوژینەکەی زۆر خۆشەو کابانێکی باشە.
دوای نان خواردن، دکتۆر نزار و دکتۆر ئاراس، لە یاریگایەکی شاری دهۆک  دەستیان بە یاری تۆپی پێکرد، کە کۆمەڵێک پزیشک و بەرپرسانی شاری دهۆک بەشداریان تێیدا کردبوو، یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
پاشان دووبارە دکتۆر ئاراس و دکتۆر نزار گەڕانەوە ماڵەوەو بەیەکەوە پارشێویان خوارد و باسیان لە سوودەکانی پارشێو لە رەمەزانان کرد.

بەرنامەی رەمەزاندروستی 
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40