بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ چۆپی فەتاح

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ چۆپی فەتاح

خانمە هونەرمەندی کورد، چۆپی فەتاح بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی کردو تێدا باسی ژیانی تایبەتی خۆی کرد.
 لە ماڵەکەی خۆی لە هەولێر هونەرمەند چۆپی فەتاح پێشوازی لە ستافی بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد، لەگەڵ دکتۆر ئاراس بەربانگیان کردەوە، هەر زوو چۆپی بە دکتۆر ئاراسی گوت، کە ئەو دەتوانێت هەموو خواردنێک دروست بکات، تەنیا نازانێت سەروپێ چاک بکات، ئەمەش لە داهاتوودا خۆی فێر دەکات.
چۆپی فەتاح باسی لە کچە شەش مانگیەکەی کرد، کە ئێستا بەشێکی زۆری ژیانی خۆی بۆ تەرخان کردووە.
لە بواری وەرزشکردندا چۆپی ماوەیەک بوو بەهۆی دووگیانییەوە وازی لە وەرزشکردن هێنابوو، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە سەر وەرزشکردن و رۆژانە نزیکەی دوو کاژێر وەرزش دەکات، زۆریشی حەز لە یاری پەت پەتێنەو شارەزاییەکی باشی لەم وەرزشەدا هەیە.

بەرنامەی رەمەزاندروستی 
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40