جەعفەر ئیبراهیم - ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ.د.ک)

جەعفەر ئیبراهیم - ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ.د.ک)


له‌ ساڵی 1996 له‌ هه‌فته‌نامه‌ و رۆژنامه‌ی ئێواره‌ی‌ گوڵان ده‌ستی به‌ كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه‌. تا ساڵی 2002 له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی ده‌زگای گوڵان به‌رده‌وام بووه‌. له‌ 2001 تا 2004 گۆشه‌ نووسی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا بوو سه‌ره‌تای كاری نووسینی له‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌ ده‌ستی پێكرد و دواتریش له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌ و گۆڤاری دیكه‌ بابه‌تی رۆژه‌ڤی سیاسیی نووسیوه‌. له‌ 2002 تا كۆتایی 2004 په‌یامنێری رادیۆی فه‌ره‌نسای نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ له‌ عێراق و رووماڵی شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداوی كردووه‌. له‌ ساڵی 2004 یه‌كه‌م ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردی په‌یامنێر-ی دامه‌زراند و تا دوو ساڵ له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام بوو، له‌ 2006 ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كه‌ناڵی زاگرۆس تی ڤی بووه‌، دامه‌زرێنه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌ولێر پۆست و دواتریش رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌ 2008. له‌ ته‌مموزی2009ه‌وه‌ له‌ رووداو وه‌ك گۆشه‌نووسی سیاسی ده‌ست به‌كار بووه‌ وهه‌فتانه‌ رۆژه‌ڤی سیاسیی كوردستان شڕۆڤه‌ ده‌كات.
نووسینه‌كانی وه‌رده‌گێڕدرێنه‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و شێوه‌زاری كرمانجی و هه‌ندێكجاریش توركی. شڕۆڤه‌كاری بۆ كه‌ناڵه‌ به‌ناو بانگه‌كانی CNNTURK و NTV توركی ده‌كات و بۆچوونه‌كانی جێگه‌ی بایه‌خی میدیای توركین.
له‌ رووداو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی كه‌وانه‌ی سووره‌.