ئەمریكییەكان لەسەر چ بنەما‌ و پێوەرێک دەنگدەدەن؟

ئەمریكییەكان لەسەر چ بنەما‌ و پێوەرێک دەنگدەدەن؟

لە بەرنامەی رەنج ‌و ئەمریكا باس لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا ‏دەكرێت بۆ چوار ساڵی ئایندە، لەم بەرنامەیەدا وەڵامی چەند پرسیارێك ‏دەدرێتەوە لەوانە ئایا لە چوار ساڵی داهاتوو سیاسەتی ئەمریكا بۆ دنیای ‏دەرەوەی خۆی چ گۆڕانكارییەكی بەسەردا دێت؟ پێگەی عێراق ‌و هاوسێكانی ‏لە سیاسەتی ئەمریكادا چۆن دەبێت؟ بۆ كورد باشترە لەبەرەی ترەمپ بێت ‏یان بایدن؟ ‏ئایا كورد لە دۆسیەی سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكادا چ ‏پێگەیەكی هەیە؟ ململانێكانی ئەمریكا ‌و  ئێران، لە عێراق دا بە كوێ‌ دەگات؟

ئەی رۆڵی دەستووری ئەمریكا لە گەیشتنی ئەو وڵاتە بە باڵادەستیی جیهان ‏چییە؟ ئایا بەرژەوەندی ئەمریكا لە سەقامگیریی عێراقدایە؟ ‏

هەڵبژاردنی ئەمریكا كاریگەرییەكانی لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چی ‏دەبێت؟ لەم بەرنامەیەدا‏ وەڵامی ئەو پرسیارانە‌ و چەندی پرسیاری دیكە ‏دەدرێتەوە.‏

پێشکێشکار: رەنج سەنگاوی
پرۆدیوسەر: ئاسۆ سەراوی