بۆ کورد باشترە لە بەرەی ترەمپ بێت یان بایدن؟
لە بەرنامەی رەنج و ئەمریكا باس لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەكرێت بۆ چوار ساڵی ئایندە، لەم بەرنامەیەدا وەڵامی چەند پرسیارێك دەدرێتەوە لەوانە ئایا لە چوار ساڵی داهاتوو سیاسەتی ئەمریكا بۆ دنیای دەرەوەی خۆی چ گۆڕانكارییەكی بەسەردا دێت؟ پێگەی عێراق و هاوسێكانی لە سیاسەتی ئەمریكادا چۆن دەبێت؟ بۆ كورد باشترە لەبەرەی ترەمپ بێت یان بایدن؟ ئایا كورد لە دۆسیەی سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكادا چ پێگەیەكی هەیە؟ ململانێكانی ئەمریكا و ئێران، لە عێراق دا بە كوێ دەگات؟
ئەی رۆڵی دەستووری ئەمریكا لە گەیشتنی ئەو وڵاتە بە باڵادەستیی جیهان چییە؟ ئایا بەرژەوەندی ئەمریكا لە سەقامگیریی عێراقدایە؟
هەڵبژاردنی ئەمریكا كاریگەرییەكانی لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چی دەبێت؟ لەم بەرنامەیەدا وەڵامی ئەو پرسیارانە و چەندی پرسیاری دیكە دەدرێتەوە.
پێشکێشکار: رەنج سەنگاوی
پرۆدیوسەر: ئاسۆ سەراوی