پەرلەمانی گەنجان - 01

پەرلەمانی گەنجان - 01

یەکێكی دیکە لە بەرنامە سەرنجڕاکێشەکانی رووداو بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی پەرلەمانی گەنجانە. ئەم بەرنامەیە لەلایەن بێستوون عوسمان، پێشکێشکاری رووداو پێشکێش دەکرێت. 

ئامانجێکی ئەم شۆیە ئەوەیە کە لەماوەی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا دەنگدەران بباتەوە نێو کەشی هەبوونی ژیانی پەرلەمانی. ئەمەش لەلایەکەوە وایان لێبکات بەشداریی فراوان لە دەنگداندا بکەن و لەلایەکی دیکەشەوە چاو بە پێوەرەکانیان بۆ دەنگدان بەوانەی شایانی چوونە پەرلەمانن بخشێننەوە. 

لەم شۆیەدا گەنجانی قسەزان و قوتابییانی زانکۆ 100 کورسیی پەرلەمان پڕدەکەنەوە. شۆیەکە سەرۆکی گریمانەیی پەرلەمانی هەیە. لە تەنیشتی جێگر و سکرتێری گریمانەیی دادەنرێن، کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانن. 100 کورسییەکە 95ـی بۆ چوار فراکسیۆن و 5یش بۆ پێکهاتەکان دەبێ.