سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات-بەشی سێیەم
سەلام عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٤٨ لە سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی وناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواو کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بۆ چەند مانگێك دەبێتەپێشمەرگە و پاشان بە مەبەستی خوێندن دەچێتە ئەڵمانیا، ساڵێک دواتر دەگەرێتەوە بۆ کوردستان.
لەگەڵ ئەوەی باگراوندێکی نەتەوەیی هەبووە و هاورێی ئازاد مستەفا سەرۆکی پاسۆکبووە، بەڵام لە رێگای ناسینی شەهید ئارامەوە دەچێتە نێو ریزەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن ئیستیخباراتی سلێمانییەوە دەگیرێت و رەوانەی هەیئەی خاسەلە کەرکووک دەکرێت، بە پێی پلانێکی ورد لەگەڵ چەند زیندانییەک لە زیندانرادەکەن و دەبێت بە پێشمەرگە.
ساڵی ١٩٧٩ دەچێتە سوێد و لە زانکۆی ئۆپسالا بەشی ئێرانناسی دەخوێنێت. لە ساڵی١٩٨٥ دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەست بەکاری سیاسی دەکات لەگەڵ ڕێکخراوی (ئاڵایشۆڕش). لە ساڵی ١٩٩٢ بەیەکجاری دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە ریزی پارتیدیموکراتی کوردستان درێژە بەکاری سیاسی خۆی دەدات و ئێستا سەرنووسەریرۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
لە بەرنامەی پەنجەمۆردا شایەتی لەسەر چەندین رووداوی مێژووی دەدات، کە خۆی تێیاندا بەشداربووە.
لەم ئەڵقەیەدا، باسی ئەوە دەکات کە چۆن بووە بە ئەندامی پارتی و لە دوای ساڵی ١٩٩٢ وە، چەندین پۆستی حیزبی و حکومی وەرگرتووە؟ باسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەکات و پەیوەندی ئەو لەگەڵ کاک نەوشیروان مستەفا و یەکێتیەکان؟
بۆچی هێرۆخان کتێبەکەی هەئیەی کرد بە دراما، بەڵام کوردستان تیڤی نەیکرد؟ شایەتی لەسەر چەندین رووداوی دیکە دەدات.
ئەم بەرنامەیە شەوی هەینی ١٦/٢/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
*پەنجە مۆر*
مێژووی کوردستان زۆر لاپەڕەی هەڵنەدراوەی تێدایە. لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆر پرسیار هەن کە هەر پرسیار ماونەتەوەو وەڵامیان نەدراوەتەوە. زۆر کەسایەتیش هەن، کە رۆڵی مەزنیان گێڕاوە لە مێژوویکوردستاندا و خەریکن چیرۆکی ئەو رووداوانەی خۆیان تێیدا بەشداربوون لەگەڵخۆیاندا دەبەنە ژێر خاک. بەرنامەی پەنجەمۆر دەیەوێ ئەو مێژووە دۆکیۆمێنت بکات.ئەویش لەڕێگەی زنجیرە هەڤپەیڤینی ٤٨ خولەکی لەگەڵ کەسایەتییەکاندا