كوردستان موکریانی
بەشی دووەم
ئەدیب و نووسەر و سەرۆکی پێشووی کۆڕی زانیاری کورد
کوردستان موکریانی لە ساڵی ١٩٤٨ لە گەرەکی تەیراوە لە هەولێر هاتۆتە دنیاوە.
لە قوتابخانەی ئەیوبییەی کچان خوێندنی سەرەتای خوێندووە.
لە خۆپیشاندنانی ساڵی ١٩٦٣ لە هەولێر بەشداری دەکات کە لالەین قوتابیانەوە رێکخرابوو.
لە ساڵی ١٩٦٤ – ١٩٦٥ لە زانکۆی بەغدا بەشی کوردی دەخوێنێت. ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی کۆلێژی زمانی کوردی سەردانی ئێران دەکەن و لەنزیکەوە شوکراڵای بابان و خێزانی پێشەوا قازی محەمەد دەبینێت.
لە ساڵانی شەستەکاندا دەست بە نووسین دەکات.
هەتاوەکو ساڵی ١٩٧٢ بەشداری ژمارەیەک چالاکی ئەدەبی و رۆشنبیری دەکات و دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی رۆشنبیری کورد.
ساڵی ١٩٧٢ هەتاوەکو ساڵی ١٩٧٧ لە مۆسکۆ دەبێت و دکتۆرا وەردەگرێت. لە مۆسکۆ فەرهەنگێکی رووسی – کوردی بەهاوکاری مامۆستایەکی دەنووسێت.
ساڵی ١٩٧٧ دەگەرێتەوە بۆ کوردستان لە زانکۆی سلێمانی دادەمەزرێت. ساڵی ١٩٧٨ – ١٩٨٢ دەبێتە سەرۆکی بەشی زمانی کوردی. ساڵی ١٩٨٢ دەگوازرێتەوە بۆ بەغدا، دکتۆر جەمال رەشیدی هاوسەریش بۆ بەسرا دەگوازرێتەوە.
لە زۆربەی زۆری رۆژنامە و گۆڤارەکاندا نووسینی بڵاو کردۆتەوە، ساڵی ١٩٨٤ سکرتێری گۆڤاری بەیان و رۆشنبیری دەبێت.
ساڵی ١٩٨٧ هەتاوەکو ساڵی ١٩٩١ لە زانکۆی سەلاحەدین مامۆستایەتی دەکات.
ساڵی ١٩٩١ هەتاوەکو ساڵی ٢٠٠٠ دەچێتە هۆڵەندا، بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی زانستیدا دەکات بۆ نموونە کۆنفرانسی ئینستیتویا کورد ژ بۆ لێکۆڵین و زانستی لە بەرلین.
لە ساڵی ٢٠٠٠ وە گەراوەتەوە بۆ کوردستان و بەشداری لە دامەزراندنی کۆری زنیاری کورد دەکات. ماوەیەکی سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەبێت.
کوردستان موکریانی خۆی بە داکۆکیکاری مافی ئافرەتان دەزانێت.
چەندین پەرتووکی لە بواری مێژوو و زمانی کوریدا نووسیوە.
لە پەنجەمۆردا دوای پەنجا ساڵ بۆیەکەمین جار باسی بهشێک نهێنی ژیانی خۆی دەکات.
ئێستا لە هەولێر دەژی..
لەبەرنامەی ئەمجارەدا باسی سەفەری خۆی بۆ مۆسکۆ و نەکسەی شۆرشی ئەیلول و گەرانەوە بۆ کوردستان و کارکردن لە زانکۆی سلێمانی و داودەزگا کوردەکانی دەکات.
پەنجە مۆر
مێژووی کوردستان زۆر لاپەڕەی هەڵنەدراوەی تێدایە. لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆر پرسیار هەن کە هەر پرسیار ماونەتەوە و وەڵامیان نەدراوەتەوە. زۆر کەسایەتیش هەن کە رۆڵی مەزنیان گێڕاوە لە مێژووی کوردستاندا و خەریکن چیرۆکی ئەو رووداوانەی خۆیان تێیدا بەشداربوون لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە ژێر خاک. بەرنامەی پەنجەمۆر دەیەوێ ئەو مێژووە دۆکیۆمێنت بکات. ئەویش لەڕێگەی زنجیرە هەڤپەیڤینی ٤٨ خولەکی لەگەڵ هەریەکە لە کەسایەتییەکان.