کۆنێ رەش باسی بنەماڵەی بەدرخانییەکان دەکات
بەشی دووەم
لە بەشی دووەمی بەرنامەی پەنجەمۆر، لەگەڵ کۆنێ رەش، نووسەر و لێکۆڵینڤان باسی رۆڵی بنەماڵەی بەدرخانییەکان دەکات کە یەکەمین رۆژنامەی کوردییان لە ساڵی 1898 بە ناوی کوردستان لە میسر بڵاوکردەوە.
هەروەها کۆنێ رەش باسی دروستکردنی ئاڵای کوردستان و خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵەی خۆیبوون دەکات.
وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە دەڵێن، خاکی کوردستان لە نێو سووریادا نییە و بە بەڵگە دەیسەلمێنێت هەزاران ساڵە کورد لەسەر خاکی خۆیان دەژین و کوردستانی رۆژئاواش درێژکراوەی باکووری کوردستانەوە.
باسی ئەوەش دەکات بۆچی بەدرخانییەکان ئەلفوبێی کوردییان لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان کرد بە لاتینی؟
بەسەرهاتی گورگەکانی مانجۆ خانیش دەگێڕێتەوە. ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە لەم ئەڵقەیەی بەرنامەکەدا شایەتییان لەسەر دەدات.
بهشی بكه لە