خوسرەو جاف - بەشی چوارەم

05 June 2021
خوسرەو جاف - بەشی چوارەم

ئەندازیار و هونەرمەند خوسرەو جاف لە شەوی نەورۆزی ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی بەگزادە و نیشتمانپەروەر لە کەلار لەدایکبووە. قۆناخی سەرەتایی لە کەلار تەواوکردووە و ناوەندی لە خانەقین و دواناوەندی لە بەغدا تەواوکردووە. بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران خوێندووە. بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی تەلارسازیدا وەرگرتووە. لە تەمەنی لاوێتیدا بەشداری شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە. لەدوای رووخانی حکومەتی بەعس، دەبێت بە پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی عێراق. 
 
زیاتر لە 80 کتێبی بەچاپ گەیاندووە، ماڵەکەی وەکو مۆزەخانەیەک وایە کە دەیان بەڵگە و وێنە و دەستنووسی بەنرخی تێدا پارستووە.
لەم بەرنامەیەدا شایەتی لەسەر ئەو رووداوانە دەدات کە خۆی تێیاندا بەشداربووە یان لەنزیکەوە ئاگاداریان بووە. 

ئەم بەرنامەیە لە مانگی شەشی ساڵی 2020دا تۆمارکراوە.