پەنجەمۆر لەگەڵ سەڵاح بەدرەدین - بەشی پێنجەم

01 January 2025
پەنجەمۆر لەگەڵ سەڵاح بەدرەدین - بەشی پێنجەم
سەڵاح بەدرەدین قسەکەرێکی باش و شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژووی کوردستان بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەتایبەتی هەیە. وەکو خۆی دەڵێت "باب و باپیرانی راستەوخۆش نەبێت بەشدارییان لە شۆڕشی شێخ سەعید دا کردووە کە لە ساڵی ١٩٢٥ بەرپاکرا، بەڵام توشی شکستێکی واهات کە تاوەکو ئێستاش کاریگەریی لەسەر رۆحی مێژووی کورد هەر ماوە". ئاخر ئەوە یەکەمجار بوو سەرکردەیەکی کورد بە ئاشکرا لە سێدارە بدرێت، دەرگای قەدەخەکردنێکی بێئامان بەسەر زمان و فەرهەنگەکەیدا بکرێتەوە، لەپڕا بریاری نەبوونی نەتەوەیەک بدرێت بێگومان کارەساتی بەدوادا دێت.

لەم بەشەی بەرنامەکەدا باسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لوبنانی و فەلەستینییەکان دەکات. رێککەوتنی یانزدەی ئادار و کاریگەری لەسەر نەتەوەی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان دا. ئایا شۆرشی ئەیلوول هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دەوڵەتی سووریادا هەبووە؟

رۆڵی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول لە ئاشتبوونەوە و بەیەکگەیاندنی پارتەکانی کورد لە رۆژئاوا؟

ئایا سەڵاح بەدرەدین لەگەڵ سەددام و نازم گوزار پەیوەندی هەبووە؟

باسی دیدارێکی مێژوویی کەمال جومبڵاد و مستەفا بارزانی لە کوردستان دەکات.