سەڵاح بەدرەدین – سکرتێری پێشووی پارتی هەڤگرتنی گەلی کورد لە سووریا بەشی چوارەم
سەڵاح بەدرەدین قسەکەرێکی باش و شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژووی کوردستان بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەتایبەتی هەیە. وەکو خۆی دەڵێت" باب و باپیرانی راستەوخۆش نەبێت بەشدارییان لە شۆڕشی شێخ سەعید دا کردووە کە لە ساڵی ١٩٢٥ بەرپاکرا، بەڵام توشی شکستێکی واهات کە تائێستاش کاریگەریی لەسەر رۆحی مێژووی کورد هەر ماوە". ئاخر ئەوە یەکەمجار بوو سەرکردەیەکی کورد بە ئاشکرا لە سێدارە بدرێت، دەرگای قەدەخەکردنێکی بێئامان بەسەر زمان و فەرهەنگەکەیدا بکرێتەوە، لەپڕا بریاری نەبوونی نەتەوەیەک بدرێت بێگومان کارەساتی بەدوادا دێت.
لە ئەڵقەی چوارەمی پەنجەمۆردا، سەڵاح بەدرەدین باس لە بەشداریکردنی لە کۆنگرەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا دەکات، گفتوگۆ و تێکهەڵچوونەکانیان لەگەڵ مام جەلال و رەوشی کۆمەڵە لە ساڵی ١٩٦٧ دا. کورد لە نێوان بەرداشی بەعسی و ناسرییەکاندا! ئایا بۆچی بەدرخانییەکان بەشدارییان لە پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا دا نەکرد؟ بنەماڵەی قەدری جەمیل پاشا و کوردایەتی لە سووریا. چۆن هاوکاری دکتۆر قاسملۆی کردووە بۆ کڕینی چەک و ناردنەوەی لە رێگەی فەلەستینییەکانەوە بۆ کوردستان.

بهشی بكه لە