سەڵاح بەدرەدین – سکرتێری پێشووی پارتی هەڤگرتنی گەلی کورد لە سووریا-بەشی یەکەم

13 November 2024
سەڵاح بەدرەدین – سکرتێری پێشووی پارتی هەڤگرتنی گەلی کورد لە سووریا-بەشی یەکەم
 
سەڵاح بەدرەدین قسەکەرێکی باش و شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژووی کوردستان بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەتایبەتی هەیە.  وەکو خۆی دەڵێت باب و بابپیرانی راستەوخۆش نەبێت بەشدارییان لە شۆڕشی شێخ سەعید دا کردووە کە لە ساڵی 1925 بەرپاکرا، بەڵام تووشی شکستێکی واهات کە تاوەکو ئێستاش کاریگەریی لەسەر رۆحی مێژووی کورد هەر ماوە.
 
ئاخر ئەوە یەکەمجار بوو سەرکردەیەکی کورد بە ئاشکرا لە سێدارە بدرێت، دەرگای قەدەخەکردنێکی بێ ئامان بەسەر زمان و فەرهەنگەکەیدا بکرێتەوە، لەپڕا بریاری نەبوونی نەتەوەیەک بدرێت بێگومان کارەساتی بەدوادا دێت.
 
هەڵوەشانەوە، دابەشبوونی هۆز و ماڵباتە کوردەکان دەستپێدەکات، ژمارەیەکی زۆر لە هۆز و ئەو ماڵباتانەی بەشداری یان پشتیوانی شۆڕشی شێخ سەعیدیان کردبوو، بۆمانەوەی خۆیان پەنایان بۆ رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتیش قامیشلو برد کە تازە وەکو شار خۆی دەناساند. 
 
سەڵاح بەدرەدین باسی هێڵی شەمەندەفەری ئەڵمانیا لە جەنگییەکەمی  جیهانی دەکات کە شاری قامیشلو و نەسێبینی لەیەک جیاکردەوە، کوردیش ناوی ئەو سنوورەیان نا، بنخەت و سەرخەت.  
لە درێژەی بەرنامەکەدا باسی دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون، دامەزراندنی دەوڵەتی سووریا و نکۆڵیکردن لە نەتەوەی کورد، رۆڵی ماڵبەتە کوردەکان و حیزبی شیوعی سووری دەکات. 
 
ئەمانە و چەندین بابەتی مێژوویی لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان شایەتیان لەسەر دەدات.