بەشی شەشەم و کۆتایی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ مەلەکە سوڵتانی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە

مەلەکە سوڵتانی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، لە بەشی شەشەم و کۆتایی بەرنامەی پەنجەمۆردا چەندین لایەنی شاراوەی مێژووی کۆمەڵە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا دەکات.
سوڵتانی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بە هەڵوێستی عەبدوڵڵای موهتەدی دەکات و دەڵێت: "عەبدوڵڵای موهتەدی گوتی ئەگەر مامەڵەی وا لەگەڵ من بکرایە کۆمەڵەم جێدەهێشت". هەروەها باس لەوە دەکات کە "سەهەندییەکان بە پەنجەی دەست دەژمێردران" و "تەنیا دوو کەس دژی حیزبی کۆمۆنیست وەستانەوە، یەکێکیان خالیدی عەزیزی بوو".
لەبارەی رۆڵی ژنان لە حیزبی کۆمۆنیستدا، سوڵتانی ئاشکرای دەکات: "هیچ ژنێکی کورد نەبوو بە ئەندامی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیست، بەڵام ژنی فارس بوون". هەروەها باس لە پەیوەندیی نێوان عەبدوڵڵای موهتەدی و مەنسوور حیکمەت دەکات و دەڵێت: "عەبدوڵڵای موهتەدی لە مەنسوور حیکمەت خۆی زیاتر بڕوای بە قسەکانی مەنسوور حیکمەت هەبوو".
سەبارەت بە شەڕی نێوان کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سوڵتانی ڕوونی دەکاتەوە: "دیموکرات دەستپێشخەریی شەڕی لەگەڵ کۆمەڵەدا کرد" بەڵام "دەبوو کۆمەڵە زیاتر دان بە جەرگی خۆیدا بنێت و شەڕ رووینەدایە و کۆمەڵە زمانی زبری دژی حیزبی دیموکرات بەکاردەهێنا".
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، مەلەکە سوڵتانی باس لە پەیوەندیی نێوان مام جەلال و دکتۆر جەعفەری شەفیعی دەکات و دەڵێت: "مام جەلال زۆر بەڕێزەوە یادی دکتۆر جەعفەری شەفیعیی کردەوە و دکتۆر جەعفەر پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەراندا هەبوو".
سوڵتانی هەروەها ڕەخنە لە ڕەوتی مەنسوور حیکمەت دەگرێت و دەڵێت: "کۆمەڵەی مەنسوور حیکمەت رەنجی فیداکاریی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان دەخوارد".
لە کۆتاییدا، سوڵتانی باس لە ترسی خۆی سەبارەت بە گۆڕی دکتۆر شەفیعی دەکات: "دەترسام ڕژێمی بەعس گۆڕەکەی دکتۆر شەفیعی تێک بدەن، بۆیە پێداگریم کرد لە سلێمانی بینێژن".
ئەم بەشەی بەرنامەی پەنجەمۆ وێنەیەکی روونتر لە مێژووی سیاسیی کۆمەڵە و پەیوەندیی نێوان حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخاتە بەردەستی بینەران.

بهشی بكه لە