پەنجەمۆر لەگەڵ مەلەکە سوڵتانی – بەشی پێنجەم

19 February 2025
پەنجەمۆر لەگەڵ مەلەکە سوڵتانی – بەشی پێنجەم
پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە
 
لەم بەشەی بەرنامەکەدا، مەلەکە سوڵتانی تیشک دەخاتە سەر  شێوەی خەباتی کارکردنی کۆمەڵە و کلێشەی ڕێکخراوەیی ئەو حیزبە. پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان پێشمەرگەی کۆمەڵە لەگەڵ خەڵک و لەناوخۆی رێکخراوەکەدا. 
باسی لە سێدارەدانی چەندین کەسایەتی سیاسی کورد و ئێرانی دەکات لە نێوایاندا ماجید و ئەمجەدی برای کە لەیەک ڕۆژدا لە سێدارە دەرێن.
دروستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لەلایەنن گروپی سەهەندییەکان کە مەنسووری حیکمەت سەرکردایەتی دەکردن، هەروەها کۆمەڵە کە عەبدوڵڵای موهتەدی رابەرایەتی دەکرد. بۆچی عەبدوڵڵای موهتەدی وەکو مەلەکە دەڵێت لە مەنسووری حیکمەت خۆی، حیکمەتی تر بوو؟ 
کێشە ناوخۆییەکانی کۆمەڵە و پەراوێزخستنی ژنانی کۆمەڵە لە سەرکردایەتی ئەو ڕێکخراوەدا.
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت