پەنجەمۆر لەگەڵ مەلەکە سوڵتانی – بەشی چوارەم

12 February 2025
پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە

لەم بەشەی بەرنامەکەدا، مەلەکە سوڵتانی تیشک دەخاتە سەر هەندێک لاپەڕەی تایبەتی ژیانی فوئاد سوڵتانی. ئەم بابەتە یەکەم جارە باسی لێوە دەکرێت. مەلەکە سوڵتانی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە تەنانەت بۆ هاوڕێکانی فوئاد سوڵتانیش بە نهێنی ماوەتەوە؛ ئایا فوئاد سوڵتانی خۆشەویستێکی هەبووە؟

یەکێک لەو پرسانەی کە رەنگە زۆرترین قسەی لەسەر کرابێت، گفتوگۆی نێوان دەستەی نوێنەرایەتی کورد و ئێران بێت، بەتایبەتی خاڵی هەشت کە داوای گەڕانەوەی پەنابەرانی کوردی باشووریان تێدا کردبوو. مەلەکە سوڵتانی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا ئەو بابەتە لەلایەن فوئاد سوڵتانی براییەوە پێشنیازکراوە؟ بۆچی دوکتۆر قاسملو و شێخ عیزەدینی حوسێنی هیچ بەرهەڵستییەکیان بۆ ئەو پێشنیازە نیشان نەدا؟

کۆمەڵە و دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و دەرئەنجامەکانی، رۆڵی ژن لەنێو ریزەکانی کۆمەڵەدا، بۆچی مەلەکە پێیوایە هێشتا پیاوسالاری لەنێو سەرکردایەتی کۆمەڵەدا هەیە؟

دادگایی خەڵک لەلایەن پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە، ئایا بەناوی دادگاییکردنەوە توندوتیژیان ئەنجام داوە؟ ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.