بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ مەحموود ئاکیورکلی - بەشی دووەم

29 October 2022
بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ مەحموود ئاکیورکلی - بەشی دووەم

مەحموود ئاکیورکلی  دەشڵێت" بەشێک لە سەرۆک خێڵەکان دژی شۆڕشی شێخ سەعید وەستانەوە و هەندێک سەرۆک خێڵ بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەیانهێشت شێخ سەعید خۆی رادەستی تورکیا بکات" رەتیدەکاتەوە کە 

هیچمەحموود ئاکیورکلی لە ساڵی 1956 لەدایک بووە. لە ساڵی 1976 دەبێتە مامۆستا و ماوەی دە ساڵ بەردەوام دەبێت. لە ساڵی 1979 لە زانکۆی فورات لە بەشی مێژوو دەست بە خوێندن دەکات و ساڵی 1985 تەواوی دەکات.

لە نێوان ساڵانی 1987 – 1988 گۆڤارێکی هەفتانە بەناوی (گایا گەزەتەسی) دەردەکات و ساڵی 2010 یەکەمین کتێبی خۆی بەناوی دێرسم کورد تەدیبی(1937 – 1938) دەنووسێت.

تائێستا چەندین پەرتوکی لەسەر مێژوو و کۆمەڵکوژی دێرسم و کۆچگری و شێخ سەعید و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی نووسیوە، بەڵگەنامەکانی سەردەمی عوسمانی ساخکردووەتەوە.

ئێستا لە ئیستەنبووڵ دەژی و بەردەوام بە دوای بەڵگە مێژوویەکانی سەردەمی عوسمانی لەسەر کورد دەگەڕێت و کۆیان دەکاتەوە.

لەبەشی دووەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ نووسەر و مێژوونووس مەحموود ئاکیورکلی دەڵێت" شێخ سەعید خەڵکی پالۆیە بەهەڵە دەڵێن پیران و شێخ سەعید و مەلا سەعیدی کوردی و خالید بەگی جبری ئامادەکارییان بۆ سەرهەڵدانێکی مەزن دەکرد کە شۆڕشەکەی ئایینی و نەتەوەیی بوو. شتێک بەبێ ئاگاداری ئەتاتورک کرابێت و ئەو ئاگای لە دادگاییەکەی شێخ سەعید و هاورێکانی بووە"