جەلال دەباغ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی - بەشی چوارەم

18 May 2024
جەلال دەباغ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی - بەشی چوارەم

جەلال دەباغ لە ساڵی 1939 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێکە لە کادرە سەرەتاییەکانی حیزبی شیوعی عێراقی و سەردەمانێکی زۆر پێشمەرگە بووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی بووە. هەروەها یەکێکە لە نووسەر و وەرگێڕە دیارەکان، چەندین پەرتووکی نووسیوە و وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی.
 
لە بەشی چوارەمی پەنجەمۆر دا، باس پەیوەندی نێوان حیزبی شیوعی و سۆڤیێت دەکات، بۆچی پێیوایە سۆڤیێت دژایەتی شۆڕشی کوردی نەکردووە، لە کاتێکدا فڕۆکەکانی سۆڤیێت بەردەوام کوردستانیان پێ کاول دەکرا؟ 
باسی جیابوونەوەی سەرکردەی حیزب عەزیز ئەلحاج دەکات، هەڵوێستەکانی لە زیندانی و بۆچی بە حیزبی بەعسی گوت من خزمەتکاریتان دەکەم؟ ئەوە چی بوو کە بزووتنەوەی هەقە و مامەڕەزاییەکان و حیزبی شیوعی  خستبووە بەرەیەکەوە؟ ئایا حاجی شێخ محەممەدی شەدەڵە کۆمۆنیست بووە؟ 
چۆن باسی بەهادین نووری دەکات؟ ئایا حیزبی شیوعی هانی سولێمانی موعینیان داوە دەست بە خەباتی چەکداری بکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان؟
 
ئەمانەو چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.