جەلال دەباغ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی - بەشی یەکەم

27 April 2024
جەلال دەباغ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی - بەشی یەکەم

جەلال دەباغ لە ساڵی ١٩٣٩ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێکە لە کادرە سەرەتاییەکانی حیزبی شیوعی عێراقی و سەردەمانێکی زۆر پێشمەرگە بووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی بووە. هەروەها یەکێکە لە نووسەر و وەرگێڕە دیارەکان، چەندین پەرتووکی نووسیوە و وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کورد.
لە بەشی یەکەمی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆر دا، باسی دامەزراندنی حیزبی شیوعی عێراقی و رۆڵی جووەکانی عێراق لە دامەزراندنی ئەو حیزبەدا دەکات.
یەکەم کورد کە بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی شیوعی کێ بووە؟ 
هەڵوێستی حیزبی شیوعی عێراقی بەرامبەر مافەکانی کورد. ئایا هاوڕێ فەهد سکرتێری حیزبی شیوعی دژی حیزبی هیوا بە سەرۆکایەتی مامۆستا رەفیق حیلمی بووە؟ بۆچی گوتوویەتی کورد پێویستی بە حیزبی عەمەلە نەک ئەمەل؟
بۆچی جەلال دەباغ رەخنە لە سەعید قەزاز وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەردەمی پادشایەتییدا دەگرێت؟
ئەمانەو چەندین بابەتی دیکەی مێژووی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەددرێت.