پەنجەمۆر - حەسەن رەستگار – ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – بەشی یەکەم
حەسەن ڕەستگار کە بە مەلا حسەن لەنێو هاوڕێکانیدا ناسراوە، ساڵی 1935 لە گوندی شەکر بەگ لە نێو مەنگوڕان لە دایک بووە.
دیبلۆمی ئەدەبیاتی لە مهاباد و لیسانسی ئەدەبی لە کۆلێژی ئاداب لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی 1958 دەبێت بە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
بەرپرسیارێتی کۆمیتەی شارساتانی سەردەشت و سنە و کرماشانی وەرگرتووە. بەرپرسی کلاسی سیاسی حیزب بووە، هەروەها بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەفتەری سیاسی و کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی بووە.
لەسەرەتای لاوێتییەوە دەخرێتە زیندان و لەگەڵ کەسایەتیە دیارەکانی وەکو غەنی بلووریان و جەلیل گادانی و سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە زینداندابووە.
لە بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ مەلا حەسەنی ڕەستگار ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژانی سەردەمی کۆماری کوردستان لە مهابادمان بەبیردەهێنێتەوە، بەتایبەتی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان. باسی دەستکەوتەکانی کۆمار دەکات. دەوری سەرۆک خێڵەکان لە رووخانی کۆماردا!
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد – ژێ کاف، دەوری هاتنی بارزانییەکان لە پارساتنی کۆماردا. باسی دوا دیداری ژەنراڵ بارزانی و پەشوا قازی محەمەممەد دەکات،
حیزبی دیموکرات دوای رووخانی کۆمار و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی.
باسی دەوری سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی فەرەنسا دیگۆڵ و ئایەتوڵڵا مەردۆخی دەکات لە گۆڕینی سزای لە سێدارەدانەوە بۆ حوکمی هەتاهەتایی.
ئەمانە و چەندین بابەتی مێژوویی دیکە لە پەیوەندی لەگەڵ کۆماری کۆماری کوردستان و حیزبی دیموکرات لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.
پەنجەمۆر، شەوانی پێنجشەممە، کاژێر دەی شەو.