پەنجەمۆر لەگەڵ دکتۆر فوئاد بابان - بەشی دووەم

21 August 2024
پەنجەمۆر لەگەڵ دکتۆر فوئاد بابان - بەشی دووەم
فوئاد بابان لە بابانەکانی هەڵەبجەیە کە خۆیشی نازانێت بۆچی بنەماڵەکەیان گەیشتوونەتە ئەو شارە، بەڵام ئەو خۆی بە هەڵەبجەیەکی ئەسڵ دەزانێت. لە رێگەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە، ساڵی ١٩٥٣دەچێتە ریزی پارتی دیموکراتی کوردەوە.

لەم بەشەی بەرنامەکەدا باسی مێژووی سیاسی ساڵانی پەنجا و سەرەتای شەستەکانی سەتەی رابردوو دەکات! یەکێک لە گرنگترین کۆنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە سۆڤیێت، کۆنگرەی پێنجەم لە ساڵی ١٩٥٩ بوو، لەم کۆنگرەیەدا چارەنووسی پارتی دیاریی کرا و لایەنگرانی حیزبی شیوعی نێو پارتی دوورخرانەوە. دکتۆر فوئاد بابان کە خۆی بەشداربووە لە کۆنگرەکەدا باس لەوە دەکات، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە مەلا مستەفا بارزانی دەڵێت: تۆ بتەوێت یان نەتەوەیت هەر رابەر و پێشەوامانی. 
 
ناکۆکییەکانی نێو باڵەکانی پارتی، دەستی وڵاتانی دەورووبەری کوردستان لە رووداوەکاندا، هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی مێژوویی لەلایەن فوئاد بابانەوە شایەتیان لەسەر دەدرێت.