پەنجەمۆر لەگەڵ هونەرمەند بەدیعە دارتاش – بەشی یەکەم

31 July 2024
پەنجەمۆر لەگەڵ هونەرمەند بەدیعە دارتاش – بەشی یەکەم

بەدیعە دارتاش خانمە ئەکتەر و مامۆستا و شانۆکار، خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە بواری شانۆ و سینەما دا، لە چەندین شانۆگەری بەنێوبانگدا بەشداریی کردووە، بەتایبەتی لەسەردەمی رژێمی بەعس دا چەندین جار لەپای بەشداریکردنی لەو شانۆگەریانەی ئاوێنەی باڵانومای ئازاری نەتەوەکەی بوون، تووشی گێرمەوکێشە و دەردەسەری بووە، هەڕەشەی لێکراوە.
 
باسی شانۆگەری (نەخشەی خوێناویم) بۆ دەکات، هەرچەندە باسی نەهامەتی فەلەستینییەکان دەکات، بەڵام بەدیعە دارتاش کە رۆڵی دایکی شەهیدێک دەبینێت هێندە بەکوڵ دەگریێ و شەهیدەکە دەلاوێنێتەوە، بەڕێوەبەری ئەمن تووڕە دەبێت و دەڵێت بەدیعە بە گوێدرێژ و گامان دەزانێت، بۆ نازانم کێ دەلاوێنێتەوە، بە تووڕەییەوە هۆڵەکە بەجێدەهێڵێت و دەڵێت، شانۆگەرییەکە بوەستێنن! بەڵام ئایا دەیوەستێنن؟
 
بەدیعە دارتاش هونەرمەندی دیاری شانۆی کورد لەم بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆردا هەندێک لە بەسەرهاتە شاراوەکانی ژیانی خۆیمان بۆ باس دەکات. ژیانی نێو پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا، چۆن وەکو تەنیا کچێکی کورد توانیویەتی بەسەرکەوتوویی خوێندنەکەی تەواو بکات؟
 
باسی ساڵانی هەفتاکان دەکات کە بەسەردەمی زێڕینی هونەر و شانۆی کورد دادەنێت. لەسەر هەندێک لە کەسایەتییە هونەرمەندەکانی کورد وەکو ئەنوەر تۆڤی قسە دەکات! رۆڵی مامۆستا کامیل بەسیر لە بواری پەروەردەدا.
 
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.