ریکۆردی نوێ لە پاشیڤ: 112 کورسی خوێندن بۆ گەنجان دابینکرا
بەرنامەی پاشیڤی ئەم شەو، کە لەلایەن بێستوون عوسمانەوە پێشکەشدەکرێت، ژمارەی کورسییەکانی خوێندنی بەرزکردەوە بۆ 112 کورسی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاڵپشتی پەروەردە و خوێندنی باڵا. ئەم دەستکەوتە بەهۆی بەشداربوونی چەندین میوانەوە بەدیهات، کە بەڵێنیان دا یارمەتی دارایی پێشکێشبکەن بۆ یارمەتیدانی گەنجان لە تەواوکردنی خوێندنی ماستەر لە دەرەوەی وڵات.
ئەم ئەڵقەیە بە میوانداریکردنی سالار عومەر گەردی، خاوەن و بەڕێوەبەری رێپێدراوی سالار هۆڵدینگ دەستیپێکرد. گەردی باسی لەوە کرد کە کۆمپانیاکەی لە چوار سێکتەری سەرەکیدا کاردەکات: خانووی ئامادەکراو، وزەی پاک، خواردەمەنی و ژووری بازرگانی ئیتاڵیا لە عێراق. هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی بەردەوامیدان لە کارکردن و خۆبەدەستەوەنەدان لە ژیاندا.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، میوانەکە چیرۆکی سەرکێشییەکانی خۆی لە فێربوونی زمانی تورکی گێڕایەوە، هەروەها بەسەرهاتەکانی خۆی لە بواری وەبەرهێنان و بەڕێوەبردنی کارەکانی کرد.
بێستوون عوسمان ستایشی بەخشندەیی میوانەکانی کرد و هانی بینەرانی دا کە سوود لە دەرفەتە پەروەردەییە بەردەستەکان وەربگرن. هەروەها سوپاسی گۆران ئازاد شوانی کرد، کە لە ئەڵقەکانی پێشوودا بەشداریی کردبوو، بۆ هەوڵەکانی لە دابینکردنی شیر بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.
لە بەرنامەکەدا، چەندین پارچە میوزیک و گۆرانی و سروودی ئایینی پێشکێشکران. لە کۆتایی بەرنامەکەدا، براوەی ئەم شەوی پێشبڕکێی پاشیڤ راگەیەندرا و بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کرا.