پاشیڤی رووداو لە پیرزین
بەرنامەی پاشیڤی رووداو لە شەوی 19ی رەمەزانی 2025، چەندین بڕگەی هەمەڕەنگی لەخۆگرت. بێستوون عوسمان، پێشکێشکاری بەرنامەی پاشیڤ بەخێرهاتنی بەشداربووانی بەرنامەکە دەکات و براوەی خەڵاتەکە رادەگەیەنێت. بێستوون عوسمان لە بەرنامەی ئەمشەو دا لە گەڕەکی پیرزین میوانی ماڵی خەلیل مەحموود حاجی بوو. هەروەها باسی شەوی پێشوو دەکات کە سەردانی ماڵی خاتوو لەنجەیان کرد و، میواندارییان کردوون بۆ خواردنی نانی پارشێو.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، بێستوون عوسمان میوانداری ساڵح شێخ ئەحمەد، خاوەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای لەندەن سکای دەکات. ساڵح شێخ ئەحمەد باسی کۆمپانیاکەی دەکات کە لە بواری فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار کار دەکات. هەروەها لە بواری فرۆشدا، لە سەر ئاستی عێراق، لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدایە. کۆمپانیای لەندەن سکای زیاتر لە 50 هەلی کاری لە بەغدا، دوبەی و هەولێر رەخساندووە. یەکێک لە کارەکانی کۆمپانیای لەندەن سکای هاوکاری کردنی هاونیشتمانییان بووە بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئەفریقا وەکو کینیا، باشووری ئەفریقا و زەنزیبار.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، بیستوون عوسمان و ساڵح شێخ ئەحمەد، دەچنە لای شێفی بەرنامەی پاشیڤ، خاتوو مەتێ، کە خواردن بۆ بەشداربووان ئامادە دەکات و یارمەتی مەتێ دەدەن بۆ دروستکردنی خواردنەکە.
لە بەرنامەکەدا، کاکە مەلا چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەخوێنێتەوە. کاکە مەلا پێشنیاز دەکات کە لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا، دار بچێنن، ئیرەم هۆشیار پرۆدیوسەری بەرنامەی پاشیڤ بەڵێنی پێدەدات کە یارمەتی بدەن لە رێکخستنی ئەو چالاکییە.