لەگەڵ رەنج - 21 ساڵە بەعس نەماوە، كەچی بریارەكانی لەناوچە كێشەلەسەرەكان كارایە
رێگرییەكانی بەردەم هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی بەعس
21 ساڵە بەعس نەماوە، كەچی بریارەكانی لەناوچە كێشەلەسەرەكان كارایە
"كوردێكی زۆر مەزڵومین"
لەكۆتایی بەرنامەكەدا پیاوێكی بەساڵاچوو مایكی بەرنامەی وەرگرتوو بە دەنگێكی نوساو دواو گوتی "من لە گوندی قوتانم چوار هەزار دۆنمان هەیە تاوەكو ئێستا لە گوندەكەم ماو زۆر بێزاریان كردووم ئەیانەوێ گوندەكەم چۆڵ بكەم بەڵام من ئەوە ناكەم ئێمە زۆر مەزڵومین، كوردێكی مەزڵومین زۆر مەزڵومین زۆر زۆر، بەڵام گوندەكەمان هەر چۆڵ ناكەین بەرگری دەكەین". دوای ئەو قسانە ئامادەبووان چەپڵەیان بۆ هەڵوێستەكەیان لێدا. لەم بەرنامەیەدا باس لە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش كرا كە ئێستا لەپەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت پەرلەمانتارێكی كوردی ئامادەبوو بەرنامەكە گەشبینە بە تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە، بەڵام میوانێكی عەرەبی بەرنامەكە دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە بۆچوونی وایە ئاشووبی لەدوایە لەوبارەیەشەوە گفتوگۆیەكی توند لەنێوانیاندا دروست دەبێت.
"زەوییەكان لە سەردەمی عومەر كوڕی خەتابەوە موڵكی دەوڵەت بوون"
د.نازم شەمەری، سەرۆی دەستەی بۆچوونی عەرەبی تەواو دژی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی بەعسەو لەو پێناوەشدا گفتوگۆی زۆری كرد، هەرچەندە لە دەستپێكی قسەكانی جەختی لەوە كردەوە سەرجەم هاووڵاتییانی كەركووك پێویستیان بەوە هەیە پێكەوە كۆببینەوە گفتوگۆی ئەو پرسە بكەن و گوتیشی "ئەو كێشانەی روویانداوە بەدەستی ئێمە نەبووە، بەڵكو بە دەستی سیاسەتڤانانی پێشوو بووە".
شەممەری جەختلەوە دەكاتەوە كە سەرجەم زەوییەكان لە عێراق هەر لە سەردەمی عومەر كوڕی خەتابەوە موڵكی دەوڵەت بوون ئەو گوتی "جووتیاران بۆ سەدان ساڵ كشتوكاڵییان لەم زەوییانەدا كردووە و نیوەی داهاتەكانیان بۆ دەوڵەت بووە".
شەممەری ئەوەش رووندەكاتەوە كە لەسەردەمی عوسمانیدا دەستكرا بە دابەشكردنی بەشێكی زۆری ئەو زەوییانە بەسەر كەسانی دەستڕۆیشتووی ئەو سەردەمە هۆكارەكەشی هەروەك ئەو دەڵێت "بۆیە زەوی درایە دەسەڵاتداران تاوەكو لەژێر فەرمانی دەوڵەتی عوسمانی دەرنەچن". هەر بەپێی قسەی د.نازم شەممەری لە سەردەمی عەبدولكەریم قاسم زەوییەكان كرایەوە موڵكی دەوڵەت
"زەوییەكان موڵكی دەوڵەتن نەك كەسی"
شەممەری ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو نەهاتوو بۆ بەرنامەكە تاوەكو تەنیا بەرگریی لە لایەنێك بكات بەڵكو وەك ئەو باسی دەكات ئەو كێشەیە زۆر گەورەیە و كێشەی جووتیارێك و دووان و دەیان و سەتانیش نییە و دەشڵێت
"هاوسۆزم لەگەڵ گەلی كوردی رەسەن كە 100 ساڵە قوربانی دەدات، گەلی كورد، پێشتر و ئێستاش ستەمی لێكراوە من بۆیە لێرەم بۆ ئەوەی بەرگریی لە هەمووان بكەم، هەموومان عێراقین و ئەرك و مافمان هەیە ئەوەی كراوە دەوڵەتی رابردوو كردویەتی كە دەوڵەتێكی دیموكراسیی نەبوو".
بەكارهێنانی دەستەواژەی داگیركردن، لەنێوان هاووڵاتییانی یەك وڵاتدا بەبڕوا نازم شەممەری هەڵەیەكی گەورەیە ئەو دەڵێت "بەشێك لە زەوییەكانی عەرەب دەوڵەت دەستی بەسەرداگرت". د.نازم شەممەری جەختلەوە دەكاتەوە كە شتێك نییە بەناوی موڵكی كەسی دەڵێت "ئەوان خاوەنی گرێبەستن، كە دەوڵەت لایەنی یەكەم و جوتیاریش لایەنی دووەمە ئەو زەویانەی هەشە هەمووی هی دەوڵەتە".
"فرسانێكی كورد 50دینارو سەربازێكی عەرەبیش 22دیناری هەبوو"
د.نازم شەمەری باس لەوەش دەكات، حكومەتی پێشووی عێراق تەنیا بۆ كورد خراپ نەبووە، بەڵكو بۆ عارەبیش زیانی هەبووە "بۆ نموونە حكومەتی عێراق سەربازی بەسەر عەرەبدا ئەسەپاند، بەڵام بۆ كورد وانەبوو،كاتی خۆی سەربازێك 22دیناری هەبوو، بەڵام فرسانێك 50دیناری هەبوو، ئێستا دۆخەكە زۆر گۆڕاوە دەوڵەت بووەتە دیموكراسی".
سەبارەت بەو گفتوگۆیانەش كە لە پەرلەمان دەكرێت لەبارەی پڕۆژە یاسای تایبەت بە كورد یان هی شیعە یاخوود هی سوننە ئەو دەڵێت "ئێمە لە وڵاتێكی دیموكراسین شوورەییە بڵێن ئەم پڕۆژە یاسایە هی شیعەیان سوننە یاخوود هی كوردە".
لەبارەی پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتیش كە بە پڕۆژە یاسای سوننەكان ناسراوە، د.نازم شەممەری ئەوەی خستەڕوو كە پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی پڕۆژەكی مرۆییە و تەنیا سوننە لێی سوودمەند نابێت ئەو گوتیشی
"بۆیە لێبوردنی گشتی پێویستە، چونكە كۆمەڵێك بەزۆرداری رووبەڕووی سزابوونەتەوە".
هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس پەلەی لێكراوە
سەبارەت بە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی بەعس د.نازم شەممەری بۆچوونی وایە زۆر پەلە لەو پڕۆژە یاسایە كراوە و گوتی "بابەتەكە زۆر ئاڵۆزە و نابێت پەلە لە هەڵوەشاندنەوەی یاساكان بكرێت، چونكە خەڵكی تووشی ئاشووب دەكات".
شەممەری جەختلەوە دەكاتەوە كە پێویستە ئەوانەی ئێستا زەوی جووتیارانی كوردیان لایە قەرەبوو بكرێنەوە لەبارەی خودی خۆشی ئەوەی رەتكردەوە كە داوای قەرەبووی كردبێت ئەو گوتیشی "من گوتەبێژی جووتیارانی عەرەب نیم و لێرە بۆچوونی خۆم دەڵێم، بەبڕوا من قەرەبووكردنەوە یەكێكە لە رێگا چارەسەرەكان".
د.نازم شەممەری زۆر لەلای گرنگە بڕی پارەی قەرەبووكردنەوەكە لە پڕۆژە یاساكەدا دیاری بكرێت ئەو دەڵێت "دەبێت ئەوە روون بێت چەند پارە وەردەگرنەوە لەقەرەبووكردنەوەكەدا بۆیە پێویستە لە پڕۆژە یاساكە روونكردنەوەی زیاتر هەبێت".
بەمەرجی تێپەڕانی یاساكە بەشداری حكومەتەكەی سوودانی بوون
دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری كورد لە عێراق ئەو رووندەكاتەوە چەندین ساڵە كار لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە دەكرێت سەرەتاكانی پڕۆژە یاسایەكەش بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە ئەو گوتی "ئامانجی پڕۆژە یاساكە گەڕانەوەی زەوییە داگیركراوەكانە بۆ خاوەنەكانیان".
دیلان غەفوور ئەوەش دەخاتەڕوو كە هەرچەندە پڕۆژەكە هی فراكسیۆنی یەكێتییە، بەڵام سەرجەم فڕاكسیۆنە كوردییەكان پشتیوانیان كردوە ئەو گوتیشی "كەبەشداری حكومەتی سوودانیمان كرد مەرجمان تێپەڕاندنی ئەم پڕۆژە یاسایە بوو".
ئەوەی بۆ دیلان غەفوور جێگای خۆشحاڵییە ئەوەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسایەكەیان داوە ئەو گوتیشی "پڕۆژە یاساكە خوێنەوەی یەكەمو دوومی بۆ كراوە و ئێستا لە قۆناخی دەنگداندایە".
دیلان غەفوور ئەوە ناشارێتەوە كەبڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش زۆرن، بەڵام لەم قۆناخەدا كار لەسەر هەشتیان كراوە
ناوبراو ئەوەش دەخاتەڕوو پێكهاتەی سوننە دەیانەوێ چۆنێتی قەرەبووكردنەوەكە بزانن و گوتیشی "ئەم پڕۆژە یاسایە ئەوەندەی بەرگێكی سیاسی بەبەرداكراوە ئەوەندە گەڕانەوەی مافێك نەبووە بۆ خاوەن ماف، خۆشبەختانە پێكهاتەی سوننە گەیشتوون بەوەی ماف بگەڕێتەوە بۆ خاوەن ماف، بەڵام قسەیان لەسەر چۆنێتی قەرەبووكردنەوەیەكەیە، ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەنگی لەسەر پڕۆژە یاساكەداوە، ئامادەشە قەرەبوویان بكاتەوە جا بەپارە یان پارچەیەك زەوی".
بە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە 300هەزار دۆنم دەگەڕێتەوە
هەر بەپێی قسەی پەرلەمانتارە كوردەكەی عێراق بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو هەشت بڕیارەی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش 300هەزار دۆنم زەوی بۆ خاوەنەكانیا دەگەڕێتەوە. دیلان غەفوور ئاماژەبەوەش دەكات داوایان كردوە لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاساكە بخرێتەوە كارنامەی دانیشتنەكانیانی پەرلەمان
ئەو گوتی "ئەگەر لەم قۆناخەدا ئەم هەشت بڕیارە هەڵوەشێتەوە لە داهاتوودا بڕیارەكانی دیكەش هەڵدەوەشێتەوە".
سەبارەت بە بۆچوونی شیعەو سوننە لەبارەی پڕۆژە یاساكە پەرلەمانتارە كوردەكەی عێراق گوتی "شیعە لەگەڵ پڕۆژە یاساكەیە، بەڵام سوننە بەشێوەیەكی گشتی لەگەڵی نییە".
دیلان غەفوور باس لە هەڵوێستێكی جوانی هادی عامڕی سەركردەی شیعە دەكات، كاتێك لەگەڵ كۆمەڵێك پەرلەمانتاری عێراق لە ماڵیان میوان بووە گوتی "هادی عامڕی بەشیعەكانی گووت ئەوە مافە و دەبێت ماف بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی".
پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەش ناشارێتەوە كە لەكاتی دەنگدانیان بەسەرۆكی پەرلەمان (مەحموود مەشهەدانی) تێپەڕاندنی یاساكەیان كردوەتە مەرج "بۆیە گەشبینم بەوەی پڕۆژە یاساكە لەم وەرزەدا تێپەڕی لەوەش دڵنیام پڕۆژە یاسای هەموواری باری كەسێتی كە هی شیعەكانە 100% تێدەپەڕێ".
لەدوای 40ساڵ داگیركاری پێمان دەڵێن پەلەمەكە
دیلان غەفوور بەوەش توڕە دەبێت كە بەشێك لە سوننەكان هاوشێوەی نازم شەممەری پێیان دەڵێن پەلەتان لە پڕۆژە یاساكە كردوە گوتی "لە دوای 40 ساڵ لەداگیركاری زەویەكانی كورد لە كەركووك هێشتا پێمان دەڵێن پەلە مەكەن".
پەرلەمانتارە كوردەكە جەختلەوە دەكاتەوە كە بۆ ئەم قۆناخە توانیویانە كار لەسەر هەشت بڕیار بكەن، بۆ داهاتوو كار لەسەر ئەوانی دیكەش دەكەن
ئەو گوتی "ئێستا دەتوانین كار لەسەر هەر هەشت بڕیار بكەین ئەوەندەی ئاگادارین وەزارەتی داد كار لەسەر 900 هەزار دۆنمی دیكەش دەكات"
دیلان غەفوور هێمابەوەش دەكات لەم كابینەیەدا كار لەسەر ماددەی 140كراوە وگوتی "100ملیار دینار بۆ هەر ساڵێكی ماددەی 140 دانراوە".
بۆچوونی دین لەسەر ئەوانەی زەوی داگیر دەكەن
شێخ نەجات تاڵەبانی، نوێنەری جوتیارانی داقووق وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باس لەوە دەكات لەسەر داگیركردنی زەوی خەڵكی چەندین فەرموودە لە ئاینی ئیسلامدا هەیە ئەو دەڵێت "فەرموودە لەسەر ئەوە هەیە هەر كەسێك بستێك زەوی داگیر بكات، خوا حەوت تەبەق بەناخی زەویدا دەیباتەخوارەوە".
ئەو رەخنە لە نازم شەممەریش دەگرێت بەوەی دكتۆرای لە مێژووی ئیسلامدا هەیەو ماوەیەكیش لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان پێشنوێژو گوتاربێژ بووە، بەڵام خۆی عارەبێكی داگیركەرە ئەو دەشڵێت "شێخ مەزهەر عاسی هەیە پیاوێكی زۆر ئیماندارە كاتی خۆی ئامادە نەبوو زەوی كورد داگیر بكات هەتاوەكو وەسێتیشی كردبوو كە كۆچی دوای كرد لە خاكی داگیركراودا نەینێژن". شێخ نەجات تاڵەبانی ئەوەش رووندەكاتەوە كە لە1971 بەعس یاسای چاكسازی كشتوكاڵی دەركردوە ئەو كاتە ئەو یاسایە زۆر باش بووە "لەو كاتەدا زەوی بە یەكسانی بەسەر كوردو عەرەب و توركمان دابەش كرا، بەڵام بەدانخەوە لە1973 وە دەستكرا بە داگیركردنی زەوی جووتیارانی كورد".
دەبوو كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەر 13بڕەكە بكرایە نەك هەشت
ساتع ناسیح، كە وەك نوێنەری جووتیارانی كەركووك لەبەرنامەكەدا ئامادەبوو لە دەستپێكی قسەكانی باسی لەوە كرد لەلای سەیرە هەندێك دەڵێن كەو ئەو زەویانە هی دەوڵەتە. ئەو رەخنە لە كاری پەرلەمانتارانی كوردیش دەگرێت بەوەی دەبوو كاریان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەر 13بڕیارەكەی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش هەڵوەشاوەی بەعس بكردایە نەك بەتەنیا هەشت بڕیار گوتی "ناكرێت كار لەسەر هەشت بڕیار بكرێت و پێنج بڕیاریش فەرامۆش بكرێت".
ساتع ناسیح ئەوەش رووندەكاتەوە بەپاساوی ئەوەی شوێنی نەوت و سەربازییە لە كەركووك زەوییەكانیان لە ئەوان وەرگیراوەتەوە و دواتر داویانە بە جووتیارانی عەرەب ئەو گوتیشی "ئەوانەی زەوییان داگیركردبووین لە 2003دا خۆیان بەجێیان هێشت، بەڵام 2017 گەڕانەوە بە پاڵپشتی راكان جبووری زەویەكانیان داگیركردینەوە".
داگیركردنی 900هەزار دۆنم زەوی بەبڕیاری لیژنەی كاروباری باكووری بەعس یەكێكی دیكەیە لەو زوڵمانەی لە جووتیارانی كوردی ئەو ناوچانە كراوە لەو بارەیەوە نوێنەرەكەی جووتیارانی كورد گوتی "لە 2012 بریار لەسەر گەڕانەوەی ئەو 900هەزار دۆنمە دراوە، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەكراوە".
ئەو جوتیارە كوردە باس لەوەش دەكات حكومەتەكەی سوودانی تەنیا 10مانگی ماوە، بەڵام ماددەی 140هەر جێبەجێ نەبوو لەكاتێكی مەرجێكی بەشداری كورد لەو حكومەتە جێبەجێ كردنی ماددەی 140 بووە.
ئەبێت وەزارەتی داد بڕیاری گەڕانەوە 900هەزارەكە جێبەجێ بكات
شكار مەردان، كە وەك پارێزەری جوتیاران كورد و توركمان لە كەركووك لەبەرنامەكەدا بەشداربوو لە دەستپێكی قسەكانی دژی گوتەكانی نازم شەممەری قسەی كرد گوتی "داگیركردنی زەوی پەیوەندی بە ئیسلام و عومەری كوڕی خەتابەوە نییە، بەعس ئەو كارەی كردوە".
ئەو پارێزەرە كوردە جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێویستە پەرلەمان كار لەسەر چالاككردنەوەی ماددەی 140 بكات.
سەبارەت بە بڕیاری ژمارە 29 كە كار لەسەر گەڕانەوەی 900هەزار دۆنم زەوی جووتیاران دەكات پارێزەر كوردەكە جەختی لەوە كردوە كاركردن لەسەر ئەو بڕیارە ئیشی وەزارەتی داد و ئەبێت ئەوان جێبەجێ بكەن.
ئەم بەرنامەیە شەوی 03-11-2024 پێشكەش كراو میوانە سەرەكیەكانیش پێكهاتبوون لە
1- دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری كورد لە عێراق
2- شێخ نەجات تاڵەبانی، نوێنەری جوتیارانی داقووق
3- شكار مەردان، پارێزەری جوتیاران كورد و توركمان لە كەركووك
4- ساتع ناسیح، نوێنەری جووتیارانی كەركووك
5- د.نازم شەممەری، سەرۆی دەستەی بۆچوونی عەرەبی

بهشی بكه لە