لەگەڵ رەنج - رێكخستن و پاراستنی خواردنە كوردییەكان
رێكخستن و پاراستنی خواردنە كوردییەكان
چۆنێتی گەڕانەوەی خواردنە كوردییەكان بۆ نێو لیستی خواردنی چێشتخانەكان
كورتەیەك لە بەرنامەكە
بەقسەی بەشێك لە میوانەكانی ئەم بەرنامەیە بێت، پیتزا، ستەیك، چیكوفتە، ملوخییە و بریانی و چەندین خواردنی دیكەش لە بنچینەدا هی كورد بووە ناوەكانیان گۆڕیوە، چێشلێنەرێكی بەنێوبانگی سلێمانیش باس لەوە دەكات لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان كورد خاوەنی زیاتر لە 1500جۆر خواردنە سەرۆكی دەستەی گشتوگوزاری هەرێمی كوردستانیش وەكو میوانێكی بەرنامەكە ئەوە دەخاتەڕوو چێشتلێنەرە كوردەكان كەمترینیان دەورەو دەرەوەی وڵاتیان بینیوە هەر بەپێی قسەی ئەوبێت لە مانگی 10ئەمساڵدا گەورەترین پێشبڕكێی خواردن لە شاری سلێمانی بە بەشداری نوێنەرانی 35 وڵات بەڕێوە دەچێت.
پزیشكی گەشەی خۆراكیش جەختلەوە دەكاتەوە بەراوورد بە خواردنە خێراكان (فاس فووت) خواردنە كوردییەكان 100% تەندروسترە.
یەكەم ژن بوو لە سلێمانی چێشتخانەی كردەوە
كەلسووم حوسێن، خاوەنی چێشتخانەی كەلسووم بەشداربویەكی بەرنامەكە كە یەكەم ژن بووە لە سلێمانی چێشتخانەیەكی كردەوە باسی لەوە كرد دروشمی كارەكەی هەر لە سەرەتاوە ئەوە بووە "رەسەنایەتی لە خواردنی كوردیدایە". كەلسووم حوسێن دانبەوەدا دەنێ چێشلێنەرە كوردەكان نەیانتوانیوە خواردنی كوردی لە ئاستی دنیادا بناسێنن ئەو گوتیشی "هاندانی خەڵكی وەهای كردوە پەرە بەئیشەكەم بدەم و تێدا سەركەوتووبم".
كەلسووم حوسێن هەوڵی گەورە كردنی كارەكەی هەبووە، بەڵام وەك خۆی گوتی كۆرۆنا رێگربووە "لە هەولێر چوار لقی چێشتخانەكەم كردوە، بەڵام كاتی كۆڕۆنا دامخست". سەرباری ئەوەی ئەو ژنە كوردە شارەزاییەكی باشی لە خواردنە كوردییەكاندا هەیە، بەڵام وەك باسی دەكات، نەوەكانی وەك زۆربەی منداڵانی هەرێمی كوردستان زیاتر خواردنە خێراكان دەخۆن نەك خواردنی كوردی.
1600جۆر خواردنی كوردی هەیە
ئەبێت چەند جۆر خواردنی كوردی هەبێت؟ رەنج سەنگاوی ئەو پرسیارەی لە گۆران حەكیم چێشلێنەر كرد بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی ئەو چێشلێنەرە كوردە بەهەر چوار پارچەی كوردستان كورد خاوەنی 1600جۆر خواردنی كوردییە ئەو جەختلەوە دەكاتەوە بەشێك لە خواردنە كوردییەكان لەلایەن نەتەوەكانی دیكەوە براون و ناوێكی دیكەیان لێنراوە هەر بۆ نمونە گوتی "چیكوفتە، خواردنێكی كوردی لە باكوری كوردستان هەیە بەناوی توركەوە رۆیشتووە لە بنچینەدا هی كوردە جگەلەوە خواردنی ملوخییە، ئەویش كە لە سوریا و لوبنان هەیە لە بنچینەدا كوردییە ستیكیش خواردنێكی كوردییە، چونكە كاتی خۆی شوانە كوردەكان لەكاتی چوویان بۆ دەرەوە خواردویانە". بەپێی قسەكانی گۆران حەكیم دەكرێت برنج و شلەش بكرێتە خواردنێكی خێرا پێشكەشی میوان بكرێت، گۆران حەكیم لەگەڵ ئەوەش نییە كە زۆرینەی منداڵانی كورد ئاشنای خواردنە كوردییەكان نەبن گوتی "خێزان هەیە منداڵەكانی یەتایبەت قەرەخەرمان و ساوەر دەخۆن".
چێشتخانەی كوردی دەگاتە ئیمارات
وەستا ئەكرەم، خاوەنی ریستۆرانتی ماڵی سۆفی كەریم وەك بەشداربوویەكی بەرنامەكە هاوڕایە لەگەڵ ئەوەی كە كورد كەمترین گرنگی بە خواردنە كوردییەكانی دەدا و لە چێشتخانەكانیشدا گرنگییەكی كەمتر بە خواردنە كوردییەكان دەدرێت وەستا ئەكرەم دەڵێت "ئێمە كێشەمان نییە خواردنی كوردی زیاد دەكەین، بەڵام كێشەكە ئەوەیە نافرۆشرێ و داواكاری لەسەر زۆر نییە". چێشتلێنەرێكی خەڵكی رواندزیش كە دانیشتووی شاری هەولێرە بە گرنگییەوە باس لە خواردنە كوردییەكان بەتایبەت كفتەی رواندزی دەكات و دەڵێت "لە هەر شوێنێك كە دەڵێم خەڵكی رواندزم یەكسەر پێم دەڵێن كفتەكەتان دەرجەیەكە هەر بۆیە بەنیازم بەناوی كفتەی رواندز چێشتخانەیەك بكەمەوە". چێشتلێنەرێكی دانیشتووی كەركووكیش رەخنە لە گەنجانی كورد دەگرێت بەوەی گرنگی بە خواردنە كوردییەكان نادەن ئەو دەڵێت "لە كەركووك عەرەب دێت خواردنی كوردی دەخوات، كەچی كوردەكان دەچن خواردنی خێرا دەخۆن". چێشتلێنەرێكی سنووری سلێمانیش ئاماژی بەوە دەكات لە 2021وە بیریان لە گەورەكردنی چێشتخانەكەیان كردووەتەوە گوتی "لە سەرەتای مانگی 10 لقێكی چێشتخانەكەمان لە ئیمارات دەكەینەوە".
بۆ پێشبڕكێی باشترین خواردن لە 35 وڵاتەوە بەشدار دەبن
هەر لەم بەرنامەیەدا ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار ئاشكرا دەكات لە مانگی 10ی ئەمساڵ گەورەترین پێشبڕكێ بۆ باشترین و بەتامترین خواردن لە سلێمانی بە شداری نوێنەرانی 35 وڵات ساز دەكرێت ئەو گوتی "ساڵی رابردوو هەمان پێشبڕكێ لە هەولێر بە بەشداری نوێنەرانی 25وڵات كرا ئەمساڵیش لە سلێمانی دەكرێت ئامانج لەم جۆرە چالاكیانەش بۆ زیاتر شارەزابوون و هاندان و ناساندنی زیاتری چێشتلێنەرە كوردەكانە".
سەرۆكی دەستەی گەشتووگوزار جەختلەوە دەكاتەوە كە كورد وەك نەتەوەیەكی دێرین خاوەنی جۆرەها خواردنە، بەڵام بەشێكیان لێبردوەو بەناوی نەتەوەكانی دیكەوە رۆیشتووە ئەو گوتی "پیتزا لە بنچینەدا هەر كولێرە بە قیمەیە و كوردییە، بەڵام گۆڕانكاریان تێدا كردوە ناوەكەیان گۆڕیوە". لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەل جەلال رەخنەی ئەوە دەگرێت لە ئەتەكێتی رازاندنەوە و خواردندا چێشلێنەرە كوردەكان لاوازن ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە چێشتلێنەرە كوردەكان كەمترین دەورەیان لە دەرەوەی وڵاتیان بینیوە ئەو گوتیشی "شێفەكانی سوریا و لوبنان دەیان وڵات و دەورەیان بینیوە". ئەمەل جەلال ئەوەش دەخاتەڕوو لە رێگای ئەدەب و هونەرە جیاوازەكانەوە كوردە دەتوانێ زیاتر خواردنە كوردییەكانی بە دەرەوەی خۆی بناسێنێ.
نوسراوێك بۆ وەزارەتی پەروەردە دەكات
بۆ گرنگیدان بە خواردنە كوردییەكان بەتایبەت لە ناوەندەكانی خوێندن سەرۆكی دەستەی گەشتووگوزار بەڵێنی ئەوە دەدا نوسراوێك بۆ وەزارەتی پەروەردە بكات و داوا بكات لە باخچەی ساوایان و فرۆشگەی قوتابخانەكاندا گرنگی زیاتر بە خواردنی كوردی بدرێت ئەو گوتی "نەك هەر نوسراو دەكەم بەڵكو كاری جدیش لەسەر ئەو پرسە دەكەم بەدواداچوونی ورد بۆ نوسراوەكەش دەكەم". ئەو داوا لە چێشتلێنەرانی كورد دەكات، بۆ ركلام كردن سوود لە تەكنەلۆجیاو ئامێرەكانی سەردەم وەربگرن و گوتیشی "زیاتر لە 600 كۆمپانیای گەشتیاری لە هەرێمی كوردستاندا هەیەو هەمووشیان كارمەندیان هەیە، بۆچی چێشتلێنەرەكان پێشنیازی ئەوەیان بۆ ناكەن خواردنیان بۆ دروست بكەن، ئەوەش پێشنیازی دۆزینەوەی كارە بۆ خۆیان".
بەرپرسی یەكەمی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، پێشنیازی ئەوەش بۆ نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە رۆژە نیشتمانییەكانی كوردستاندا گرنگی زیاتر بە خواردنی كوردییەكان بدەن و لە رێگای سازكردنی ئاهەنگ و بۆنەی تایبەت كار بۆ ناساندنی زیاتر خواردنە كوردییەكان بكەن. لە كۆتایی قسەكانیشی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەدا زۆرجار خەڵكانی عەرەب، باشتر ركلام بۆ ناوچە گەشتیاریەكانی كوردستان دەكەن كە "دەبوو ئەوە بە پێچەوانەوە بوایە خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان ئەوەیان بكردایە".
"خواردنە كوردییەكان تەندروسترن لە خواردنە خێراكان"
دكتۆر تارا بابان، پزیشكی پسپۆڕی گەشە و خۆراك وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باس لەوە دەكات خواردنە كوردییەكان 100% باشتر و تەندروسترن بەبەراوورد بە خواردنە گوتیشی "ئەو بۆچوونە راست نییە كە دەڵێن خواردنی كوردی قورسە". ئەو پزیشكە كە پسپۆڕییەكی تایبەتە بە خۆراك و گەشەی منداڵ ئەوەش دەخاتەڕوو كە زۆربەی منداڵانی كورد كێشەی خواردنیان هەیە ئەو گوتیشی "بەداخەوە زۆربەی منداڵانی كورد هیچ جۆرە خواردنێكی كوردی ناناس، بەدەگمەن منداڵ هەیە خواردنە كوردییەكان بناسێ بەداخەوە نەوەی داهاتوو هەموویان كێشەی تەندروستیان دەبێت".
ئەو پزیشكە ئاماژەبەوەش دەكات كە ساڵی رابردوو هەوڵێك هەبوو بۆ گۆڕینی خواردنی فرۆشگای قوتابخانەكان، بەڵام هەوڵەكە سەری نەگرتووە
خواردنە كوردییەكان خەڵك قەڵەو ناكات
دكتۆر تارا بابان دژی ئەو بۆچوونەش كە دەگوترێ خواردنی كوردی هۆكارە بۆ قەڵەو بوون ئەو گوتی "بەهیچ جۆرێك خواردنە كوردییەكان هۆكاری قەڵەوی نین، بەڵكو خواردنە خێراكان و جبس و شیرینی هۆكارن".
ئەو پزیشكە ئەوەش دەخاتەڕوو زۆرجار دایكان سەردانی نۆرینگەكەی دەكەن باس لەوە دەكەن كە خواردنێكی سووكیان وەك پەتاتەیەكی سووكراوەیان داوەتە منداڵەكەیان ئەو دەڵێت "پەتاتەی سورەوەكراو خواردنێكی سووك نییە، بەشێك لە دایكان بە هەڵە لەوە تێگەیشتوون".
لە درێژەی قسەكانی لەم بەرنامەیەدا دكتۆر تارا بابان، ئەوەشی روونكردەوە كە لە رووی تەندروستییەوە برنج باشترە لە جبسە خواردن ئەو گوتی "هەندێك كەس دێن بۆلای من دەڵێن برنجمان كەم كردۆتەوە، بەڵام من پێیان دەڵێم بۆ تەندروستیتان جبس كەم بكەنەوە نەك برنج". لە كۆتایی قسەكانی دكتۆر تارا ئەوەی خستەڕوو، بۆ مانگی 11 ی ئەمساڵ خەریكی ئامادەكاری سیمنارێكە لەسەر بۆ خواردنی كوردی بۆ منداڵ.
60% خەڵكی سلێمانی لە دەرەوە نان دەخۆن
محموود تۆفیق، سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكان لە سلێمانی وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی لەوە كرد لە بەختی چێشتلێنەركان سلێمانی شارێكی خۆش خۆرە گوتیشی "بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێمە 60% خەڵكی سلێمانی بەتایبەت ئێواران لە دەرەوە نان دەخۆن".
محموود تۆفیق بە شانازییەوە باسی لەوە كرد بەراوورد بە 10ساڵی رابردوو خواردنی كوردی گەشەی باشی كردوە، ئەو كە لە 2004وە كۆمەڵەكەیان بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتووە، بەردەوام خوڵی فێربوونیان بەبێ بەرامبەر بۆ چێشتلێنەرەكان كردۆتەوە ئەو گوتیشی "هەر ئەوەش بووەتە هۆی گەشەكردنی ئەو بوارە ئێستا لە سلێمانی 600بنكەی گەشتیاری هەیە".
خواردنی قوڕاو چەند جۆری هەیە؟
سوسن جاسم، ئەندامی دەستەی باڵای رێكخراوی ماڵی شێفەكان لە هەولێر میوانێكی دیكەی بەرنامەكە بوو ئەو باسی لەوە كرد دیزاین و رازاندنەوە خواردن كاریگەری زۆر گرنگی لەسەر كڕیار هەیە و گوتیشی "هەر چەندە ئێستا زۆربەی رازاندنەوەكانی خواردن زیاتر بۆ سناپ كردنە".
ئەو چێشتلێنەرە بەنێوبانگەی هەولێر باسی خواردنی قوڕاوی كرد كە لە شاری هەولێر بە خواردنێكی بەتام ناوی رۆیشتووە و گوتی "لە هەولێر بەیەك شێواز قوڕاو دروست دەكرێت، بەڵام سورییەكان بە چەند جۆرێكی جیاواز دروستی دەكەن". ئەو كە بۆ بەرنامەكە نۆ جۆر خواردنی جیاوازی ئامادە كردبوو باسی لەوەش كرد كە خواردنی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی و دەریاییش بە باشی دەزانێ و ئامۆژگاری خانمانی كابانی ماڵیش دەكات كە خواردنی زۆر لەبەردەم هاوژینەكانیان دانەنێن و گوتی "بەنموونە كە یاپراخ دروست دەكەم هەر شەش دانەیەك دەخەمە قاپەكەیەوە، چونكە ئەگەر زۆر بێت، یاخوود زۆر جار ئامادەی بكەمەوە، ئەو كاتە لەبەرچاوی دەكەوێت". بەبڕوای ئەو چێشتلێنەرەی هەولێر 99% گەنجەكانی هەولێر زیاتر لە دەرەوە نان دەخۆن نەك ماڵەوە گوتیشی "زۆربەی منداڵان رۆژی یەك ژەم نان دەخۆن، ئەوەش بەتایبەت بۆ گەشەی منداڵ شتێكی زۆر خراپە و پەیوەندی بەوە هەیە بەشێوەیەكی گشتیی خێزانەكان درەنگ دەخەون، ئەوەش بووەتە هۆی كەمكردنەوە ژەمێك یان دوو ژەمی خواردن".
ئەم بەرنامەیە شەوی 18-08-2024 پێشكەش كراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
- ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتووگوزار
- سوسن جاسم، ئەندامی دەستەی باڵای رێكخراوی ماڵی شێفەكان لە هەولێر
- دكتۆر تارا بابان، پزیشكی پسپۆڕی گەشەو خۆراك
- محموود تۆفیق، سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكان لە سلێمانی

بهشی بكه لە