قۆناخێکی نوێ لە شوێنەوارناسیی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

12 May 2024
قۆناخێکی نوێ لە شوێنەوارناسیی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
بەچەند ساڵی دیكە شانەدەر زێد دەگەڕێتەوە؟
لە كۆتایی بەرنامەكە پێشكەشكار رەنج سەنگاوی گوتی "بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ‏گشتیی شوێنەوار بێت تاوەكو ئێستا خۆیان لە خانووی كرێدان بەم جۆرە بێت خاتوو ‏زێد بێنینەوە بیخەینە خانووی كرێوە؟". ئەو گفتوگۆیە دوای ئەو پرسیارە هات ئایا ‏بەچەند ساڵی دیكە كەلەسەری
 
خاتوو زێد دەگەڕنرێتەوە كوردستان؟ ‏
پڕۆفیسۆر گرەیەم باركەر، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ‏نیاندەرتاڵە ‏تەمەن ٧٥ ‏‏هەزار ساڵ ‏‏كەی ئەشكەوتی شانەدەر وەك یەكێك لە میوانەكانی بەرنامەكە جەختی لەوە كردوە ‏ئەوان بەپێی یاساكانی هەرێمی كوردستان كار دەكەن هەرشتێك ‏بدۆزنەوە ‏‏دەگەڕێنینەوە بۆ كوردستان گوتیشی "گەڕانەوەی كەلەسەری شانەدەر زێد پێنج ‏ساڵی دەوێت". گرەیەم باركەر ئاماژەی بەوەشدا شانەدەر زێد وای كردوە كورد بەوە ‏بزانن چەند مێژوویان ‏دێرین ‌و كۆنە ئەو پڕۆفیسۆرە جەختی لەوە كردوە ئەوانەی ‏ئەوان لە شانەدەر دۆزیویانەتەوە شوێنەواری زۆر ‏تایبەتن گوتیشی "هیوادارین ‏شانەدەر بكەینە یەكێك لە شوێنەوارە ‏كەلەپورییە ‏جیهانییەكان".‏
پاشماوەی مرۆڤی نیاندرتاڵ لە شانەدەر ‏
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا گرەیەم باركەر ئەوەی خستەڕوو پاشماوەی هەندێ‌ ‏مرۆڤی نیاندرتاڵیان لە شانەدەر ‏دۆزیوەتەوە گوتیشی "پاشماوەی دوو یان سێ‌ مرۆڤی ‏نیاندرتاڵمان دۆزیوەتەوە سەرقاڵی كاركردنیان تێیاندا، دەبێت ئەوەش روون بێت ‏هەموومان تۆزقاڵێك (دی ئێن ئەی) نیاندرتاڵمان تێدایە ئەوەش بە بەڵگەی زانستی ‏سەلمێنراوە لەسەدا چواری (دی ئێن ئەی) نیاندرتاڵ  لە ئێمەدا ‏دۆزراوەتەوە".‏
هەر بەپێی ئەو بەڵگەی دەست تیمەكەی گرەیەم باركەر كەوتووە هەندێك لەو ‏مرۆڤانەی لە شانەدر دۆزراونەتەوە بەگوڵ نێژران گوتیشی "شانەدەر زێد هەشت مەتر ‏لەژێر زەوییەوە دۆزراوتەوە". هەندێك پێیان وایە شانەدەر گۆڕستان بووە، بەڵام ‏
گرەیەم باركەر  ئەوە بە دووری دەزانێ‌، بەڵام ئەوەش دەڵێت كە بەگوێرەی كلتوری ‏نیاندرتاڵ  بێت شانەدەر شوێنێكی زۆر تایبەت ‏بووە "دەتوانم ئەوەش بڵێم لە ‏شانەدەر مرۆڤەكانیان بە باشی بە ‏گوڵەوە ناشتووە". گرەیەم باركەر ئەوەش ‏ناشارێتەوە كە رووكیان لە شانەدەر دۆزیوەتەوە "گیشتوینەتە ئەوەی ئەو مرۆڤانەی  ‏لە شانەدەر  ژیاون ئاگریان كردوەتەوە ‌و تەنانەت لە شانەدەر مرۆڤەكان بەیەكەوە ‏‏نانیان خواردوە، بەراستی مرۆڤی نیاندرتاڵ كلتوری لەوە زیاتریان هەبووە كە ئێمە ‏‏بیرمان ‏لێكردوەتەوە".‏
لە شانەدەر بەردەوام شتی نوێ‌ دەدۆزرێتەوە
گرەیەم باركەر باسی لەوەش كرد لە شانەدەر هەموو كات شتی نوێ‌ دەدۆزنەوە
‏"هەندێ‌ شتی نوێ‌ لە شانەدەر دۆزراونەتەوە لە پرۆسەی ‏كاركردنین ‏تێیاندا".‏
سەبارەت بەوەش ئایا پاشماوەی پێستی مرۆڤی نیاندرتاڵی لە شانەدەر دۆزراوەتەوە؟
‏ گرەیەم باركەر گوتی "هیچ كەس لە هیچ شوێنێك پێستی مرۆڤی نیاندرتاڵی ‏‏نەدۆزیەوەتەوە". باركەر جەختی لەوەش كردەوە ئەو كەلەسەرەی زێد بچێتە هەر ‏شوێنێكی دنیا دواجار دەگەرێتەوە بۆ كوردستان. لەبارەی ئەوەش كە شتیان ‏دۆزبێتەوە، بەڵام بۆ راگەیاندنەكانەوە باسیان نەكردبێت گوتی "لەبارەی دۆزینەوەی ‏شوێنەوارەوە هیچ لە خەڵكی ‏ناشارینەوە چونكە ئەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییە".‏
كەلەسەری زێد لە كوێ‌ دادەنرێ‌
كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری ‏هەرێمی ‏كوردستان ‏‏‏وەك میوانێكی ‏دیكەی بەرنامەكە ئاشكرای كرد، مۆزەخانەیەكی تایبەت لەشانەدەر دەكەنەوە ‌و ‏كەلەسەری زێد یش ‏لەوێ‌ ‏دادەنێن. لە ساڵانی پەنجا بۆ شەستەكانی سەدەی رابردوو ‏تیمێكی شوێنەوار لە ئەشكەوتی شانەدەر كاریان كردوە ئێسكی كەیفی مستەفا، ‏بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری ‏هەرێمی ‏كوردستان ‏‏‏مرۆڤیان دۆزیوەتەوە ئێستا ش ‏بەشێك لە ئێسكەپەیكەرەكانی ئەو مرۆڤانە لە بەغدا ‌و ئەمریكان ئەو گوتیشی ‏
‏"بەداخەوە بەشێك لە ئێسكەپەیكەرەكانی شانەدەر ‏لەكاتی ‏ئازادكردنی عێراق لە بەغدا ‏دزران".‏
سەبارەت بەكاری كنە‌و پشكنین لە شوێنە جیاوازەكانی كوردستان كەیفی مستەفا ‏ئەوەی روونكردەوە كە لە 150پێگەی شوێنەواری كوردستان كاری كنە‌و پشكنینیان ‏كردوە گوتیشی "ساڵانە 25 تاوەكو 35 تیمی شوێنەوار لە كوردستان ئیش ‏دەكەن"‏
كەیفی مستەفا ئەوەش ناشارێتەوە كە لە شانەدەر بەردی سوان ‌و تۆوی گوڵ ‏دۆزراونەتەوە بۆ ‏پشكنینی ‏رەوانەی دەرەوە كراونەتەوە.
حەزم دەكرد زێد ناوبنرایە شیرین
بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری ‏هەرێمی ‏كوردستان حەزی بەوە دەكات لە جیاتی زێد ‏ناوی كەلەسەرەكە شیرین بوایە "بەو سیفەتەی لە چیای شیرینە". بەپێی ‏پێشبینییەكانی كەیفی مستەفا بێت كەلەسەرە رووپۆشكراوەكە زێد سێ‌ ساڵ ‏كاركردنی تێدا ماوە ئەو دڵخۆشیەش بەوەی بەهۆی ئەو كەلەسەرەوە ناوی كوردستان ‏ملیارێك زیاتر لە جاران هاتوووە گوتی "پێشتر ملیارێك جار ناوی كوردستان هێنرابوو ‏بەهۆی ئەو ‏كەلەسەرەوە ‏گەیشتۆتە سەروو دوو ملیار جار".‏
پێشتر ناوی شوێنەوارەكانی كوردستان هەمووی عارەبی بووە، بەڵام بەهەوڵی كەیفی ‏مستەفا‌و هاوكارەكانی هەمووی كراوەتە كوردی هەروەك خۆی گوتی "2300 پێگەی ‏شوێنەواری كە لە كوردستاندا هەبووە، هەمووی  ناوی ‏عارەبیان ‏هەبووە، بەڵام ئێمە ‏هەموویمان كردە كوردی". یەكێك لە گرفتەكانی شوێنەوار لە كوردستان وەك كەیفی ‏مستەفا باسی دەكات نەبوونی پۆلیسی شوێنەوارە كە ئەو بە گرفتێكی گەورەی ‏دەبینێ‌ جگەلەوە دەشڵێت "بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری كوردستان تاوەكو ئێستا لە ‏خانووی كرێدایە". لە كۆتایی قسەكانی بەرپرسەكەی شوێنەوار ئاماژەبەوەشدا ‏
تاوەكوئێستا لەسەدا 46 هەرێمی كوردستانیان رووپێوی شوێنەواری كردوە.‏
دەبوو كورد لە ناونانی كەلەسەری زێد بەشدار بوایە
سۆران حەمە رەش، كە وەك مێژووناسێك لەبەرنامەكەدا بەشداربوو باسی لەوە كرد لە ‏هۆكاری ئەوە نازانێ‌، بۆچی ئەو كەلەسەرە ناونراوە زێد‌و گوتی "دەبوو ئێمە وەك ‏كورد بەشدار بویانایە لە ناو نانی ‏كەلەسەرەكەی  ‏شانەدەر، دەبوو ناوەكە بە ‏هاوئاهەنگی كوردستان دابنرایە". ئەو جەختی لەوەش كردەوە بۆ داهاتوو نابێت بەبێ‌ ‏خەڵكی كوردستان شوێنەوارەكان ناویان ‏لێبنرێت.‏
سۆران حەمە رەش بەداخیشە بۆ ئەوەی  لە كوردستان پەیج هەیە بەئاشكرا كڕین ‌و ‏فرۆشتنی ‏شوێنەواری ‏تێدا دەكرێت دەبێت بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‏لەوبارەیەوە بەدواداچوونیان هەبێت.‏
دەبوو ناوبنرایە گوڵستان
‏ د.زێدان برادۆستی، ئاسەوارناس ‌و پەرلەمانتاری خولی ‏پێنجەم وەك میوانێكی دیكەی ‏بەرنامەكە ئەوە دەخاتەڕوو لەبەر ئەوەی لە ئەشكەوتی شانەدەر‌ گوڵ دۆزراوەتەوە ‏‏"دەبوو كەلەسەرەكە ناوبنرایە ‏گوڵستان، زۆر ئاساییە لە سەر ئاستی میلیی ناوێكی ‏‏لێبنرێ‌ لە ‏رووی زانستیش ناوێكی دیكە‏ بەنمونە با ناوە زانستییەكی زێد بێت، بەڵام با ‏ناوە میلییەكەی گوڵستان بێت". برادۆستی جەختلەوە دەكاتەوە  جیاوازی لەنێوان ‏مرۆڤی شانەدەر ‌و نیاندەرتاڵ هەیە ‏"ئەوەی ئێمە ‏شانەدەرە".‏
بەپێی زانیارییەكانی د.زێدان برادۆستی ئەوەی لە پەنجاكانی سەدەی رابردوو لە ‏شانەدەر دۆزراوەتەوە نۆ كەس بوون، ‏بەڵام ‏ئافرەتێكی دوو گیانی تێدایە بووە بەوەوە ‏بونەتە بووتە دە كەس. ئەو پەلەمانتارەی خولی پێنجەم لەوبڕوایەدایە لە شانەدەر ‏ئەگەر دۆزینەوەی شتی زیاتر هەبێت، چونكە "وادەردەكەوێت شانەدەر شوێنی ژیان ‏بووبێت نەك ‏گۆڕستان". برادۆستی گلەیی ئەوەشی هەیە شوێنەوار لە كوردستاندا لە ‏ئاستێكی زۆر سەرەتایدایە دەشڵێت "ئەم شاخ‌وداخە دەیانی وەكو ئەوەی شانەدەری ‏تێدایە".‏
‏"ئەترسم زێد بێتەوە بدزرێ‌" ‏
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا د.زێدان برادۆستی باس لەوەش دەكاتە بەشی ‏شوێنەوار لە زانكۆكانی هەولێر ‌و سلێمانی ‏لەسەر داخستنە ‏لە دهۆكیش قوتابییەكی ‏كەم هەیە ئەو دەڵێت "بەداخەوە كار لەسەر ئەوە دەكرێت بەشی شوێنەوار ناسی ‏بە ‏تەواوەتی دابخرێت، بەپێی بەدواداچوونەكانم لە دوو ساڵی داهاتوو بەشی شوێنەواری ‏زانكۆی  ‏سەڵاحەدین تەنیا ‏مامۆستاكانی دەمێنێتەوە".‏
هەرچەندە یاسای شوێنەوار لە كوردستاندا بوونی هەیە، بەڵام دوای دوو ساڵ ‏رێنمایی ‏بۆ دەركرا بە بڕوای د.زێدان برادۆستی ئەوەش زیانی زۆر لە شوێنەوار داوە ئەو ‏گوتیشی "بە هەزاران شوێنەوارمان دزراوە تاوەكوئێستا شاندێك نەچووەتە دەرەوەی ‏وڵات بۆ زانینی هەواڵی ئەو شوێنەوارە دزراوانە". ئەو مەترسی ئەوەشی نەشاردەوە ‏ئەو شوێنەوارە گرنگانەی هەمانە بە جۆرێك لە جۆرەكان لە نێوبچێت ‌و گوتیشی ‏‏"ئەترسم زێد بێتەوە بدزرێ‌ یان لە شوێنكی خراپ دەبنرێ‌ تێك بچێت".‏
‏"دەڵێن شتی دیكە دۆزراوەتەوە ‌و دیشارنەوە"‏
‏سەحەڵادین باقی، قوتابی دكتۆرا لە پسپۆڕی مێژوی كۆن لە زانكۆی سۆران باس لەوە ‏دەكات ئەوەندەی ئەو بیستویەتی تیمەكەی شانەدەر جگەلە كەلەسەرەكە شتی ‏گرنگتریشیان دۆزیوەتەوە، بەڵام تاوەكوئێستا ئاشكرایان نەكردوە‏، بەڵام پڕۆفیسۆر ‏گرەیەم باركەر ئەوەی رەتكردەوە گوتی "هەرشتێك بدۆزینەوە ئاشكرای دەكەین".‏
سەحەڵادین باقی داواكاریشە لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ شوێنەوارە ‏دزراوەكانی كوردستان بكات گوتی "سەرۆكی هەرێمی كوردستان لینكی پەیوەندی زۆر ‏‏فراوانە دەتوانێ‌ ‏داوای گەڕانەوەی شوێنەوارە دزراوەكان بكاتەوە"‏
ئەم بەرنامەیەی شەوی 12-05-2024 پێشكەش كرا‌و میوانە سەرەكییەكانیش ‏پێكهاتبوون لە
‏- د.زێدان برادۆستی، ئاسەوارناس ‌و پەرلەمانتاری خولی ‏پێنجەم
‏- كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری ‏هەرێمی ‏كوردستان ‏‏‏
‏- سۆران حەمە رەش، مێژووناس ‏
‏ - سەحەڵادین باقی، قوتابی دكتۆرا لە پسپۆڕی مێژوی كۆن
لە زانكۆی سۆران ‏
‏- پڕۆفیسۆر گرەیەم باركەر، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ‏نیاندەرتاڵە ‏تەمەن ٧٥ ‏‏هەزار ساڵ ‏‏كەی ئەشكەوتی شانەدەر