لەگەڵ رەنج - سەرژمێری بۆ گەشەپێدانە یان مەرامی سیاسی؟
سەرژمێری و كێشەكانی بەردەمی
سەرژمێری لە دووڕیانی كردن و نەكردنیدا
سەرژمێری بۆ گەشەپێدانە یان مەرامی سیاسی؟
كورتەیەك لە بەرنامەكە
كەمتر لە مانگێكی ماوە بۆ سەرژمێری لە عێراق، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق هێشتا دیار نییە ئەو سەرژمێریە دەكرێت یاننا، كورد مەترسی هەیە سەرژمێریەكە بۆ مەبەستی سیاسی بەتایبەت لەناوچەكێشەلەسەرەكان بەكاربێت، حكومەتی عێراقیش دڵنیایی ئەوە دەدات كە سەرژمێریەكە بۆ گەشەپێدانە و هیچ مەبەستێكی دیكەی نییە، هەرچەندە قۆناخی یەكەمی كارەكانی سەرژمێری لە عێراق 97% تەواو بووە بەڵام بەهۆی ئەو قەلەقییەی بەرپرسانی لایەنی پەیوەندار لە هەرێمی كوردستان تەنیا 70% كارەكانی قۆناخی یەكەم كراوە، هەرچەندە لە پڕۆسەی گەمارۆسازیدا نوێنەری نەتەوە جیاوازەكان بۆ سەرژمێری ئامادە نابن، بەڵام لە رۆژی سەرژمێریی گشتیدا نوێنەری هەرسێ نەتەوەكە (عەرەب، توركمان ، كورد) ئامادە دەبن، بەرپرسانی كورد مەترسییەكەیان لەسەرژمێری لەوە سەرچاوە دەگرێت كە هێشتا بەرپرسانی عێراق ئامادەنیت داواكارییەكانی كورد جێبەجێ بكەن كە یەكێكیان دانانی داتاسەنتەرە لە هەرێمی كوردستان بەهاوشێوەی عێراق بەرپرسی یەكەمی ئامار لە هەرێمی كوردستان لە بەشێكی ئەم بەرنامەیەدا دەڵێت "لە 11-12-2023 وەزیری پلاندانی عێراق بەئێمەی گووت لەسەر هەمووشتێكی داواكارییەكانتان رازین، بەڵام هێشتا هیچ نەكراوە، بەراستی ئێمە مەترسیمان هەیە بۆیە گەرموگوڕیمان وەكو پێویست نییە". ئەو بەرپرسە كوردەكە ئەوەشی خستەڕوو تەنیا كورد نییە مەترسی لەسەر سەرژمێری هەیە، بەڵكو توركمان و بەشێكی سونەش گرفتیان هەیە
پەرلەمانتارێكی كوردی خانەقینش هەمان مەترسی هەیە "ئەگەر بەم جۆرە بێت سەرژمێریش تەعریبێكی دیكەیە". پارێزەرێكی مەخمووریش كە میوانە لەبەرنامەكەدا دەڵێت "ئەو عەقڵیەتیەی لە عێراق سەرژمێری دەكات شۆفێنی و مەترسیدارە". مامۆستایەكی زانكۆی خەڵكی ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش بۆچوونی وایە "سەرژمێرییەكە مۆرلێدانە لە عارەبێتی ناوچە كێشەلەسەرەكان".
دیمەنی خاكی نەگەڕاوە
لەگەڵ دەستپێكی بەرنامەكە ئەو شاشەیەی میوانەكان بەرامبەری دانیشتوون دەچێتەسەر ئاسمانی بەشێكی ناوچەكێشە لەسەرەكان، كەركووك دواتر خورماتوو ئینجا مەخموور و دواتریش بەهارێكی جوانی خانەقین لەبەرزییەوە پیشاندەدرێت، لێوە ئەوە بەدەردەكەوێت، كە كورد چەندێك خاكی لەژێر مەترسی تەعریبدایە دوای ئەوە لە پارچە ڤیدیۆیەكدا میوانەكان بۆچوونی خەڵكی ناوچەكێشەلەسەرەكان دەبن لەسەر سەلاژمێری و هەمووان جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە كورد لەوناوچانە خۆی بۆ سەرژمێری گشتی تۆمار بكات دواتر میوانەكان سەرنجیان دەچێتەسەر راپۆرتێكی دیكە كە باس لە وڵاتی مۆنتینیگرۆ دەكات كە لە دوای 13ساڵ سەرژمێریان ئەنجامداوە
ئەو وڵاتە (مۆنتینیگرۆ) لانیكەم شەش نەتەوە و پێكهاتەی لێ دەژی بەپێی راپۆرتەكە بێت دانیشتووانی مۆنتینیگرۆ 623 هەزار و 633 كەسە و 44 هەزار كەسیش لە دەرەوەی وڵاتەكە دەژین، وەك لە راپۆرتەكەدا بەدەردەكەوێت بەراورد بە سەرژمێریی ساڵی 2011، ژمارەی مۆنتینیگرۆییەكان كەمی كردووە.
دوای ئەو راپۆرتە لەسەر سەرژمێری ئەمریكاش، میوانەكان راپۆرتێكی دیكە دەبینن، وەك لە راپۆرتەكەدا هاتبوو ئەمریكا لە 2030 دا سەرژمێری دەكات لەو وڵاتە كە دانیشتوانەكەی نزیكەی 350 ملیۆن كەس بۆ سەرژمێری 40 پرسیار دەكرێت، بەڵام لە عێراق بۆ 40 ملیۆن كەس 70 پرسیاری جۆراوجۆر دەكرێت
37 ساڵە بێ ئاماری سەرژمێرین
سیروان محەممەد، بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان دەستپێكی قسەكانی بە گرنگی سەرژمێری دەستپێكرد "چەند باسی سەرژمێری بكەم رەنگە حەقی خۆی نەدەمێ، دواین سەرژمێر لە عێراقدا كە كراوە لە 1997دا بوو ئەوە كوردی تێدا نەبووە پێش ئەوە لە 1987 كە كراوە كورد بەشدار بووە واتە
37ساڵە ئەو ئامارنەی لە سەرژمێرییەوە دێن دەستمان نەكەوتووە".
سیروان محەممەد جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە سەرژمێریدا لەبارەی هەموو بوارەكانی ژیان زانیاری وەردەگیرێ بۆ ئەوەی وردو دەقیقیش بێت لە رۆژانی
20و21ی مانگی 11 قەدەخەی هاتووچۆ دەكرێت، لە پرۆسەی گەمارۆسازی كە قۆناخی پێش سەرژمێری گشتییە لە عێراق 97% كارەكانی تەواو كراوە، بەڵام لە كوردستان 70%ی كراوە. سیروان محەممەد ئەوەش رووندەكاتەوە كە بۆ پڕۆسەی گەمارۆسازی لەگەڵ بەغدا رێكنەكەوتوون كە نوێنەری هەر سێ نەتەوەكە هەبێت، بەڵام لەسەرژمێریدا ئەبێت نوێنەری هەرسێ نەتەوەكە (كورد، عەرەب، توركمان) هەبێت لە گەمارۆسازیدا 45پرسیار دەكرێت، دوانی لەسەر خێزانە وردەكارییەكەی دیكەی لە سەرژمێریەكەدا وەردەگیرێ سیروان محەممەد گوتیشی "لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی 77پرسیار لەبارەی خێزانەوە دەكرێت، دەبێت ئەوەش روون بێت هەر كەموكوڕییەك لە گەمارۆسازیدا روویدا ئەبێت لەسەرژمێری گشتیدا پڕ بكرێتەوە بەنموونە ئەگەر خێزانێك لە گەمارۆسازیدا لەناوچەكەی تۆمار نەكرابێت، لە رۆژی سەرژمێری گشتیدا تۆمار دەكرێت".
"پێشتر عێراق دەیگووت بە هەمووشتێك رازین"
سیروان محەممەد ئەوە ناشارێتەوە كە لەساڵی 2019دا بەرپرسانی عێراق پێی گوتوون بە هەمووشتێكی ئێوان رازین، بەمەرجێك لەگەڵ سەرژمێریدا بن دووبارە لە 11-12-2023 وەزیری پلاندانی عێراق دڵنیایی كردونەتەوە كە لەسەر داواكارییەكانی كورد بۆ سەرژمێری رازین ئەو گوتی "ئێمە دوو داواكاری سەرەكیمان هەبوو گرنگترینیان دانانی داتا سەنتەرێكە لە هەرێمی كوردستان تاوەكوئێستا ئەوە نەكراوە".
سیروان محەممەد جەختلەوە دەكاتەوە كە لەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارەوە زۆر بەهەستیار مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەكەن و گوتیشی "ئەگەر ئەم سەرژمێرییە بە سیاسی كرا داوا دەكەین سەرژمێری 1957 بكرێتە بنەما، ئەوەش بەمەرج دەدەنێین ئەوەی لە 1957 لە ناوچە كوردستانییەكان نەبووە، لە سجلێكی تایبەتدا تۆماریان بكەین".
لەسەر رازیبوونی سەرجەم لایەن و پێكهاتەكانی عێراق، بڕگەی نەتەوەو ناسناو لە سەرژمێریەكەدا لابراوە، بەڵام بڕگەی ئاین وەكخۆیەتی دانراوە
سیروان محەممەد جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوان هەرگیز نەیان گوتووە سەرژمێری ناكەن، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو كارەكانیان دەكەن و دەشڵێت "لە 10-06 و 29-09 دوونوسراومان بۆ داواكارییەكانمان كردوە هیچی جێبەجی نەبووە دوووبارە لە 10-10 شدا دوانوسراومان بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكانمان كرد تاوەكوئێستا هیچ دیار نییە".
سیروان محەممەد ئەوە ناشارێتەوە كە لە عێراق سێ بابەت جێگای باسە یەكێكیان سەرژمێرییە ئەو دەشڵێت "ئەگەر عێراق سەرژمێرییەكە بۆ مەبەستی سیاسی بەكاربهێنێ ئەوا نەتەوەیەكگرتووەكان پوچەڵی دەكاتەوە بەراستی ئێمە مەترسیمان هەیە، بۆیە تاوەكوئێستاش گەرموگوڕیمان وەكو پێویست نییە".
ئەگەر عێراق نەهاتە پێشەوە چارەسەر چییە
سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بە وەكالەت ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر عێراق هەر نەهاتە پێشەوە بۆ داواكارییەكانیان ئەوا كۆمەڵێك پێشنیاز هەیە لەوانە دواخستنیەتی یاخوود لە عێراق بكرێت و لە هەرێمی كوردستان نەكرێت سیروان محەممەد دەشڵێت "هەرگیز ناچینە ژێری باری هیچ فشارێكی عێراق ئەگەر بەهۆی سەرژمێرییەوە مەترسی لەسەر خاكەكەمان دروست بێت هەروەك لە 2010 سەرژمێری بۆیە نەكرا دەیانویست كورد بەش بەش بكەن، هەر بۆیە ئەو كاتەش بایكۆتمان كرد".
"476ملیار دیناری بۆ عێراق و بۆ كوردستانیش 12ملیار"
سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان باسلەوەش دەكات بۆ بودجەی سەرژمێری عێراق 476ملیار دیناری بۆ خۆی داناوە، بەڵام 12 ملیار و670ملیۆنی بۆ هەرێمی كوردستان داناوە و ئەو گوتیشی "عێراق 70% پارەی سەرژمێری بۆ كۆمپانیاكانی سەرپەرشتی سەرژمێرییەكە خەرج كردوە".سیروان محەممەد ئەوەش ناشارێتەوە كە كاتی خۆی بەوەزیری پلاندانانی عێراقی گوتووە بە ماوەی حەوت بۆ هەشت مانگ ئامادەكاری سەرژمێری ناكرێت، بەڵام وەزیری پلاندانان جەختی لەوە كردۆتەوە كە دەبێت سەرژمێری لە 20-11-2024دا بكرێت و ئەو گوتیشی "كاتێك باسی كێشەی سەرژمێریمان كرد بەتایبەت لەناوچەكێشەلەسەرەكان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی گوتی ئێمە شەڕی خاك دەكەین".
سیروان محەممەد ئەوەش رووندەكاتەوە ئەگەر سەرژمێری لە داهاتوودا بۆ مەبەستی سیاسی بەكاربێت ئەوا داوا دەكەن سەرژمێری 1957 بكرێتە بنەما
گوتیشی "ئەوەی لە 1957 لە ناوچە كوردستانییەكان نەبووبێت سجلی بۆ جیادەكەینەوە، هەرچەندە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە سەرژمێریەكە بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدان بێت، بەڵام ئێمە ئامادەكاری خۆمان هەر دەكەین".
سیروان محەممەد ئەوەشی روونكردەوەكە لە 01-10 كۆبوونەوەیەك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە توركمان و بەشێكی سوننەش گرفتیان هەیە لەگەڵ سەرژمێریدا هەیە و دەشڵێت "لە رێگای بەرپرسانی پەرلەمانەوە، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كێشەكانی سەرژمێری تێگەیشتووە هەمووشی بۆ چووە".
لە2040 ژمارەی دانیشتوان كوردستان دەگاتە چەند؟
سەبارەت بە گەڕانەوەی خەڵك بۆ ناوچەكانیان لە رۆژانی سەرژمێری سیروان محەممەد لەگەڵ ئەوە نییە چونكە وەك دەڵێت "گەڕانەوە خەڵك بۆ ناوچەكانیان ئاسان نییە، باشتر لە شوێنی خۆیان ناونوس بكرێن دواتر بخرێنەسەر ناوچەكانیان". بەرپرسەكەی ئامار لە هەرێمی كوردستان هێمابەوەشدا ، ئەگەر عێراق وەها تێگەیشتووە بەرپرسانی كوردستان لەپرسی سەرژمێریدا بە هەموو مەرجەكانی عێراق رازین ئەوا عێراق لەوەدا بەهەڵەداچوون و گوتی "ئەگەر هەموو مەرجەكانمان جێبەجێ نەبێت و مەترسی لەسەر خاكمان هەبێت ئەوا هەرگیز ناچینە ژێری باری ئەو سەرژمێرییە".
سیروان محەممەد ئەوەش رووندەكاتەوە بۆ داواكارییەكانیان چیدیكە چاوەڕێی عێراق ناكەن، بەڵكو لە نزیكترین كاتدا سەردانی بەغدا دەكەن "لەكاتێكی زۆر نزیكدا بۆ یەكلایی بوونەوەی پڕۆسەی سەرژمێری دەچینە بەغدا".
لەبارەی پێشبنیشیان بۆ ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە 16ساڵی داهاتوودا سیروان محەممەد گوتی "تاوەكو 2040 پێشبینی دەكەین ژمارەی دانیشتوانی كوردستان بەبێ ئاوارەكان بگاتە 8ملیۆن و 800هەزار كەس".
كاتی بانگەشەی كوردایەتییە
سۆزان مەنسوڕ، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێت بە گوڕوتینی كوردایەتی لە پرسی سەژمێری بڕوان ئەو گوتی "هەڵبژاردن و بانگەشەكەی تەواو بووە دەبێت ئێستا بانگەشەی كوردایەتی هەبێت دەبێت كار لەسەر سەرژمێری بكەین لە زیانمان تەواو نەبێت". ئەو ئافرەتە خانەقینیە ترسی لەوە هەیە، حكومەتی عێراق بۆ ئایندە سەرژمێرییەكە بكەنە بەدیلی جێبەجێ كردنی ماددەی 140، بۆیە گوتی "ئەترسم دوای سەرژمێریەكە پێمان بڵێن ئیتر ماددەی 140تان بۆچییە؟"
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەش دەخاتەڕوو كە لەپەرلەمانی عێراق گرنگی زۆر بەسەرژمێری نەدراوە و هێشتا نەبووەتە پرسێك كە گرنگی زۆری پێبدرێت
سۆزان مەنسوڕ جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە ئەوان هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ سەرژمێریدا نییە پاڵپشت بەوەی ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی نەبوونی داتاوە لە ئایندە كێشەی زۆر گەورە بۆ عێراق دروست بێت ئەو گوتیشی "ئەوەی ئێستا دەبینین كە داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجی ناكەن و وەبەرهێنانی سیاسی لە سەرژمێریەكەدا دەكەنە، ئەگەر بەم جۆرە بێت سەرژمێریش تەعریبێكی دیكەیە بۆیە ئەبێت هەموو پەرلەمانتارە كوردەكان بۆ پرسی سەرژمێری سەردانی سەرۆكوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق بكەین تاوەكو دڵنیایی وەربگرین، ئەگەر داواكارییە سەرەكییەكانی كوردیان جێبەجێ نەكرد ئەوا بایكۆتی بكین باشترە".
حەوت هەزار كورد خانەقینی بەجێهێشتووە و هەشت هەزار عارەب هاتووە
گلەیی بەشێك لە دانیشتوانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان زۆرجار ئەوە بووە كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بونەتە قوربانی هیچ لایەكیان وەكو پێویست خزمەتیان ناكەن، سۆزان مەنسوڕیش هەمان گلەیی لە بەرنامەكەدا كردە گوتی"وەكو خەڵكی خانەقین تیاچووین نە سەر بە هەرێمی كوردستانین نە بەغداش وەكوپێویست خزمەتمان دەكات، دەزانن لە 2014وە حەوت هەزار كورد خانەقینی جێهێشتووە بەرامبەر ئەوەشدا هەشت هەزار عارەب هاتوونەتە خانەقین جگەلەوە هەر لەم ماوەیەدا خەڵكی كۆمەڵێك گوندی سنووری خانەقین ئاگادار كراونەتەوە كە گوندەكان چۆڵ بكەن، چونكە فرۆشراوە".
سۆزان مەنسوڕ پێشنیاز دەكات بۆ پرسی سەرژمێری، لاینە كوردستانییەكان لە بەغدا بە یەكگرتووی سەردانی گەورە بەرپرسانی عێراق بكەن، چونكە
وەك ئەو دەڵێت "سبەی لە بەغدا لەسەر ئەو ئەنجامانە ژمارەی كورسی پەرلەمان بۆ كورد دیاری دەكرێت".
ئەو ژنە پەرلەمانتارە كوردەی عێراق جەخت لەوەش دەكاتەوە كە وەك كورد مەترسی گەورەیان تەعریبە نەك سەرژمێری ئەو دەڵێت "ئەگەر مەبەستیان خراپ نییە، باشە بۆچی ماددەی 140جێبەجێ ناكەن؟".
شتێكی دیكە كە بۆ ئەو خانمە پەرلەمانتارە كوردە جێگای پرسیارە ئەوەیە لەگەڵ ئەوەی تاقە ژنی خانەقینییە لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام نەخراوەتە لیژنەی ماددەی 140 دەستووری عێراق "لەسەر ئەو پرسە چەندینجار گلەییم لە بەرپرسانی كورد كردوە".
لە كۆتایی قسەكانی سۆزان مەنسوڕ ئەوەش دەخاتەڕوو ئەگەر لایەنە كوردستانییەكان لەگەڵ سەرژمێری نەبن، ئەوا خەڵكی كورد بە ئاسانی بایكۆتی پڕۆسەكە دەكەن هەروەك گوتی "ئەگەر بە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان بگوترێ بایكۆتی سەرژمێری بكەن بەدڵنیاییەوە دەكەن و دەرگای ماڵەكانیان ناكەنەوە".
"لە شوێنی وەزارەتی پلاندانان بەم بایكۆت دەكەم"
ئەحمەد عومەر، پارێزەر و خەڵكی مەخموور وەك میوانێكی بەرنامەكە لەدەستپێكی قسەكانییەوە لەگەڵ ئەوەیە كە كورد بایكۆتی سەرژمێری بكات ئەو گوتی "لە شوێنی وەزارەتی پلاندانان بم بایكۆتی سەرژمێری دەكەم" بۆ هۆكارەكەشی ئەوەی روونكردەوە، كە وەزیری پلاندانی عێراق كە خەڵكی كەركووكە زۆر رق هەڵگرە بەرامبەر بە كورد و ئامانجی لەم سەرژمێریەش باش نییە. سەبارەت بە هۆكاری نەگەڕانەوەی كورد بۆ ناوچەكانی خۆیان
ئەحمەد عومەر ئەوە دەخاتەڕوو كە لە ناوچەكانی ماددەی 140بەردەوام كێشەی ئەمنی هەیە هەر لەبەر ئەوەشە خەڵكی ناتوانێ بچێتەوە گوندەكانی خۆی. ئەو پارێزەرە كوردە سوپاسی رووداو یش دەكات كە بەردەوام بە هەستێكی نەتەوایەتی كارلەسەر ئەو پرسانە دەكات.
ئەحمەد عومەر جەخت لەوە دەكاتەوە كە خەڵكی كورد تاوەكوئێستا لە مەترسی سەرژمێری تێنەگەیشتووە و دەڵێت "ئەوەی دەكرێت تەنیا سەرژمێری نییە، بەدڵنیاییەوە ئەو عەقڵیەتەی لە عێراق سەرژمێری دەكات شۆفێنی و مەترسیدارە بۆیە بە گومانین".
ئەحمەد عومەر ئەوەش دەختەڕوو لە كەركووك پڕۆسەی گەمارۆسازی لە 10-10وە راوەستاوە "لەكاتێكدا دەبێت تاوەكو18-10 پڕۆسەكە بەردەوام بێت".
لە قەراج رێژەی عەرەب 20% بۆ 100% زیاد دەكات
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا ئەحمەد عومەر باسی لەوە كرد بە تێپەڕبوونی كات رێژەی عەرەب لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت ئەو گوتی "پێشتر لە ناحیەی فەراج رێژەی عەرەب 20% بوو ئێستا 100%، جگەلەوە پێش رووداوەكانی 16ئۆكتۆبەر لەگوندكانی مەخموور ژمارەی كورد نزیكەی دووهەزار بووە ئێستا 200 شی نەماوە ئیتر بەم حاڵەوە سەرژمێری چۆن دەكرێت؟".
ئەحمەد عومەر لە خەمی ئەوەشە نەك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەڵكو لە نێوخۆی هەرێمی كوردستانیش نزیكەی "دوو ملیۆن عەرەب نیشتەجێن". ئەو گوتی "هەر ئەو عارەبانەی لە كوردستانن لە ئایندەدا دەتوانن داوای پلەوپۆست بكەن داوای كورسی پارێزگاكانیش بكەن".
ئەو پارێزەرە رەخنە لە پارتی و یەكێتی یش دەگرێت بەوەی لە بانگەشەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن، بەڵام بۆ پرسێكی هەستیاری وەك سەرژمێری و گەڕانەوەی كورد بۆ ناوچەكانیان پارەیەكی وەها خەرج ناكەن ئەو گوتی "بەپێی هەندێك زانیاری پارتی و یەكێتی نزیكەی 150ملیۆن دیناریان لە بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج كردوە تەحەدا دەكەم ملیۆنێك بۆ سەرژمێری خەرج بكەن".
ئەحمەد عومەر رەخنەی ئەوەش دەگرێت لە خانەقین، دەنگی كورد بەرامبەر پۆستی پارێزگاری كەركووك بەخشراوە
لە كۆتایی قسەكانی پارێزەرە كوردەكە باسی لەوەش كرد لە ساڵی 2007دا سوننەكانی عێراق رێگربوون لەوەی سەرژمێری بكرێت، چونكە لە زیانیان بوو ئەو گوتی "ئەگەر داواكاریەكانمان جێبەجێ نەبوو داوا دەكەم سەرژمێرییەكە دوابخرێت ئەم جارە لەسەر دەستی كورد دوابخرێت".
مۆرلێدان لە عارەبێتی ناوچە كێشەلەسەرەكان
د.حەسەن كاكی، ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو ئەگەر سەرژمێری بەم جۆرەی ئێستا بێت "مۆرلێدانە لە عارەبێتی ناوچە كێشەلەسەرەكان". د.حەسەن كاكی جەخت لەوە دەكاتەوە تاوەكوئێستا هیچ سەرژمێرییەك لە بەرژەوەندی كورد نەبووە ئەو گوتی "لە یەكەم سەرژمێرییەوە تاوەكو ئەوەی 1987 هیچی لە بەرژەوەندی كورد نەبووە".
د.حەسەن كاكی، هێما بەوەش دەكات لە پرسی سەرژمێریدا كوردە فەیلییەكان زۆر زەرەرمەند بوو گوتی "لە سەردەمی یەكەمین سەرۆكوەزیرانی عێراقدا خەڵكی ئازاد كرا خۆی بە پاشكۆی ئێران بنوسێ یان عوسمانییەكان، هەر ئەو كاتە كوردە فیلییەكان خۆیان بە ئێرانی نووسی".
هەرچەندە بڕگەی نەتەوە لەسەرژمێرەكەدا لابراوە، بەڵام د.حەسەن كاكی مەترسی ئەوەی هەیە بەناوی عەشرەتەكانەوە بزانرێ ئەو كەسە سەر بە چ نەتەوەیەكە هەر وەك گوتی "ئەگەر خەڵكی نەتەوەش نەنوسێ خۆ دەتوانێ ناوی عەشرەتەكەی بنوسی ئەوكاتە بەئاسانی دەزانرێ سەربە چ نەتەوەیەكە".
رووە باشەكەی سەرژمێری
سوبحی مەندەلاوی، كە وەك نووسەر و رۆشنبیر و كوردی فەیلی و ئەندامی لقی دوو پارتی لە بەرنامەكەدا بەشداربوو باسی لەوە كرد لە هەندێ لاوە سەرژمێری بۆ كورد باشە و گوتی "پێشتر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە 17% بوو دواتر كرایە 12%، كەس نەیزانی لەسەر چ بنەمایەك كەمكرایەوە، ئێستاش ئەگەر سەرژمێری بكرێتەوە بۆبەشە بودجە سوودی لێدەبینین". سوبحی مەندەلاوی گومانی لەوەش نییە كە ئەم سەرژمێریە مەبەستی سیاسیشی لەپشتەوەیە ئەو گوتی "هەرچەندە دەڵێن ئەم سەرژمێرەییە پەیوەندی بە ماددەی 140وە نییە، بەڵام بەو جۆرە نییە، كاتی خۆشی كۆمەڵێك عەرەب لە كەركووك پارەی ماددەی 140 شیان وەرگرتبوو، بەڵام دووبارە هاتنەوە كەركووك".
سوبحی مەندەلاوی ئەوەش ناشارێتەوە كە خەڵكی ناحەقیان نییە كە ناگەڕێنەوە بۆ كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان، چونكە لە شارەكانی سنووری ماددەی 140 جگەلە دۆخی ئەمنی ژیانیش زۆر قورسبووە.
سوبحی مەندەلاوی ئاماژەبەوەشدا لە پەنجاكاندا دوای كوفە مەندەلی گەورەترین قەزا بوو، "بەڵام ئێستا مەندەلی لە گوندێكیش كەمترە".
لە كۆتایی قسەكانی مەندەلاوی لەگەڵ ئەوە بوو كە "لەم دۆخەدا سەرژمێری نەكرێت باشترە".
دوای تەعریب سەرژمێری دەكەن
د.وەسفی تاهیر، بەڕێوەبەری گشتی لە سەنتەری تەوێژینەوەی زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی كە پسپۆڕییەكەشی لەسەر سەرژمێرییە وەك میوانێكی بەرنامەكە باسی لەوە كرد بەشێكی عارەبی عێراق كار بۆ ئەوە دەكەن ئەو تەعریبەی هەیە بەردەوام بێت و دواتر سەرژمێری بكەن و گوتیشی "ئەو هەموو دواخستنەی سەرژمێری لە رابردوودا دیارە هۆكارەكەی سیاسییە".
د.وەسفی تاهیر گلەیی لە بەرپرسانی كوردیش هەیە بەوەی كەمترین كار بۆ خەڵكی ناوچەكێشەلەسەرەكان دەكەن "ئێمە هیچی وەهامان بۆ ئەو ناوچە كوردستانییانە نەكردوە خەڵكی حەقی گلەیی هەیە".د.وەسفی تاهیر، جەختلەوە دەكاتەوە ئەبێت لە 10ساڵی ئایندە كارێك بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان بكەن.
بەبڕوای د.وەسفی، سەرژمێری ساڵی لە 1957 زۆر باش بووە، چونكە لە كاتێكدا بووە كە وڵات زۆر سەقامگیربوو بۆیە گوتی "داواكارین ئەو سەرژمێریە بكرێتە بنەما بۆ ئەم سەرژمێریەش".
لە كۆتایی قسەكانی مامۆستاكەی زانكۆی تیشك جەختی لەوەكردەوە ئەگەر كورد لەسەرژمێریەكە بكشێتەوە ئەوا تەواوی سەرژمێریەكە شكست دەهێنێ.
ئەم بەرنامەیە شەوی 27-10-2024 پێشكەش كراو میوانە سەرەكیەكانیش پێكهاتبوون لە
1- سیروان محەممەد، بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان
2- سۆزان مەنسوڕ، پەرلەمانتاری عێراق
3- ئەحمەد عومەر، پارێزەر و خەڵكی مەخموور
4 - سوبحی مەندەلاوی، نووسەر و رۆشنبیر و كوردی فەیلی و ئەندامی لقی دوو پارتی
5- د.حەسەن كاكی، ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
6- د.وەسفی تاهیر، بەڕێوەبەری گشتی لە سەنتەری تەوێژینەوەی زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی

بهشی بكه لە