دوژمنە شارەوەكەی نێو قاپ و پێداویستییەكانمان

خۆراك لە چیدا لێبنرێ و بخورێ و هەڵبگرێ؟
كورتەیەك لەبەرنامەكە
(PFAS پیفاس) ماددەیەكی مەترسیدارە بە مەبەستی درێژكردنەوەی تەمەنی كاڵا بەكاردێت، ئەو جۆرە ماددەیە بەرێژەیەكی بەرز لەنێو بەشێك لە پلاستیك و پاكەرەوەكان و بۆیەی قژی ئافرەتان و یاری منداڵاندا بوونی هەیە لەم بەرنامەیەدا شارەزایانی ئەو بوارە باش لەوە دەكەن تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان هیچ تاقیگەیەك نیە بۆ دیاریكردنی رێژەی پیفاس لە كاڵاكاندا گرفتی ئەو ماددەیە وەك سەرۆكی بەشی خۆراكزانی و پارێزی لە زانكۆی هەولێری پزیشكی باسی دەكات ئەوەیە كە سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەكات دەشڵێت "یەكەم شت كە (پیفاس) تێكی دەدات بەكتریا باشەكانی گەدەمانە بەوەش بەرگریمان لاواز دەبێت، ئەمەجگەلەوەی ئەگەر هەیە ببێتە هۆكارێك بۆ قەڵەوی و تێكچوونی هۆڕمۆنەكان، ئەگەر چووەی لەشەوە سێ بۆ هەشت ساڵی دەوێت بۆ پاكردنەوەی لەش".
بوونی ئەو ماددەیە لە بەشێك لەو كاڵاو كەل وپەلانەی رۆژانە بەكاریان دەهێنین لەكاتێكدا وەك پسپۆڕی كیمیایی پیشەشازی دەڵێت "دوای كۆرۆنا سیستەمی بەرگری هەموومان لاواز بووە". ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیا ئاشكراشی كرد كە توێژینەوەیان لەسەر ئاوی دووكان و دەربەندیخان كردوە موادی زۆری مەترسیداری تێدا بووە ئەو دەڵێت "دڵت بەو خەڵكە دەسوتێ كە دەیخواتەوە". پسپۆڕێكی بواری خۆراكیش ئەوەی روونكردەوە لەسەرەتای 2024دا ئەمریكا موادی (پیفاس) قەدەخەكردوە.
بەشێكی ئەم بەرنامەیە تەرخانكرا بۆ ئەوەی ئایا خانمان لەكاتی ئامادەكردنی خۆرادن چ جۆرە مەنجەڵێك بەكاربهێنن (مس، فافۆن، تیڤاڵ، ستیل، شووشە، سیرامیك) پسپۆڕێكی بواری ئەندازە و دروستكردنی خۆراك وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە. باشە ئەگەر لە سنووەكانیشەوە كاڵای بێ كوالێتی رێگە بەهاوردەكردنی بدرێ بۆچی بازرگانان ئەو كاڵا خراپانە هاوردەی وڵاتەكەیان دەكەن ئەوە پرسیاری قوتابییەكی زانكۆ بوو لە بەرنامەكەدا كردی، نوێنەری ژووری بازرگانی لەبەرنامەكەدا ئەوەی خستەڕوو وەك بازرگان بەرپرسیارە خەڵكیش بەرپرسیارێتی خۆی هەیە ئەو گوتی "بازاڕی ئێمە بازرگانی ناچاركردوە كاڵای خراپ و بێ كوالێتی بێنێ، خۆی دەبینن بازاڕی هەرزان بازاڕەكان گەرومترە لە بازاڕی كاڵا بە كوالێتییەكان".
ئاگاداری ئەو جۆرە یاریانەبە كە بۆ منداڵەكەتی دەكڕیت
د.دلێر كوردە، پسپۆڕی كیمیایی پیشەشازی و مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەدین وەك میوانێكی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو موادی (PFAS پیفاس) لە یاری منداڵانیشدا بەكاردێت كە زۆر مەترسیدارە ئەو دەڵێت "بۆیە دەبێت ئاگادار ئەو یاریانەبن بزانن منداڵ چۆنی بەكاردەهێنێ".
د.دلێر كوردە جەختی لەوە كردوە كە پێویستە خەڵكی ئاگاداری نانۆپلاستیك و مایكرۆپلاستیكبن كە بەگوتەی ئەو زۆر مەترسیدارن، چونكە تێكەڵاوی جەستە و ژینگەكەمان بووە ئەو گوتی "4200 ماددەی كیمیایی مەترسیدار لەنێو پلاستیك هەیە". بوونی ئەو مەترسیانە لە كاتێكدایە دوای كۆرۆنا سیستەمی بەرگری خەڵكی زۆرلاواز بووە
د.دلێر كوردە ئەوەش دەخاتەڕوو كە پلاستیك یەكێكە لە هۆكارەكانی پیسكردنی ژینگە، لەكاتێكدا پلاستیك خزمەتێكی باشی مرۆڤایەتی كردوە، "بەڵام خراپەی زۆرترە". هەر وەكو ئەو پسپۆڕەی كیمیایی پیشەشازی باسی دەكات رۆژانە پلاستیك بەشێوازی جیاواز بەكاردەهێنین ئەو دەڵێت "هەندێ پلاستیك مەترسیان هەر زۆر زیاترە بەنموونەئەو قاپانەی ps ژمارە 6 ی لەسەر نوسراوە زۆر مەترسیدارە جگەلەوە بەكارهێنانی عەلاگە بۆ خواردنە گەرمەكان زۆر خراپە".
د.دلێر كوردە ئەوەش دەخاتەڕوو كە هەموو جۆرە پلاستیكێك مەترسیدارە بە تایبەت ئەو موادانەی (PFAS پیفاس) یان تێدایە ترسناكییەكەیان ئێجگار زیاترە لەوانی دیكە. جگەلە پلاستیك بەقسەی د.دلێر كوردە، (خوێ) ش ئەگەر نەزانی سەرچاوەكەی كوێیە مەترسیدارە ئەو دەڵێت "نازانم سەرچاوەی ئەو خوێیەی بۆ ئێمە دێت لە كوێوەیە؟". بەدەر لەوە موادێكی دیكە هەیە بۆ نەرمكردنی چەرم بەكاردێت، كە لە 1999 وە قەدەخە كراوە، بەڵام وەك د.دلێر دەڵێت "لە كوردستان بە ئاسانی دەست دەكەوێت".
مەترسی ئەو لایلۆنە سپیەی خواردنی پێدەپێچرێتەوە
لەبەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا د.دلێر كوردە ئەوەی خستەڕوو كە توێژینەوەیان لەسەر ئاوی دووكان و دەربەندیخان كردوە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە توخمە قورسەكان لەنێو ئەو ئاوانەدا بوونی هەیە ئەو گوتی "ئەوە زۆر مەترسیدارە، بەراستی دڵت بەو خەڵكە دەسوتێ كە ئەو ئاوە دەخواتەوە چونكە رێژەیەكی زۆر توخمە قورسەكان لە نێو ئاوی دووكان و دەربەندیخاندا هەیە". هەر بەپێی قسەی د.دلێر كوردە، زێرابی هەولێر یش كە تێكەڵاوی ئاوی زێ دەبێتەوە، ئەویش مەترسیدارە، چونكە كۆمەڵێك توخمی قۆرسی تێدایە د.دلێر كوردە دەڵێت "بەهۆی پیسی ژینگەوەكەمانەوە بارانیشمان مەترسیدار بووە".
ئەو شارەزایەی كیمیایی پیشەسازی ئەوەش رووندەكاتەوە فلتەری جگەرە بۆ پیسبوونی ژینگە زۆر مەترسیدارە ئەو دەڵێت "پێویستی بە 500ساڵە تاوەكو شی دەبێتەوە".
د.دلێر كوردە ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان وەك پسپۆڕانی بوارەكە پێویستیان بە پشتیوانی دارایی هەیە بۆ توێژینەوەكانیان، چونكە هەموو توێژینەوەكانی ئەو بوارە پێویستی بە لایەنێكی باشی دارایی هەیە.
مەترسییەكی دیكەی پلاستیك ئەو زەرفە تەنكەسپیەیە كە خواردنی گەرمی پی دەپێچرێتەوە د.دلێر كوردە ئەوە دەخاتەڕوو ئەو زەرفە تەنكەسپیەی خواردنی گەرمی پی دەپێچرێتەوە هەر زۆر مەترسیدارە نابێت بەهیچ جۆرێك بەكاربێت د.دلێر كوردە دەڵێت "لە هەندێ شوێن لایلۆن لەسەر كولێرە بەڕۆن دادەنێن و لەسەری دەتوێتەوە ئەوەش زۆر مەترسیدارە".
لەبەشێكی دیكەی بەرنامەكە ئەو شارەزایەی بواری كیمیایی پیشەسازی باسی لەوە كرد ئەو بۆنانەی لە ماڵاند بڵاودەكرێتەوە پێی دەگوترێ (ئێرفرێش) زۆر خراپە تێكدەری ژینگەیە ئەو گوتیشی "بۆیەی قژ ماددەیەكی تێدەكرێت بۆ نەرمكردنەوەی قژەكە بەكاردێت ئەوەش لە رووی تەندروستییەوە زۆر مەترسیدارە". لە كۆتایی قسەكانی د.دلێر كوردە رێنمایی ئەوەی دایە ئەو دایكانەی منداڵی ساوایان هەیە كە لە جیاتی بەكارهێنانی مەمەی پلاستیك مەمەی دروستكراوی سلیكۆن بەكاربهێنن.
لە رێگای میكاب و پاكەرەوەكانەوە دەگاتە ئافرەتان
د.رۆندك ئەحمەد، سەرۆكی بەشی خۆراكزانی و پارێزی لە زانكۆی هەولێری پزیشكی وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو موادی (PFAS پیفاس) رێگای خواردن و خواردنەوەكانەوە تێكەڵاوی لەشی مرۆڤەكان دەبێت د.رۆندك ئەحمەد دەڵێت "یەكەم شت كە (پیفاس) تێكی دەدات بەكتریا باشەكانی گەدەمانە بەوەش بەرگریمان لاواز دەبێت". بەپێی زانیارییەكانی ئەو پسپۆڕەی خۆراكزانی موادی (پیفاس) هۆكارێكە بۆ هەوكردن و نەخۆشییەكانی دڵ و گورچیلە و جگەر دەشڵێت "ئەگەر هەیە(پیفاس) ببێتە هۆكاری قەڵەوی و تێكچوونی هۆڕمۆنەكان".
د.رۆندك ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشدا (پیفاس) لەنێو ئەو پاكەرەوانەدایە كە چەوری لادەبات و رۆژانە خانمان بەكاریدەهێنن، هەر پاكەرەوەكان نییە كە پیفاس لە رێگایانەوە بۆ مرۆڤەكان دەگوازرێتەوە، بەڵكو بەقسەی د.رۆندك ئەحمەد "ئەو میكەبانەی لە رۆخساری ئافرەتاندا زۆر دەمێنێتەوە بە ئاسانی بە ئاو لاناچێت موادی (پیفاس) تێدایە".
پیتاندان لەلای ئافرەتان كەمدەكاتەوە
مەترسی پیفاس و كاریگەرییەكانی لەسەر مرۆڤ تەنیا بە چەند نەخۆشییەك راناوەستێ، بەڵكو وەك د.رۆندك ئاماژەی بۆ دەكات پیتاندانیش لەلای ئافرەتان كەم دەكات ئەو دەڵێت "(پیفاس) كە لە موادەكانی جوانكاریدا بوونی هەیە 40% پیتاندان لەنێو ئافرەتان كەم دەكاتەوە".
هەندێك كاغاز هەیە، لەپێچانەوەی خواردنە خێراكاندا بەكاردێت، بەكارهێنانی
مەترسیدارە، چونكە ئەو كاغەزانە بە موادی (پیفاس) رووپۆش كراوە
ئەو دەڵێت "تەنانەت كارتۆنی پیتزا بە (پیفاس) رووپۆشكراوە ئەوەش مەترسیدارە"
د.رۆندك ئەحمەد ئەوەش رووندەكاتەوە سیفەتێكی (پیفاس) ئەوەیە كە لەنێو خانە چەورییەكاندا خۆی حەشاردەدا بەئاسانی لە لەشی مرۆڤ ناچێتە دەرەوە ئەگەر بچێتە دەرەوە ماوەی چەند ساڵێكی پێویستە د.رۆندك دەڵێت "پاكبوونەوەی لەشی مرۆڤ لە پیفاس، سێ بۆ هەشت ساڵی پێویستە".
نەك لە خوارد و پاكەرەوەكاندا، بەڵكو لە هەندێك شامپۆ و بۆیەی قژیشدا (پیفاس) بە رێژەیەك بوونی هەیە د.رۆندك ئەحمەد دەڵێت "ئەو شامپۆیانەی پرچ لوس و بریقەدار دەكات بەڕێژەیەك (پیفاس) یان تێدایە".
د.رۆندك ئەحمەد جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە توێژینەوەكانیاندا گرنگی زۆریان بە پێناسەو ناسینەوەی پیفاس داوە، بەڵكو وەكو پێویستە گرنگی بە بە توێژینەوەكانیان نادرێت د.رۆندك ئەحمەد دەڵێت "زۆربەی توێژینەوەكانمان لەسەر رەفەكان تۆزیان لەسەر نیشتووە بەداخەوە هیچ هاوئاهەنگییەك نییە بۆ كاركردن بە توێژینەوەی زانكۆكان".
د.رۆندك ئەحمەد ئەوەش رووندەكاتەوە كە مەمەی شیر و مەمكەمژەی منداڵانیش ئەگەر لە پلاستیك دروستكرابێت مەترسی هەیە نابێت بەكاربێت ئەو دەڵێت "سەرەتا دەبێت هانی دایكان بدرێت شیری خۆیان بدانە منداڵەكانیان نەك بەكارهێنانی شیری قوتوو، ئەگەر بەناچاری شیری قوتوو بەكارهات دەبێت لە موادی پلاستیكدا شیرەكە نەگیرێتەوە، چونكە مەترسیدارە".
چ جۆرە مەنجەڵێك باشە خواردن دروستكردن؟
رۆژانە كەم ماڵ هەیە مەنجەڵ بۆ خواردن دروستكردن بەكارنەهێنێ، كەمجاریش ئەو پرسیارەما لە خۆمان كردوە ئایا ئەو مەنجەڵەی بەكاردەهێنین چەند تەندروستە بۆ ئامادەكردنی خوانەكانمان د.سیروان ئەحمەد، پسپۆڕی ئەندازە و دروستكردنی خۆراك ئەوە دەخاتەڕوو هەندێ مەنجەڵ بە موادی مەترسیداری (پیفاس) رووپۆشكراوە ئامانج لەو رووپۆشكردنەش بۆ ئەوەیە خۆراكەكە بە مەنجەڵەكەدا نەسوتێ، بۆیە باش نییە ئەو جۆرە مەنجەڵە بەكاربێت، ئەی چارەچییە؟ ئەوە پرسیاری هەمووانە لەوەڵامد
د.سیروان ئەحمەد دەڵێت "مەنجەڵی شووشە بەپلەی یەكەم دواتر سیرامیك كە گڵینیشی پێدەگوترێ دوای ئەوانیش ستیل باشە بەكاربێت، بەڵام دەبێت خەڵكی ئاگاداری ئەوەشبن ستیلیش هەیە ساختەكراوە و بەكارهێنانی مەترسیدارە، بەدەرلەوە مەنجەڵی فافۆنیش زۆر خراپە خواردنی تێدا لێبنرێ".
بۆ ناسینەوە مەنجەڵە باشەكانیش د.سیروان ئەحمەد ئەوە رووندەكاتەوە كە زۆربەی ئەو كارگانەی مەنجەڵی باش دروست دەكەن لۆگۆكەیان بەشێوەی هەڵكەندنە د.سیروان ئەحمەد دەشڵێت "مەنجەڵ دوای رووشانی ناوەكەی ئیتر دەبێت بەكارنەهێنرێ". د.سیروان ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو لەسەرەتای 2024دا ئەمریكا موادی (پیفاس) قەدەخەكردوە
"خواردنی گەرم مەخەنە پلاستیكەوە"
ئەو پسپۆڕەی ئەندازە و دروستكردنی خۆراك گەورەترین مەترسی بەوە دەبینێ، خواردنی گەرم بخرێتە پلاستیكەوە، چونكە كاریگەری لەسەر تێكچوونی خواردنەكە دەبێت ئەو گوتیشی "خراپی موادی (پیفاس) ئەوەیە هەنگاو بەهەنگاو كاریگەرییە خراپییەكانی دروست دەكات، بەتایبەت كاریگەری نەرێنی لەسەر هۆڕمۆنەكانی لەشی مرۆڤ دروست دەكات".
هەموو كاغازێكی ژێر خۆراك مەترسیدار نییە، بەتایبەت ئەگەر بە سلیكۆن رووپۆشكرا بێت، د.سیروان ئەحمەد دەڵێت "كاغەزێكی تەنك هەیە بە سلیكۆن رووپۆشكراوە باشە لەژێر خواردن دەبنرێ و هیچ مەترسییەكی نییە، زۆرجاریش ئەو كاغەزانە لەسەر دەنوسرێ (پیفاس) تێدایە یان نا، بۆیە پێویستە خەڵكی لەوبارەیەوە زۆر وریابن، بەتایبەت هەندێك قاپ بەكاردێت و خواردنی تێدەكرێت هیچی لەسەر نەنوسراوە لە چی دروستكراوە".
د.سیروان ئەحمەد، ئەوەش ناشارێتەوە كە بۆ پشكنینی رێژەی پیفاس هیچ ئامێرێكی پێشكەوتوو لە هەرێمی كوردستاندا بوونی نییە لەكاتێكدا وەك
د.سیروان دەڵێت "تاقیگەیەكی باش بۆ پشكنینی كاڵاكان هێندەی سووپایەك بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە".
"خەڵك ناچارمان دەكات كاڵای خراپ بهێنین"
د.عەبدولواحید تەها، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە و كاروباری رێكخراوەكان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو هەندێ بازرگان بۆیە كاڵای خراپ و بێ كوالێتی دەهێنن هۆكارەكەی خەڵكییە ئەو گوتی "بازاڕی ئێمە بازرگانی ناچاركردوە كاڵای خراپ و بێ كوالێتی بێنێ، ئێوە سەیری بازاڕ بكەن هەمیشە بازاڕی هەرزان بازاڕەكان گەرومترە لە بازاڕی كاڵا بە كوالێتییەكان".
د.عەبدولواحید تەها جەختی لەوە كردەوە وەك ژووری بازرگانی هەولێر هیچ كاتێك لەگەڵ ئەوە نین، بازرگانان بەدەر لە یاسا و رێنماییەكانی ئەم وڵاتە كار بكەن ئەو گوتی "ئەگەر بازرگانیش خراپ بێت، دەبێت لە سنوورەكانەوە رێگە لە هاتنی كاڵای خراپ بگیرێت، هەموو ئەو كاڵا خراپانەی هاتوون لە سنوورەكانەوە گەیشتوون و مۆڵەتی هاتنیشیان پێدراوە".
د.عەبدولواحید تەها، ئەوەشی خستەڕوو وەك بازرگان بەرپرسیارە خەڵكیش بەرپرسیارە ئەو گوتی "خەڵك ئێمە شتی هەرزانی دەوێ نەك شتی بەكوالێتی، پێویستە خەڵك هەڵوێستی هەبێت شتێك كە خراپ بێت نەكڕێت".
ئەوەی بۆ د.عەبدولواحید تەها مایەی خۆشحاڵییە گەڕانەوەی خەڵكە بۆ كڕینی بەرهەمە خۆماڵییەكان كە كوالێتیان باشە ئەو گوتی "خەڵكی خەریكە دەگەڕێتەوە سەر كڕینی بەرهەمە خۆماڵییەكان ئەوەش جێگای خۆشحاڵییە".
لە كۆتایی قسەكانی د.عەبدولواحید تەها ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر خەڵكی هۆشیاری هەڵبژاردنی كاڵا باشەكانی بەرز بێت، "ئەو كاتە شتی خراپ خۆی لە بازاڕدا كەمدەبێتەوە".
ئەم بەرنامەیە شەوی 23-02-2025 پێشكەشكراوە میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
1 - د. رۆندك ئەحمەد، سەرۆكی بەشی خۆراكزانی پارێزی لە زانكۆی هەولێری پزیشكی
2- د.دلێر كوردە، پسپۆڕی كیمیایی پیشەشازی و مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەدین
3- د.سیروان ئەحمەد، پسپۆڕی ئەندازە و دروستكردنی خۆراك
4- د.عەبدولواحید تەها، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە و كاروباری رێكخراوەكان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

بهشی بكه لە