رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ دەرچووانی بەشە تەندروستییەكان
چارەنووسی خۆبەخشانی تەندروستی و كەی دادەمەزرێن، سیستەمی تەندروستی كوردستان، خراپی بینای نەخۆشخانەكان، ژمارەی پەرستاران كەمە یان زیادە؟ ئاستی زانستی پەرستاران. ئەمانە ئەو مژارانەبوون كە لەم بەرنامەیەدا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
سیستەمی تەندروستی ئێمە و وڵاتان یەك بە سەتە
جەبار محەممەد، سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی كوردستان كە قسەكەرێكی سەرەكی ئەم بەرنامەیە بوو وەك بەرگریكارێكی پلە یەكی خۆبەخشانی تەندروستی قسەی دەكرد و سەرەتا لە خراپی سیستەمی تەندروستی كوردستانەوە دەستپێكرد و گوتی "ئەگەر بەنمرە دیاری بكەین و سیستەمی تەندروستی ئێمە لە پلەی یەكەمدا بێت ئەوا هی وڵاتانی دنیا لە پلە سەتدایە". تەنانەت دەگاتە ئەوەش كە بڵێ سیستمی تەندروستی وڵاتانی دراوسێشمان زۆر لە ئێمە باشترە و گومانی لەوەش نییە سیستەمی تەندروستی كوردستان بۆ پزیشكان یەك كێشەی نییە تەنانەت پێی وایە وەزارەتی تەندروستی حەق ناوی وەزارەتی پزیشكان بێت چونكە زیاتر كار بۆ مافەكانی پزیشك دەكات نەك هاوتەریب كار بۆ كارمەندانی تەندروستیش بكات لە كاتێكدا وەك ئەو دەڵێت " 60% ناوەندی تەندروستی ئێمە لە كارمەندانی تەندروستی پێكهاتووە".
لە كابینەكانی پێشتر دۆخمان باشتر بوو
جەبار محەممەد باس لەوەش دەكات لە كابینەكانی پێشتری حكومەت نوێنەری سەندیكایان لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزارەت بەشداردەبوو
خاوەن بۆچونی خۆشیان بوون دەشڵێت "ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی نوێنەرێكمان هەیە ئەویش كاری خۆی بەباشی ناكات".
لە 2014وە كە دامەزاندن لە كەرتی گشتی وەستاوە نزیكەی حەوت هەزار كەس لە لە وەزارەتی تەندروستی بە هەر هۆكارێك بێت چونەتە دەرەوە شوێنەكانیان چۆڵە بۆیە جەبار محەممەد و هاوكارەكانی لە سەندیكا داواكارن شوێنی ئەو حەوت هەزار كەسە بە كارمەندی نوێ پڕبكرێتەوە.
ئەگەر سیستەمی تەندروستی پێشبكەوێ ئەوا داهاتی وڵاتیش بەجۆرێك لە جۆرەكان زیاد دەكات جەبار محەممەد بەنموونە باس لە وڵاتی ئوردن دەكات كە سیستەمە تەندروستییەكەی بەجۆرێك پێشكەوتووە داهاتەكەی زۆر زیادی كردوەر "35% داهاتی ئوردن لە كەرتی تەندروستییەوەیە". هەر بەپێی قسەی بەرپرسەكەی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە وڵاتی ئوردن لە ساڵێكدا 430 كەس بڕوانامەی پەرستارییان پێدراوە، بەڵام تەنیا 27یان لە كەرتی گشتی دامەزراون، هۆكارەكەشی ئەوەیە "لە كەرتی تایبەت مافەكانیان بەباشی پارێزراوە، بەڵام لەلای ئێمە كەرتی تایبەتیش وێرانە".
"رووداو بۆ ئێمە بووەتە مینبەر"
نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو (كەناڵی رووداو) بۆ ئەوان هەمیشە بووەتە مینبەرێك بۆ باسكردنی كێشەكانیان "ئێمە قەت ئەوەمان نەشاردۆتەوە رووداو هەمیشە هاوكارمان بووە بۆ خستنەڕووی و كێشە و داواكار ییەكانمان".
هەر بەپێی زانیارییەكانی جەبار محەممەد ژمارەی خۆبەخشەكانی كەرتی تەندوستی نزیكەی 10 هەزارە و دەشڵێت "نەك ئەو دە هەزار خۆبەخشە، بەڵكو پێویستە ساڵانە پشكی 12.6٪ی دامەزراندنمان لە عێراق بەربكەوێت".
گرفتێكی دیكە كە جەبار محەممەد باسی كرد، ئەوەیە كە عێراق دان بە دەرچووانی كۆلێژە پزیشكییە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا نانێت
بڕیاری دامەزراندنی 100 كەس لە سلێمانی كە بۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانییە 8 مانگە جێبەجێنەكراوە لەبارەی هۆكارەكەی جەبار محەممەد "بەهۆی كێشەكانی ئیدارەی سۆرانەوە دامەزراندنی ئەو 100 كارمەندە دواكەوتووە چونكە لەوێ كێشەیەك هەیە هەتاوەكو چارەسەر نەكرێت ئەو دامەزراندانانە نابێت". ئەو لەكاتێكدا بۆ دامەزراندنی ئەو 100 كەسە لە سلێمانی 5 هەزار و لە هەولێریش بۆ 100كەسەكە 5هەزار فۆڕم پڕكراوەتەوە.
نوكتەیەك لەسەر نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ
د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی راپەڕین و ئەندامی ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی لە بەشێكی قسەكانی باسی لەوە كرد بۆ چاكردنی سەربانی نەخۆشخانەی قەڵادزێ كە دۆڵۆپە دەكات داوای بڕێك پارەیان لە وەزارەتی دارایی كردوە، وەڵامی وەزارەتی دارایی وەك ئەو باسی دەكات لە نوكتەیەك چووە چونكە پێیان راگەیاندوون "80% دڵۆپەكانی سەربانەكە ببڕن با 20% بمێنێ، ئاشكرایە وەزارەتی دارایی بۆ پرۆژەكانمان پارە خەرج ناكات، تاوەكو ئێستا رەزامەندی كڕینی دەرمانی ساڵی 2024 مان بۆ نەهاتووە". پرسێكی دیكە كە د. دیار ئیبراهیم ئاماژەی پێدا زۆری بەشی تەندروستی زانكۆو پەیمانگاكانن ئەو باسی لەوە كرد ئەو بەشانەی پێویست نین دەبێت وەرگرتنی خوێندكار رابگرن ئەو گوتی "تەنیا لە رانیە بەشی هەموو كوردستان دەرچووی بەشی تاقیگەمان هەیە، وای لێهاتووە دەرچووان بۆ خۆبەخشیش دەبێت نۆرە بگرن".
ناوی خۆبەخشەكان دەنێرنە بەغدا
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی كوردستان، باسی لەوەشكرد بەنیازن ناوی خۆبەخشەكان هاوشێوەی گرێبەستەكان بنێرن بۆ بەغدا تاوەكو كار لەسەر دامەزراندانیان بكرێت. ئەو پێشنیازی ئەوەش دەكات كار لەسەر پێشخستنی كەرتی تەندروستی بكرێت چونكە وەك ئەو گوتی "ئەگەر بەباشی كاری لەسەر بكرێت تەندروستی لە نەوت و گاز گرنگترە".
د. دیار ئیبراهیم ئەوەش ناشارێتەوە بۆ كاركردنی لە سیستەمی تەندروستی كوردستان هیچ هاوئاهەنگییەك لەنێوان وەزارتەكان نییە ئەو دەشڵێت
"بۆ كاركردنی زیاتر پێویستە ئەنجوومەنێكی باڵا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و چەند وەزارەتێك دروستبكرێت".
هەرچەندە بەشی پەرستاری لە كوردستاندا دەرچووی زۆرە، بەڵام وەك د. دیار ئیبراهیم باسی دەكات دەرچووەكان لە هەموو بەشەكاندا نییە ئەو دەڵێت "پێویستمان بەدەرچووی پەرستاری بەشەكانی چاوە و چارەسەركاری سروشتی و منداڵان و مێشك و دەمار هەیە، بەهەموو ئیدارەی راپەڕین دوو پزیشكی مێشك و دەمارمان هەیە لە قەزایەكی وەك پشدەر یەك پزیشكی مێشك و دەمار نییە".
پێچەوانەی هەموو میوانەكان قسەی كرد
"لە جیهاندا بۆ 10 هەزار كەس 38 پەرستار پێویستە، لەلای ئێمە 17 پەرستارمان بەردەكەوێت واتە هێشتا پەرستارمان كەمە". د. سۆران ئەمین، سەرۆكی بەشی پەرستاری لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەو قسەیەی سەرنجی هەموو میوانەكانی بۆلای خۆی راكێشا ئەو گوتیشی "بەپێی ئەو ئامارەبێت پێویستمان بە پەرستاری زیاتر هەیە، هەرچەندە بەراورد بە عێراق پەرستارمان زۆرە بەڵام عێراق لەوبارەیەوە خۆی كێشەی هەیە".
بەپێی زانیارییەكانی د. سۆران ئەمین بێت پیشەی پەرستاریی 70 بۆ 80 تایبەتمەندیی جیاوازی هەیە ئەو گوتی "لەلای ئێمە پیشەی پەرستاری لە كۆمەڵێك كاردا بچووك كراوەتەوە كە ئەوە جێگای نیگەرانییە لەكاتێكدا لە هەموو وەزارەتەكاندا پێویستمان بە پەرستارە". د. سۆران ئەوەشی خستەڕوو سیستمی تەندروستی كوردستان زۆر كۆنە و لە بیستەكانی سەدەی رابردوو لەلایەن بەریتانییەكانەوە دروستكراوە.
ئەو رەتیشی دەكاتەوە كارمەندی پەرستاری كوردستان بێ كوالێتی بن دەڵێت
"هەموو كارمەندێكی ئێمە هێندەی چوار پەرستار كاردەكات، ئەگەر دەشڵێن لە كوردستان كار بۆ ئەوان كەمە، دەكرێت بنێردرێنە دەرەوە وڵات بەنمونە دەكرێت ببرێنە وڵاتێكی وەك كەنەدا، چونكە بەراستی ئەو پەرستارانەی ئێمە هەمانن سەروەتی نیشتیمانین دەبێت قەدریان بزانین".
لە چارەنووسمان نووسراوە كە دانامەزرێین
هەرێز یاسین، كارمەندی تەندروستی لە هەولێر كە پسپۆڕی خۆراكزانی و پارێزییە باسی لەوە كرد بۆ تەواو كردنی بەشەكەی زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری خەرجكرد ئێستاش وەك خۆی دەڵێت "لە چارەنووسمان نووسراوە كە دانامەزرێین" هەرێز یاسین جەخت لەوە دەكاتەوە پسپۆڕییەكەی ئەو زۆر كەمو تایبەتە "لەو پسپۆڕیەی من بۆ 60 هەزار كەسی كوردستان پزیشێك هەیە". هەرێز یاسین ئەوەش دەخاتەڕوو ناوی 2457 كەس لە دەرچووانی ئەمساڵ نێردراون بۆ بەغدا بەڵام ناوی ئەوانی تێدا نەبووە.
بەبڕوای ئەو كارمەندە تەندروستیەی هەولێر لە كوردستاندا بۆ كەم بوار پلانی پێشوەختە هەیە دەشڵێت "بەشی پلاندانان لە وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستان چالاك نین ئەگەر وەها نییە، لەكاتێكدا دامەزاندان نییە كردنەوەی ئەو هەموو بەشە تەندروستییە بۆ؟
خوێندكار هەیە بە 95 و هەشە بە 50نمرە وەرگیراوە
سەروەر سەرحەد، پەرستاری خۆبەخش لە سلێمانی وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی لەوە كرد لە زانكۆ حكومییەكان بە نمرەی 95 خوێندكاری پەرستاری وەردەگرن، بەڵام ناحكومییەكان بە نمرەی 50 ش وەریدەگرن "ئەو نادادییەكی زۆرە".
سەروەر سەرحەد كە خۆی ماوەی چەندین ساڵە خۆبەشە بەرگری لە خۆبەخشەكانی تەندروستی دەكات دەڵێت "لە سەردەمی كۆرۆنادا هەموو پارێزگای سلێمانی خۆبەخش بەڕێوەی دەبرد، ئێستاش زیاتر 40٪ی كەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی خۆبەخش بەڕێوەی دەبات".
ئەم بەرنامەیە شەوی 20-05-2024 پێشكەش كراو میوانە سەرەكییەكان پێكهاتبوون لە
- د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی راپەڕین و ئەندامی ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی
- د. سۆران ئەمین، سەرۆكی بەشی پەرستاری لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
- سەروەر سەرحەد، پەرستاری خۆبەخش لە سلێمانی
- جەبار محەممەد، سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی كوردستان
- هەرێز یاسین،كارمەندی تەندروستی لە هەولێر

بهشی بكه لە