لەگەڵ رەنج - دۆخی منداڵانی ئۆتیزم لە ناوەندەكانی خوێندن
دۆخی منداڵانی ئۆتیزم لە ناوەندەكانی خوێندن
"بایەتەكە زۆر قوڕبەسەرییە بۆ بەهێمنی باسی دەكەن"
"ژیانی خۆم و مێردەكەم فەوتاوە"
دەستێكی بۆ منداڵەكەی راكێشاو گوتی"ژیان خۆم و مێردەكەم لە پێناوی ئەو منداڵە ئۆتیزمە فەتاوە". ئاشنا ئاری لە نێو دانیشتوانی بەرنامەكەدا بە دەنگێكی خەمگین بەو جۆرە دەستی بە قسەكانی كرد، كاتێك پێشكەشكاری بەرنامەكە پرسیاری دۆخی ژیانیانی لەو دایك و باوكانە كرد كە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە. ئاشنا لە قسەكانی بەردەوام بوو رووی كردە میوانە سەرەكیەكانی بەرنامەكە بە دەنگێكی كەمێك بڵند گوتیشی "بایەتەكە زۆر قوڕبەسەرییە بۆ بەهێمنی باسی دەكەن، خێزان هەیە منداڵەكەیان لە ماڵەوە بە محاجەرەیەكەوە بەستووەتەوە ئەگەر شوێنێك هەبێت بۆ راهینان و هێمنكردنەوەیان چۆن شتی وەها روودەدا".
دایكی ئەو منداڵە ئۆتیزمە ئەوەشی خستەڕوو قوتابخانەكان منداڵی ئۆتیزم وەرناگرن و یاخوود زۆر بە ئەستەم وەریدەگرن، خۆشی بەنمونە هێنایەوە گوتی "چەندین قوتابخام كرد منداڵەكەمیان وەرنەگر تاوەكو دواجار لە قوتابخانەیەكی ئەهلی وەرگیرا". ئاشنا باسی لەوەش كرد منداڵە ئۆتیزمەكەی خەرجییەكی زۆری هەیە "تەنانەت منداڵەكانی دیكەم كە دەمەوێ شتێكیان بۆ بكڕم دەڵێن نامانەوێ بۆ ئەوەی خەرج بكە، بەخوا تەواو ژیانمان نەماوە".
چەند ئامارێكی ئۆتیزم لە كوردستاندا
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كار 3هەزارو 489 كەس لە كوردستاندا ئۆتیزمیان هەیە زۆرترینیان لە سنووری هەولێرە كە 1400 كەس و دواتر لە سلێمانی 1214كەس ئۆتیزمیان هەیە لە سنووری دهۆكیش 875 كەس ئۆتیزمی هەیە. بەپێی قسەی
د.ناجی عەلی، كە سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆتیزمە لە وەزارەتی كار و میوانێكی بەرنامەكەش بوو لەو كەسانەی ئۆتیزمیان هەیە385 یان مووچەیەكی 150هەزار دیناریان هەیە "ئەوانەی دیكەش كەماوەن لەم ماوەدا مووچەیان بۆ دەبڕدێتەوە".
نوێنەرەكەی وەزارەتی كار ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر خێزانێك یەك منداڵی ئۆتیزیمان هەبێت ئەوا دایكی یان باوكی ئەگەر فەرمانبەربن ئەوا لە دەوامەكەیان دەبەخشرێن. ئەگەر دوو منداڵیان هەبێت هەردووكیشیان فەرمانبەر بن ئەوا هەردووكیان لە دەوام دەبەخشرێن "دەبێت خۆیان بۆ خزمەتی منداڵەكانیان تەرخان بكەن".
دەبێت منداڵانی هەڵگری ئۆتیزم لە قوتابخانەكان تێكەڵ بە منداڵانی دیكە بكرێن
یادگار سەردار، لێپرسراوی پەروەردەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە بەشێكی ئەم بەرنامەیەدا باسی لەوە كرد كە منداڵان دەنێرن بۆ سەنتەری دەستنیشانكردنی ئۆتیزم و دواتر دەیاننێرین بۆ قوتابخانەكان، "دوای ناردنیان بۆ قوتابخانەكان، چاودێرییان دەكەین و بەدواداچوونیشیان بۆ دەكەین".
یادگار سەردار روویكردەوە كە ئامانجی سەرەكیان ئەوەیە منداڵانی هەڵگری ئۆتیزم لە قوتابخانەكان تێكەڵ بە منداڵانی دیكە بكرێن گوتیشی "ئەركی چۆنێتی رەفتاركردن لەگەڵیان دەكەوێتە ئەستۆی قوتابخانە و مامۆستاكانیان"، ئەم قسەی یادگار خان لەكاتێكدایە كە دایكی یەك لە منداڵانی ئۆتیزم لەبەرنامەكەدا بەناوی ئاشنا ئاری دەڵێت "بە تەحەداوە دەڵێم، سەرجەم قوتابخانەكانی سلێمانیم كردووە بۆ ئەوەی منداڵەكەم وەربگیرێت، دواجار تەنیا لە قوتابخانەیەكی تایبەت وەریانگرت".
"بڕیار هەیە، بەڵام وەرگرتنی منداڵانی ئۆتیزم بەمیزاجی بەڕێوەبەری قوتابخانەكانە"
ئامانج محەممەد، كە راهێنەر و بەڕێوەبەری باخچەیەكی منداڵانە، وەك میوانێكی سەرەكی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو كە بڕیار لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان رۆیشتووە كە ئەمساڵ هەموویان منداڵانی ئۆتیزم وەربگرن، "بەڵام هێشتاش وەرگرتنی ئەو منداڵانە لە قوتابخانەكان كەوتووەتە سەر میزاجی بەڕێوەبەری قوتابخانەكان".
ئەو راهێنەرە تكا دەكات، "حاڵەتی ئۆتیزمی منداڵان، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وەكو خۆی قبووڵبكرێت و هەموو قوتابخانەكان وەریانبگرن". ئەو بەڕێوەبەری باخچەیە چەند منداڵێكی بەهرەمەندی لەگەڵ خۆی هێنابووە بەرنامەكە. تاوەكوو تواناكانیان بەدەربخات بەنمونە منداڵێك بەناوی (شكۆ) كە ژەنیاری ئامێرێكی مۆزیكە لەبەرنامەكەدا بە شێوازێكی هونەری جوان مۆزیكی دەژەنی.
"بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بەتەنیا بەس نییە"
سابیر عەبدوڵڵا، كە وەك ئەندامی دەستەی باڵای كۆمەڵەی ئۆتیزم لە كوردستان لەبەرنامەكەدا بەشداربوو، ئەوەی خستەڕوو بەپێی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ، هەموو منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت، وەكو سەرجەم منداڵانی دیكە مافی خوێندن و پەروەردەیان هەیە، "پێویستە ئەوە لە كوردستانیش رەچاو بكرێت".
ئەو ئەندامەی دەستەی باڵای كۆمەڵەی ئۆتیزم لەبارەی رەخساندنی زەمینە بۆ منداڵانی ئۆتیزم گوتی "منداڵی ئۆتیزم هەبووە لە كوردستان دۆخی زۆر خراپ بووە، بەڵام كە لەگەڵ خێزانەكەی چووە بۆ سوێد یان وڵاتی دیكەی ئەورووپا، بەهۆی ئەوەی لە قوتابخانە تێكەڵ بە منداڵانی دیكە كراون، ئێستا مەعریفی و قسەكردن و چەندین رووی دیكە زۆر گۆڕاون".
سابیر عەبدوڵڵا پێیوایە، "ژینگەی ئەوروپا بەو بەرنامە چڕوپڕ پەروەردەییەی كە سۆزدارانە مامەڵە لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكرێت، وای كردووە منداڵانی هەڵگری ئۆتیزم لەڕووی قسەكردن و رەفتار و مەعریفە و سەرجەم رووەكانی دیكەوە بگۆڕێن" و دەشڵێت؛ "بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی منداڵانی ئۆتیزم لە قوتابخانەكان بەتەنیا بەس نییە، بڕیارێك كە تەنیا لەسەر رەفەكان دابنرێت سوودی نییە بۆ ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە".
"دۆخی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان زۆر خراپە"
بەهار عەلی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرشەقام لە سلێمانی وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو، رەوشی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان زۆر خراپە، بۆیە پێویستە بە روونی دەست بخرێتە سەر برینەكان، ئەو گوتی "وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هاوكاری تەواوەتی ئەو منداڵانە ناكەن، گرفتی دووەم ئەوەیە كە هێشتا ئێمە لە هەرێمی كوردستان نەمانتوانیوە و نەمانزانیوە دەستنیشانی زۆربەی حاڵەتەكانی ئۆتیزم بكەین، ئێستا لە كوردستان پشكنینی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خاوەن پەروەردەی تایبەت لەیەك جیا نەكراوەتەوە".
هەر بەپێی قسەی ئەو مامۆستایە لە دروستكردنی قوتابخانەكان و كەرەستەكانی پەروەردەشدا پەروەردە نەیانتوانیوە قوتابخانەیەك دروست بكات كە یارمەتیدەری پەروەردەیی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بێ و گرفتێكی دیكەش نەبوونی كادیری پەروەردەیی بۆ ئەو منداڵانەیە". بەهار عەلی ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەرێمی كوردستان دوو ساڵە وانەبێژی پەروەردەی تایبەت بوونی هەیە، "بەڵام ژمارەیان كەمە و پێویستە وەزارەتی پەروەردە ساڵانە ژمارەیان زیاد بكات". بەقسەی بەهار عەلی، بەشێك لە منداڵانی ئۆتیزم لە كوردستان هەموو نیشانەكانی بلیمەتبوونیان تێدا "بەڵام دەترسم بەو شێوازە مامەڵەیەی لەگەڵیان دەكرێت، بپووكێنەوە".
بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرشەقام لە سلێمانی نایشارێتەوە كە "لە كوردستان دەست براوە بۆ قووتی منداڵانی ئۆتیزم، سەنتەرێك لە پشت ئاڵتوون لە سلێمانی هەبوو كە بڕیاربوو بۆ ئەو منداڵانە بێت، بەڵام درا بە كەسێكی ئاسایی، دەپرسم بۆ نەدرا بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت؟".
80٪ـی خێزانی منداڵانی ئۆتیزم توانای داراییان خراپە
بەهار عەلی پێیوایە 80٪ـی ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە فریای خەرجی منداڵەكەیان ناكەون و پێیوایە؛ "ساڵانە ژمارەی منداڵانی ئۆتیزم بەرەو هەڵكشان دەچێت، ئەوانە بێنازن لە قوتابخانە و لە خۆشی ژیان، لەبەر ئەوەی 80٪ـی خێزانەكانیان توانای دارایی ئەوەندەیان نییە كە بتوانن نازی منداڵێكی ئۆتیزم هەڵبگرن".
بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرشەقام لە سلێمانی گوتیشی؛ "لە سوێد ئەو منداڵانەی دەستنیشاندەكرێن كە هەڵگری ئۆتیزمن، دەبێ بنێردرێنە حەزانە و دواتر بۆ رەوزە و ئینجا دەنێردرێن بۆ قوتابخانە، لە هەموو قۆناخەكانیشدا لەگەڵ منداڵانی دیكە تێكەڵدەكرێن و جیا ناكرێنەوە، ئەو منداڵانەش كە ئاستی تووشبنوونیان بەرزە و ناتوانن فێری خوێندنبن، دەیانبەن بۆ سەنتەر و قوتابخانەی تایبەت و فێری میهنەیەكیان دەكەن كە تێیدا سەركەوتووبن".
80٪ـی قوتابخانەكان توانای جێبەجێكردنییان نییە
بەهار عەلی لەبارەی بڕیاری وەرگرتنی منداڵانی ئۆتیزم لە قوتابخانەكان ئاماژەی بەوەدا ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەریكردووە "زیاتر 80٪ـی قوتابخانەكان توانای جێبەجێكردنییان نییە، لەبەر ئەوەی مامۆستای تایبەتی نییە و هۆیەكانی فێركردنی بۆ دابیننەكراوە و لەهەموویان گرنگتریش ئەوەیە كە كادیری تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان نییە".
ئەوە لەكاتێكدایە سەرجەم ئەو دایك و باوكانەی لە بەرنامەكەدا ئامادەبوون، گلەیی هەرە سەرەكییان شێوازی مامەڵەكردنی قوتابخانە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان بوو لەگەڵیان و سكاڵای ئەوەیان هەبوو كە قوتابخانەكان منداڵەكانیان وەرناگرن، باوكی منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم گوتی، "هەندێك لە قوتابخانەكان هەڕەشەی ئەوەیان كردووە ئەگەر ناچار بكرێن منداڵی ئۆتیزم وەربگرن، خۆپێشاندان دەكەن و ماندەگرن"، وەكو ئەو باوكە ئاماژەیدا؛ "مامۆستا هەبووە منداڵەكەی خۆی لە قوتابخانەیەك گواستووەتەوە كە منداڵی تووشبووی ئۆتیزمی تێدا وەرگیراوە".
ئەم بەرنامەیە شەوی 06-08-2023، بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێشكەشكراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
- یادگار سەردار، لێپرسراوی پەروەردەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی.
- د.ناجی عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لە وەزارەتی كار.
- ئامانج محەممەد، راهێنەر و بەڕێوەبەری باخچەیەكی منداڵان.
- سابیر عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی باڵای كۆمەڵەی ئۆتیزم لە كوردستان.
- بەهار عەلی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرشەقام لە سلێمانی

بهشی بكه لە