لەگەڵ رەنج؛ كەوتنی حیزبێک كە 61 ساڵە حوكمی سووریا دەكات
كەوتنی دەسەڵاتی حیزبێك كە 61ساڵە حكومڕانی سووریا بوو
دوای ئەسەد، دەبێت كورد چ پلانێكی لە سووریا و رۆژئاوای كوردستان هەبێت؟
رووخانی دەسەڵاتی بنەماڵەیەك لەدوای 53ساڵ لە حكومڕانی
دوای 53 ساڵ لە حكومڕانی بنەماڵەی ئەسەد، بەرەبەیانی رۆژی 07-12-2024 كۆتایی بەدەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیە لە وڵاتی سووریا هات، ئێستا (دەستەی تەحریری شام) حكومڕانی زۆرینەی خاكی ئەو وڵاتە دەكەن و لایەنی كوردیش بەنوێنەرایەتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) حكومڕانی بەشێكی دیكەی خاكی سووریا دەكەن، ئێستا رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم ئاڵنگارییەكانی سووریای نوێدایە، ئایا پێویستە پلانی لایەنە كوردییەكان بەتایبەت هەسەدە و ئەنەكەسە چی بێت؟ تاوەكو دیالۆگی كوردی – كوردی بۆ ئەم قۆناخە دەست پێبكات، ئایا هیچ هەوڵێكی نوێ لەبارەی دەستپێكردنی ئەو دیالۆگەوە هەیە؟ ئەم گفتوگۆی ئەمجارەی بەرنامەی لەگەڵ رەنج بوو
"بەسێ هۆكار دڵخۆشم بە كەوتنی ئەسەد"
لەسەرەتای بەرنامەكەدا ئەبووبەكر كاروانی، نووسەر و سیاسەتڤان قسەی لەبارەی رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد كرد و سەبارەی خۆشحاڵی خۆی بۆ رووخانی ئەو دەسەڵاتە گوتیشی "بەسێ هۆكار دڵخۆشم بە رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، یەك وەك كوردێك دڵخۆشم، چونكە ئەو دەسەڵاتە لە ماوەی حكومڕانی زۆرترین چەوسانەوەی بەرامبەر كورد هەبووە، دوو وەك دیموكراسی خوازێك كە دیكتاتۆرێك رۆیشتووە، سێ وەك موسڵمانێك"
كاروانی لەو بڕوایەدایە لەئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە پرسی كورد وەك نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت بەروو پاشەكە ناڕوات، بەڵكو بەرەوو پێش دەچێت ئەو گوتیشی "رەنگە لە پارچەیەك بۆ پارچەیەكی دیكە هەڵبەزو دابەز ببێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتیی پرسی كورد لەسەر هێڵە راستەكەی خۆی بەردەوامی هەیە، دەمەوێ ئەوەش بڵێم من هیچ رەش بین نیم بە دۆزی كورد بەتایبەت لە سووریا، بەڵام رێگاكەش ئاسان نییە و پڕ گرفتە".
ئەبوبەكر كاروانی بۆچوونی وایە یەكێك لە خوێنەوەكانی كەوتنی ئەسەد لە سووریا بەمانای كەوتنی ناسیۆنالیستی عەرەبی دێت، چونكە "بەعس عێراق و سووریا ش نوێنەرایەتی بەشێكی ناسیۆنالستی عەرەبییان دەكرد، دەبینی هەردووكیان كەوتن".
كاروانی، ئەوەش رووندەكاتەوە ناسیۆنالیستی عەرەبی نیاتوانیوە عەرەب بكاتە نەتەوەیەكی كاریگەر گوتی "ئەگەر بیانتوانیایە عەرەب بكەنە نەتەوەیەكی كاریگەر ئەوا لە جیاتی 22دەوڵەتی عەرەبی یەك دەوڵەتی عەرەبی دەبوو".
ئەو كەسایەتیە ئیسلامیەی كوردستان دەخوازێ ئیسلامییەكان لە سووریا شەڕی دیموكراسی بكەن نەك عیلمانی و گوتیشی "دەستەی تەحریری شام رابردوویەكی خوێناویان لەگەڵ كوردا نییە تەنانەت بەم دوایە لە حەلەب مامەڵەیەكی جوانیان لەگەڵ كوردا هەبوو".
پرسی دەستووری سووریا
لە61 ساڵی رابردوو، كە حیزبی بەعس حكومڕانی سووریای كرد، لەو ماوەیەدا، ناوی كورد لە دەستووری ئەو وڵاتەدا نەهاتووە و تەنانەت وڵاتینامە بە بەشێكیان نەدراوە، ئیبراهیم برۆ، نوێنەری ئەنەكەسە لە دەستەی باڵای دانوستاندنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە لە دەستپێكی قسەكانی دڵخۆشی خۆی نیشاندا بە كەوتنی حكومڕانی ئەسەد هیوای خواست ئەوە سەرەتای قۆناخێكی نوێ بێت بۆ هەموو گەلی سوری.
ئیبراهیم برۆ دەخوازێ لە دەستووری نوێی سووریا مافەكانی گەلی كورد پارێزراو بێت وەك رابردوو نەبێت. ئیبراهیم برۆ هێمای بەوەش كرد "دەبێت دەستەی تەحریری شام گۆڕانكاری جدی لە خۆیدا بكات ئەگەرنا لەنێو دەچێت".
گەشبینی و رەشبینی لە داهاتووی سووریادا
هەرچەندە حكومەتی بەشار ئەسەد، نەیارێكی سەرسەختی كوردی رۆژئاڤا بوو، بەڵام پێناچێت رووخانەكەی یەكلایی كەرەوە بێت بۆ پرسی كورد. هەر بۆیە ئەو ترسە لەلای بەشێك لە كوردانی سووریا هەیە، فارووق حەجی مستەفا نووسەر و چالاكڤانانی رۆژئاڤا، و بەڕێوەبەری رێكخراوی بەرچاو بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی و راگەیاندن لە بەرنامەكەدا نوێنەرایەتی ئەو بۆچوونەی دەكرد كە ترسیان لە داهاتوو سووریا هەیە. فارووق حەجی مستەفا لە دەستپێكی قسەكانی پیرۆزبایی لە خەڵكی سووریا و خەلكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد بەو پێوەرەی حكومڕانی ئەسەد نەك بۆ گەلی سووریا، بەڵكوو بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشە بووە گووتیشی "بەبۆچوونی من ئێستا دیكاتۆرێك رۆیشتووە كە ئەسەد بووە، دەسەڵاتێكی نوێ هاتووە كە دەستەی تەحریری شامە ئەویش لە لیستی تیرۆردایە واتە مەترسی لەسەر مافەكانی مرۆڤ هەر هەیە". لەبارەی گەشبینیەكەی ئیبراهیم برۆ ش ئەو بۆچوونی وایە ئیبراهیم برۆ كەسێكی سیاسییە و ناچارە بەو جۆرە گەشبینییە بیر بكاتەوە
گوتیشی "لە 2014وە من خەم لە دەستووری سووریا دەخۆم دەخۆ چۆن دەنووسرێتەوە ئایا ئێمە دەڵەتێكی ئیسلامییمان لە سووریا دەبێت یان دەوڵەتێكی مەدەنی؟
بەڕێوەبەری رێكخراوی بەرچاو بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی و راگەیاندن رەخنەی لە لایەنە كوردییەكانی سووریاش گرت بەوەی لە ماوەی 24كاژێری رابردووی كەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد هیچ كۆبوونەوەیەكیان نەكردوە تاوەكو بزانن چارەنووسەی گەلی كورد بەتایبەت لە دوای كەوتنی ئەسەد لە سووریا بەرەو كوێ دەچێت.
پێویستە لایەنە كوردییەكان خۆیان بۆ شەڕێكی دیكە ئامادە بكەن
د.كاوە ئەزیزی، مامۆستای زانكۆ وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو پاش رووخانی رژێمی ئەسەد ئێستا كورد لەبەردەم شەڕێكی نوێدایە ئەویش شەڕی سیاسییە و گوتیشی "بە كەوتنی ئەسەد شەڕی چەكداری ئۆپۆزسۆن لە سووریا لەم قۆناخە كۆتایی هاتووە، بەڵام ئێستا شەڕێكی نوێ سەری هەڵداوە ئەویش شەڕی سیاسی بەدەستهێنانی مافەكانی كورد پێویستە لایەنە كوردییەكان خۆیان بۆ ئەو شەڕە ئامادە بكەن".
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئەوەشی خستەڕوو ئێستا حاكمی سووریا، هێزە نەیارەكانی حكومەتی لەكارلادراوی سووریان، ئەوان بیر و ئایدۆلۆژیای جیاوازیان هەیە. هەرچەندە هێشتا دانوستاندن لەنێوانیان دەستیپێنەكردووە، بەڵام بۆ چارەسەری دۆزی كورد، داوایەكی سەرەكیی هەیە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ دەخوازێ هەر یەك لە ئەنەكەسە و هەسەدە بۆ ئەمی دۆخە نوێیە سووریا گۆڕانكاری لە خۆیان و بیركردنەوەیان بكەن بە جۆرێك كە لێكنزیكبوونەوە لە نێوایاندا هەبێت ئەو گوتی "ئێستا تەنانەت پەیوەندی كۆمەڵایەتیش لە نێوان ئەو دوو لایەنە لاواز بووە من دراوسێم هەیە قاوەیەكەم لەگەڵ نەخواردۆتەوە لەبەر ئەوەی من ئەنەكەسە م ئەویش بیركردنەوەیەكی هەسەدەی هەیە".
دیالۆگی كوردی – كوردی لە سووریا سێ ساڵە وەستاوە
فەتحوڵڵا حوسێنی، نوێنەری رێڤەبەری خۆسەر لە هەرێمی كوردستان میوانێكی دیكەی ئەم بەرنامەیە بوو، ئەوە لە دەستپێكی قسەكانی پیرۆزبایی بوو، لە خەڵكی سووریا بەبۆنەی كەوتنی دەسەڵاتێك كە 61ساڵە لە سووریا حكومڕانە. فەتحوڵڵا حوسێنی دەخوازێ دوای كەوتنی ئەو دەسەڵاتە پێویستە دیالۆگی كوردی – كوردی لە سووریا دەستپێبكاتەوە ئەو گوتی "دیالۆگی كوردی- كوردی زیاتر لە سێ ساڵە وەستاوە ئێستا لە هەموو كات زیاتر پێویستە ئەو دیالۆگە دەستپێبكاتەوە بۆ ئەو مەبەستە ئێستا نیوەندگیرییەكی ئەمریكی و فەرنسی هەیە كە دیالۆگی كوردی – كوردی دەستپێبكاتەوە".
نوێنەری رێڤەبەری خۆسەر لە هەرێمی كوردستان باس لەوەش دەكات "دەبێت لەم قۆناخەدا بەودای چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەی كوردو كێشەی نەتەوەكانی دیكەدا بگەڕێن نەك بیگەڕێنەوە بۆ ئەوەی یەك نەتەوە یان یەك تایەفەی دیاری كراو حكوم بكات، پێویستیەش لایەنە كوردییەكان پێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی سووریا بكەن".
فەتحوڵڵا حوسێنی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەنێوان هەسەدە و توركیا دا جۆرێك گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی توركیا دڵنیا بێتەوە كە هەسەدە نابێتە مەترسی بۆ سەر خاكی سووریا.
ئێران بۆ مانەوە لە تارانە دا زۆرشتی قبوڵە
د. محەممەد ساڵح، سەرۆكی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو ئێران لە ناوچەكەدا پاشەكشەی لە بەرژەوەندییەكانی خۆی كردوە و بەوەژ رازی بووە لە سووریادا ئامادەگی نەبێت ئەو گوتی "لەم قۆناخەدا ئێران بۆ مانەوە لە تارانە دا زۆرشتی قبوڵە". لەبارەی رۆڵی ئەمریكاش ئەوەی نەشاردەوە كە لەسەرەتاكانی شەڕی سووریا ئەمریكا ئەو ئامادەیەی نەبووە، بەڵام دواجار ئەمریكا قسەی كۆتایی لەسووریادا دەكات.
ئەم بەرنامەیە شەوە 08-12-2024 بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێشكەش كراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
1. ئیبراهیم برۆ، نوێنەری ئەنەكەسە لە دەستەی باڵای دانوستاندنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
2. د.كاوە ئەزیزی، مامۆستای زانكۆ
3. فاروق حەجی مستەفا، بەڕێوەبەری رێكخراوی بەرچاو بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی و راگەیاندن
4- ئەبوبەكر كاروانی، نووسەر سیاسەتڤان
5.د. محەممەد ساڵح، سەرۆكی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی
6. فەتحوڵڵا حوسێنی، نوێنەری رێڤەبەری خۆسەر لە هەرێمی كوردستان

بهشی بكه لە