لەگەڵ رەنج - کەرتی گەشتیاریی هەرێـمی کوردستان
کەرتی گەشتیاریی هەرێـمی کوردستان
"دوو ساڵی دیكە پێشكەوتنێكی بەرچاو لەبواری گەشتیاری هەرێمی كوردستان روودەدات بەجۆرێك پێشبینی نەكراوە". ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان بەوجۆرە لەبەرنامەی لەبەرنامەی لەگەڵ رەنج، باسی پێشكەوتنی كەرتی گەشتیاریی كوردستان دەكات لە دوو ساڵی داهاتوو دەشڵێت "ئەوە هەنگاوەكانی ئەو كارەیە كە دەڵێین تاوەكو 2030 هاتنی گەشتیار بۆ كوردستان دەگەیەنینە 20 ملیۆن گەشتیار".
ئەمەل جەلال جەخت لەوە دەكاتەوە كە گەشتوگوزار پێویستی بە پاڵپشتی كەرتی تایبەتە لەو رووەشەوە كەرتی تایبەت زۆر کاری باشی بۆ پێشخستنی كەرتەكە كردوە.
سەبارەت بە پلانێكی هەشت ساڵەش بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری كە لە چەند ساڵی رابردوو دانراوە ئەمەل جەلال شانازی بەو پلانەوە دەكات دەڵێت كارەكانی بەباشی دەڕوات. لەلای ئەمەل جەلال، دەبێت هەر شارێك بە سرووشتی خۆی مامەڵەی گەشتیاری لەگەڵ بكرێت ئەو گوتی "ئێمە هەموو چالاكییە گەشتیارییەكان لە شارێكدا كۆناكەینەوە، دەبێت چالاكییەكان بەسەر شار و ناوچە جیاوازەكاندا دابەش ببن بۆئەوەی گەشتیار تەنیا روو لە شار و ناوچەیەك بەتەنیا نەكات دەشبێت هەموو چالاكییەكان لەپێناو خزمەتكردنی كولتووری كوردیدا بێت".
نزیكبوونەوە لە هەشت ملیۆن گەشتیار
لەساڵی 2021 دا 4 ملیۆن و 189 هەزار و 596 گەشتیار هاتنە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2022 ژمارەكە بەرز بووەتەوە بۆ 6 ملیۆن و 35 هەزار 57 گەشتیار و لە 2023 زیاتر بەرزبوەتەوە بۆ 7ملیۆن 279هەزار 913 گەشتیار، ئەمە جگەلە 2 ملیۆن و 500 هەزار سەردانیكاری گەشتیاری نێوخۆیی كە لەهەمان ساڵدا لەنێوان شارەكانی كوردستاندا هاتووچۆیان كردووە، لەبارەی ئاماری ئەمساڵ ئەمەل جەلال گوتی"بۆ ئەمساڵ هێشتا هیچ ئامارێكمان بڵاونەكردووەتەوە، لەبەرئەوەی لەگەڵ دەستەی ئامار رێككەوتووین كە ژمارەی گەشتیاران بە وردەكارییەوە بخەینە ڕوو".
ئەمەل جەلال ئەوەشی روونكردەوە لەو 7 ملیۆن 500هەزار گەشتیارەی ساڵی
رابردوو 25% یان گەشتیاری بیانی بوون ئەو گوتیشی "ئێمە ئەگەر گەشتیاری نێوخۆیی بەهێز بكەین كەمتر پێویستمان بە گەشتیاری بیانی دەبێت عێراق 40ملیۆن كەسە ئەگەر 20ملیۆنیشی سەردانی كوردستان بكات وەك گەشتیار بێت ئەوە شتێكی هەر زۆر باشە، وڵاتێكی وەك ئەمەریكایش زیاتر گرنگی بە گەشتیاری نێوخۆیی دەدات نەك بیانی، چونكە پارەكە لەنێوخۆی وڵاتەكەدا دەمێنێتەوە، ئەوەش شتێكی زۆر باشە".
رێگەی ناوچە گەشتیارییەكان خراپە
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، جەخت لەوە دەكاتەوە گرفتێكی هەر گەورەیان لەناوچە گەشتیارییە دوورە دەستەكان ئەوەیە كە رێگاكانیان خراپە ئەو گوتی "لە نزیكەی 3هەزارو 100 بنكە و ناوچەی گەشتیاری بەشێكیان رێگاكانیان هەر زۆر خراپەو گەشتیار بە ئاسانی پێیان ناگات". ئەمەل جەلال ئەوەش ناشارێتەوە كە وەزارەتەكان كەمتەرخەمن لە بەرامبەر كەرتی گەشتیاری ئەو گوتیشی "ناهۆشیاری ژینگەیی كاریگەری خراپی لەسەر شوێنە گەشتیارییەكان هەبووە".
گرفتێكی دیكەی گەشتوگوزار ئەوەیە كە دەرچووانی گەشتوگوزار بە ئاسانی كاریان دەست ناكەوێت یاخوود بەپارەیەكی كەم وەردەگرن وەك ئەمەل جەلال گوتی "ئەوانەی لە بواری سەربازی كاریان دەستدەكەوێت كەمترین مووچەیان 800هەزار دینارە، بەڵام ئەوانەی لە كەرتی گەشتیاری كاریان دەستدەكەوێت باشترینیان 600هەزار دینارە ئەم جیاوازییە زۆرە وای كردووە خەڵكی زیاتر روو لە كەرتی سەربازی بكەن نەك گەشتیاری".
ئەمەل جەلال ئاماژەبەوەش دەكات داهاتی گەشتیاریی شارەكان بەرێژەیەكی باش زیادی كردووە بەنموونەش گوتی "داهاتی گەشتیاری لە هەڵەبجە 300% زیادیكردووە دەبێت ئەوەش بڵێم كە داهاتی گەشتیاری 15%ـی دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی گەشتوگوزار".
فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بە نێودەوڵەتی دەكرێت
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، ئەوەش دەخاتەڕوو ئەمساڵ بۆ یەكەمینجار فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بە نێودەوڵەتی دەبێتو گوتیشی "خۆشبەختانە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان خەرجی فێستیڤاڵەكەی گرتووەتە ئەستۆ".
ئەمەلا جەلال ئەوەش رووندەكاتەوە كە لە شوێنە جیاوازەكانی كوردستان پێویستیان بە كۆمەڵگەی گەشتیاری هەیە نەك میوانخانەی پێنج ئەستێرە ئەو گوتی "بوونی كۆمەڵگای گەشتیاری هۆكارە بۆ راكێشانی زیاتری گەشتیار". گلەییەك كە هەمیشە رووبەڕووی بەرپرسانی گەشتوگوزار دەبێتەوە ئەوەیە كە لە رۆژانی پشوو بۆنەكاندا مۆزەخانە و ناوچە شوێنەوارییەكان كە هۆكارێكن بۆ راكێشانی گەشتیار دادەخرێن، ئەمەل جەلال ئەو گلەییە بە هەق دەزانێ و دەشڵێت "بەڵام هەموو شوێنەكان وا نین، بۆ نموونە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە لە سلێمانی زۆر هاوكارن لە هەولێر بەشێكی قەڵای هەولێر بەردەوام كراوەتەوە". لە كۆتایی قسەكانی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار جەخت لەوە كردەوە كە بوونی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان سوودی بۆ هاتنی گەشتیار زۆرە بەنموونەش باسی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خۆرادن كرد كە لەسەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵ لە سلێمانی كراوەتەوە گوتی "لەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەدا 250 شێفی 35 وڵات بەشداربوون ئەوە هۆكارێكی زۆر باشە بۆ راكێشانی گەشتیاری بیانی بۆ كوردستان".
دەبێت گەشتوگوزار لەگەڵ شارەوانیدا نەبێت
مستەفا حەمەرەحیم، شارەزای كاروباری گەشتیاری وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی لەوە كرد گونجاو نییە دەستەی گەشتوگوزار لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی پێكەوە كاربكەن ئەو گوتی "باشترە لەگەڵ دەستەی ژینگە لەیەك وەزارەتدا كۆبكرێنەوە چونكە كارەكانیان لە یەكەوە نزیكە، هەر بۆیە پێشیاز دەكەم لە كابینەی داهاتووی حكومەت پێكەوە بخرێنە وەزارەتێكەوە".
مستەفا حەمەڕەحیم رەخنەی ئەوەشی گرد كە لە جەژن و پشووەكان مۆزەخانەكانی هەرێمی كوردستان داخراون ئەوەش بە زیانی هاتنی گەشتیار تەواو دەبێت ئەو گوتیشی "تاوەكو ئێستا نەتوانراوە سەرنجی گەشتیاریی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشرێت". بەبۆچوونی شارەزاكەی كاروباری گەشتیاری پۆلێنكردنی هۆتێلەكان پێویستی بە پێداچوونەوەیە چونكە هەندێكیان شایەنی ئەو ئەستێرەیە نیین كە پێیان دراوە.
زۆرینەمان كە بەلای شوێنێكی سەربازیدا دەڕۆین دەبینین نوسراوە وێنەگرتن قەدەخەیە، لەكاتێكدا بەشێك لە وڵاتانی دنیا بە كەلوپەلە سەربازییەكانیان پارە پەیدا دەكەن و دەیخەنە خزمەتی بواری گەشتیاریی وڵاتەكەیان هەروەك مستەفا حەمەڕەحیم دەڵێت "لە مالیزیا تانكی سەربازیم بینی خەڵكی گەشتیار بە پارە گەشتیان پێدەكرد، لێرەش بەلای هەر شوێنێكی سەربازیدا دەڕۆیت بەداخەوە دەڵێن وێنەگرتن قەدەخەیە، ئێمە دەبێت بەردەوام بیرمان لەلای ئەوە بێت كە شتەكان بخەینە خزمەتی كەرتی گەشتیاری چونكە سەرچاوەیەكی باشی داهاتە بۆ هەر وڵاتێك كەبزانێ بەكاریبهێنێ". لە كۆتایی قسەكانی مستەفا حەمەڕەحیم ئاماژەی بەوەشدا پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا لە زۆر بواردا دەبێتە جێگرەوە و كارئاسانی، بەڵام لە كەرتی گەشتیاریدا بە هیچ جۆرێك ناتوانێ ببێت بە جێگرەوە".
لە هەندێ شوێنی گەشتیاری خزمەتگوزاری سەرەتایی نییە
كارینا كارزان، خاوەنی كۆمپانیایەكی گەشتیارییە لەبەرنامەكەدا بەشداربوو باسی لەوە كرد كە چەندین شوێنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان هەیە پێداویستی سەرەتایشی تێدا نییە ئەو گوتی "شوێنی گەشتیاری هەیە پیسترین شوێنی دەستشۆری هەیە، شوێن هەیە هەر نییەتی".
خاوەنی كۆمپانیا گەشتیارییەكە هێما بەوەش دەكات كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە كارمەندی كارامە هەیە و گوتیشی "ئەو ناوەندانەی هەمانە بۆ پێگەیاندنی كارمەندی گەشتیاری وەكو پێویست نین"
كارینا كارزان جەخت لەوە دەكاتەوە بۆ پێگەیاندی كارمەندی كارامە پێویستمان بە كۆرسی خوێندنی گەشتیاری هەیە. لە كۆتایی قسەكانی گلەیی ئەوەشی كرد كە لەكاتی كۆرۆنا بەهۆی نەهاتنی گەشتیار تووشی زیانێكی زۆر بوون و گوتیشی "نەك قەرەبوو نەكراینەوە، بەڵكو وەكو پێشتر باج و رسوماتمان لێوەرگیرا"
بەرێژەی 34% هەلی كاری رەخساندوە
غەریب عەلی، خوێندكاری دكتۆرا لە بواری بەبازاڕكردنی گەشتوگوزار میوانێكی دیكەی بەرنامەكە بوو ئەوەی خستەڕوو لە هەرێمی كوردستان كاركردن لە بواری گەشتوگوزاردا نەبووە بە كولتوور، ئەو گوتی "خەڵك پێی عەیبە بڵێت لە فڵان شوێنی گەشتیاری كار دەكەم ئەوەش هۆكارێكی داواكەوتنی كەرتی گەشتیارییە". ئەو مامۆستایەی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو لەسەر ئاستی جیهان كەرتی گەشتیاری بە رێژەی 34% هەلی كاری رەخساندوە و گوتیشی "ئەوە لەكاتێكدا بە سەرجەم كایەكانی دیكە بەرێژەی 58. 10%هەلی كاریان رەخساندوە". مامۆستا غەریب عەلی دەڵێت كە دەرچووانی گەشتوگوزار پێویستیان بە كارامەیی زیاتر هەیە.
پەیوەندی گەشتیاری لەنێوان باكوورو باشووری كوردستان
لە دوای چەند بەرنامەیەكی تۆڕی میدیایی رووداو، بەشێك لە كۆمپانیا گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان دەرفەتی هاوئاهەنگی و پەیوەندییان لەگەڵ كۆمپانیا گەشتیارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بواری گەشتیاری لە باكووری كوردستان بۆ دروستبوو، عەتا ئەنوەر، سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان وەك میوانێكی ئەم بەرنامەیە كە پێشتریش لە شاری وان ی باكووری كوردستان بەشداری بەرنامەیەكی دیكەی هاوشێوەی ئەم بەرنامەی كردبوو سەرەتا سوپاسی بەرنامەی لەگەڵ رەنجی كرد كە هەردەم بەدەم چارەسەركردنی كێشەكانی گەشتوگوزارەوەیە ئەو گوتی "دوای ئەو بەرنامانە كە لە هەولێر و لە شاری وان كردمان بۆ باشكردنی پەیوەندیی گەشتیاریی نێوان باكوور و باشووری كوردستان پەیوەندی زۆر باش دروست بوو ئێستا وایلێهاتووە، هاوكاری هەیە لە نێوانماندا و لەگەڵ یەكدی گفتوگۆمان هەیە، بەتایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەری هۆتێلەكانی وان پەیوەندیی باشمان هەیە".
عەتا ئەنوەر، ئەوەشی خستەڕوو ساڵی رابردوو چەندین گرووپی گەشتیاری لەنێوان باكورو باشووری كوردستان هاتووچۆیان كردوە "بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت".
بەگوتەی سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان هاندانی گەشتیاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە زۆر كەمبووە ئەو گوتی "لە 2020دا بەهۆی كۆرۆناوە هیچ كارمان نەما هەموومان چوینەوە ماڵەوە، بەداخەوە هیچ قەرەبوویەك نەكراینەوە لەگەڵ ئەوەشدا باجو رسووماتمان وەكوخۆی لێوەرگیرا".

بهشی بكه لە