ئەو بۆنانە دەهێنرێنە کوردستان لەژێر چاودێریدان؟
کاریگەرە خراپەکانی بۆن
ئەو بۆنانە دەهێنرێنە کوردستان لەژێر چاودێریدان
زیانەکانی تێکەڵکردنی بۆن
نیوەڕۆکی بەرنامە.: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا چەندین جۆر بۆن هەیە، بەقسەی مامۆستایەکی بەشی کیمیای زانکۆی سلێمانی بەشێکی کەمی ئەو بۆنانە لەژێر چاودێری و پشکنینی ورد دەهێنرێن، بەشێکی بۆنەکانیش لە بازاڕەکانی کوردستان بە نەشارەزایی تێکەڵ دەکرێن و ئەوەش زیانی تەندروستی هەیە.
فۆکسی بەرنامە: لەم بەرنامەیەدا رووناکی دەخینە سەر مەترسییە تەندروستییەکانی بۆنی خراپ، زیانی تێکەڵکردنی بۆنەکان چییە، ئایا چۆن بۆنی خراپ و بۆنی چاک لەیەکتری جیابکینەوە؟
بۆن بریتیە لە پێکهاتەیەکی کیمیایی کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاری دێنین وەک لە خۆراک و بۆن خۆشکردن
- بەشێک لە بۆنەکان پێیان دەلێن second hand cigarette واتە ئەوەندە خراپن هاوشانی جگەرە کێشان
- دووجۆر بۆن هەیە سروشتی و پیشەسازی …
كاریگەرە خراپەكانی بۆن
ئەو بۆنانە دەهێنرێنە كوردستان پشكنینیان بۆ ناكرێت
كورتەیەك لە بەرنامەكە
پەندێكی فەرنسی هەیە دوو دڵت دەكات لە بەكارهێنانی زۆری بۆن، میوانێكی ئەم بەرنامەیە باسێكی ئەو پەندەی كرد و گوتی ت (بۆن ژیان جوانتر دەكات، بەڵام تەمەنت كورتر). ئەمە ئەگەر بۆنەكە بڕاند بێت و هیچ كێشەیەكی نەبێت، ئەی ئەگەر وەك بازاڕەكانی كوردستان وەك پسپۆڕێكی بواری كیمیا باسی دەكات پشكنینی بۆ هیچ جۆرە بۆنێك ناكرێت. بەدەرلەوە بەشێك لە بۆنەكانی كوردستانیش لە بازاڕەكاندا لەلایەن بۆن فرۆشی دووكانەكان دەگیرێتەوە هەندێجار لە گیراوەكەدا مەوادی (فسالەیتی) قەدەخەكراوە بەكار دەهێنرێ كە بەقسەی ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیایی پیشەسازی مەوادی فسالەیتی زۆر مەترسیدارە، بەڵام لە كوردستان بە دەبە و بە بەرمیل لە بازاڕەكاندا دەست دەكەوێت بۆن فرۆشەكانیش بە ئاشكرا لە گیراوەكانیاندا بەكاریدەهێنن.
دیارە وەك میوانێكی دیكە ئاماژەی پێدەكات لە دووبەی و فەرەنساش بۆنی زەیتی هەیە تێكەڵكدەرێت و گیراوە هەیە، "بەڵام بەم شێوە بازاڕییەی كوردستان نییە". مەترسیدارییەكی دیكەی بۆن ئەوەیە كە دەكرێتە نێو خۆراكەوە كە بەگوتەی پسپۆڕێكی بوارەكە هۆكارێكی تووشبوونە بە شێرپەنجەی كۆڵۆن.
نرخی بۆنێكی 12گرامی 10هەزار دۆلارە
لەسەرەتای بەرنامەكەدا باس لە بونی هەرزان و گران و ساختەكردنی بۆنی بڕاندە بەنێوبانگەكان كرا هەندرێن سەعد، كە وەك بۆن فرۆش لە هەولێر لەبەرنامەكەدا بەشداربوو ئەوەی خستەڕوو بۆنێكی 12گرامی كە لە24 كلیۆدارێكی بۆندار دروست دەكرێت نرخەكە دەگاتە 10هەزار دۆلارە بە دەستێكیشی نمونەی ئەو جۆرە بۆنەی پیشاندا گوتیشی "بۆنیش هەیە كە ساختە كراوە و شووشە و قەبارەكەشی بە هەمان شێوەی بۆنە 10هەزار دۆلارەكەیە، بەڵام بە نرخی 10دۆلارە".
ئەو رەتیشی دەكاتەوە بۆنێكی سروشتی بە پێج یان دە هەزار دینار دەستبكەوێت هەندرێن سەعد ئەوەش ناشارێتەوە كە خەڵاتاندنی خەڵك لەبواری بۆن زۆر زۆرو "تەنانەت هەندێكجار بازرگانی گەورەش هەڵدەخەڵەتێنرێ و بۆنی ساختەی پێدەفرۆشرێ، بازرگانی بۆن هەیە لە 1000بۆن كە بەنێوی ئۆرجیناڵ دەیكڕێ 800دانەی ساختەیە".
هەندرێن سەعد باس لەوەش دەكات لە كوردستان پشكنین بۆ بۆنی بڕاند دەكرێت، بەڵام بۆ ساختەكە ناكرێت ئەو گوتیشی "بۆنە بڕاندەكان خۆیان موادی خراپ بەكارناهێنن".بەشێكی خەڵكی پرسیاری ئەوەیان هەیە بۆن لەكوێ بدرێت زۆر دەمێنێتەوە؟ هەندرێن سەعد وەڵامی ئەو پرسیارەی لایە و دەڵێت "ئەگەر بتەوێ بۆن بڵاوبێتەوە زوو نەمێنێ لە پێستی بدە، ئەگەر دەتەوێ بمێنێتەوە لە جلوبەرگی بدە، باشترە پاش خۆشۆردن بۆن لە خۆت بدەیت و نەشی سڕی".
بە نرخی كۆ بە 18دۆلارە، بەڵام لە بازاڕ بە 80دۆلار دەیفرۆشن
شكار عومەر، بۆن فرۆشێكی شاری سلێمانیە لە 2014وە لە بازاڕی بۆن كار دەكات و زانیاری وردی لەسەر فێلەكانی ئەم جۆرە بازرگانییە هەیە ئەو باس لەوە دەكات، بۆن هەیە ئۆرجیناڵەكەی بە200دۆلارە، بەڵام ساختەكراوە بە نرخی كۆ بە 18دۆلار دەگاتە دەست دووكاندارەكانی بۆن، بەڵام لە بازاڕدا لە هەندێك شوێن بە 80دۆلار دەیفرۆشرنەوە، ئەو بۆن فرۆشە داوا لە خەڵكی دەكات ئەگەر بۆن دەكڕن خۆیان لە كڕینی بۆنی ساختە بپارێزن، چونكە كەس نازانێ بۆنی ساختە چۆن دروست دەكرێت و پێكهاتەكەی چییە و دەشڵێت "پەندێكی فەرەنسی هەیە دەڵێت مانەوەی بۆن ژیان جوانتر دەكات، بەڵام تەمەنت كورتر".لەبارەی تێكەڵكردنی چەند بۆنێكیش كە ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بووتە دیاردەیەكی باو، شكار عومەر ئەوەی خستەڕوو لە دووبەی و فەرەنساش بۆنی زەیتی هەیە تێكەڵكدەرێت، بەڵام بەم شێوە بازاڕییەی كوردستان نییە و لەوێ لە شوێنێكی ئاسایی و یاسایی دەكرێت.
بزانە لە دووبەی لە چ جێگایەك بۆن ساختە دەكەن
كاتێك پێشكەشكار بەرنامەكە پرسیاری ئەوەی لە شكار عومەر كرد ئایا ئەگەر تەنیا لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی بگەڕێت چەند بۆنی ساختە كۆدەكەیتەوە؟ ئەو بۆن فرۆشە بەبێ بیركردنەوەیەكی ورد گوتی "ئەگەر لەبازاڕەكانی شاری سلێمانی بگەڕێت زیاتر لە دوو لۆری بۆنی ساختە كۆدەكەیتەوە تەنیا
لە بۆنە بڕاندەكاندا زیاتر لە هەزار جۆر ساختە كراوە". شكار چەند جارێك ئەو پرسیارەی لە بەرنامەكەدا دووبارە كردەوە "بۆچی حكومەت رێگەدەدا بۆنی ساختە بێتە بازاڕەكانی كوردستانەوە".
ساختە كردنی بۆن بەپێی قسەی ئەو بۆن فرۆشە لە كوردستان ناكرێت، بەڵكو لە دووبەی و بەشێك لە وڵاتانی دراوسێی عێراق دەكرێت ئەو گوتی "لە ئۆكرانیای پێش شەڕ، بۆن زۆر ساختە دەكرا، ئێستاش لەدووبەی زۆر دەكرێت لەوێ لە شوێنی چاكردنەوەی ئۆتۆمبێل بۆن ساختە دەكەن بۆ ئەوەی كەس گومانیان لێنەكات". هەندێكجار ساختەكردنەكە بە جۆرێكە ناسینەوەی ئاسان نابێت بەتایبەت زۆرجار بۆنە ساختەكە دەكەنە نێو شووشەی بۆنی ئۆرجیناڵ شكار عومەر دەڵێت "شووشەی بۆنی بەتاڵی ئۆرجیناڵ هەیە 100دۆلار دەكات، چونكە بۆنی ساختەی تێدەكەنەوە، زۆرجار ساختەكردنەكە بەجۆرێكە كۆدەكانی سەر پاكەتی بۆنە بڕاندەكەش ساختە دەكەن بۆیە ناسیانەوە ئاسان نابێت". شكار عومەر ئەوەش دەخاتەڕوو هەندێكجار بۆنە بڕاندەكانیش كێشەیان بۆ دروست دەبێت ئەو دەڵێت "هەندێ بۆن كە دێت بەرێگای ئاوی دوو هەفتە لەبەر خۆر دەمێنێتەوە ئەو كاتە نەك بۆن نامێنێت بەڵكو دەبێتە ژەهریش". ئەو بۆن فرۆشەی شاری سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە بۆنە بڕاندەكان لە شوێنی خۆیان هەموو جۆرە پشكنینێكیان بۆ دەكرێت بەدگمەن كێشەیان هەیە تەنانەت بڕاندی بۆن هەیە كێڵگەی گوڵی تایبەت بە خۆی هەیە. بەپێی زانیارییەكانی شكار عومەر، بۆنی باش زۆر نامێنێتەوە و زوو بۆنەكەی دەڕوات واتە مەرج نییە بۆنێك كە زۆرمایەوە بەڵگەی باشی بێت
"شەش جۆر پشكنینی بۆن هەیە لێرە هیچ ناكرێت"
"ئەو بۆنانەی دێتە كوردستان هیچ پشكنینی بۆ ناكرێت بە براندو ساختەكانیشەوە". ئەوە قسەی د.كاوە حەمەشەریف، پسپۆڕی كیمیای پیشەسازی كە میوانێكی سەرەكی بەرنامەكە و ئەو گوتیشی "لە خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانیش ئامێری پشكنینی بۆن بوونی نییە، ئەگەر بمانەوێ پشكنین بۆ جۆرە بۆنێك بكەین دەبێت بینێرینە توركیا و ئێران یاخوود بەسڕا، ئەگەر لە كوردستان بایی 50دەفتەر دۆلار ئامێری پشكنین بكڕدرێت هیچ كێشەیەكمان نامێنێ".د.كاوە حەمەشەریف ئەوەش دەخاتەڕوو شەش مەوادی نێو بۆن هەیە كە قەدەخە كراون، بەڵام لە كوردستان پشكنین بۆ ئەو شەش جۆرە مەوادە ناكرێت ئەو دەشڵێت "رەنگە هەندێ بازرگان بەم قسانەمان دڵیان بێشێ، بەڵام كێشەم نییە ئێمە راستیمان خستۆتەڕوو".
ئەو دەستخۆشی لە رووداویش كرد، چونكە یەكەمجارە بەم شێوەیە بەرنامە لەسەر بۆن دەكرێت ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیا ئەوەش ناشارێتەوە كە هەندێ مەواد لەو بۆنانەدا بەكاردێت كە دەهێنرێتە كوردستان ئەو جۆرە مەوادانە لەهەندێ وڵات قەدەخە كراون.
مەترسی ئەو بۆنانەی دەكرێتە خواردنەوە
د.كاوە حەمەشەریف باسی مەترسی ئەو جۆرە بۆنانەش دەكات كە دەكرێتە خواردنەوە ئەو دەڵێت "بۆن هەر ئەوە نییە كە لەخۆمانی دەدەین، بەڵكو بۆن هەیە دەكرێتە خواردنەوە بەداخەوە بەشێكی شێرپەنجەی كۆڵۆن بەهۆی ئەو بۆنەوەیە كە دەكرێتە خۆراكەوە". د.كاوە حەمەشەریف جەخت لەوە دەكاتەوە كە بۆنەكان مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان دروست دەكات دەڵێت "خەڵك هەیە بەهۆی بەكارهێنانی موعەتەرێكەوە تووشی نەخۆشی بووە". نەك هەر بۆنی كەسانی گەورە، بەڵكو بەشێك لەو بۆنانەش كە بۆ منداڵ بەكاردەهێنرێ لەگەڵ ئەوەی لە پشكنین دەرنەچووە بەڵام بەقسەی د.كاوە هێنراونەتە بازاڕەكانی كوردستانەوە".
ئەو ناشارێتەوە كە منداڵی سێ ساڵ هەیە تووشی رەبووە بووە بەهۆی ئەم جۆرە بۆنانەوە گوتیشی "منداڵی سێ ساڵ هەیە تووشی شێرپەنجەی سی بووە" د.كاوە حەمەشەریف ئاماژەی بەوەشدا 18توێژینەوە هەیە لەسەر خراپی ماددەی ئایزۆپڕۆپانۆڵ لەكاتێكدا ئەو ماددەیە كراوەتە بۆنێكەوە كە بۆ منداڵ بەكاردێت.
مەوادی فسالەیتی قەدەخە كراوە، بەڵام لە كوردستان هەیە
ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیا ئەوەش دەخاتەڕوو مەوادی (فسالەیتی) كە قەدەخەكراوە، كەچی بە دەبە و بە بەرمیل لە بازاڕەكاندا هەیە بۆنی پێدەگیرێتەوە ئەو گوتی "بۆن لە بەریتانیاوە هاتووە مەوادی قەدەخەكراوی (فسالەیت) ی تێدا بووە". د.كاوە حەمەشەریف ئەوەش ناشارێتەوە كە مەوادی (فسالەیتی) لە سنوورەكانەوە بە قاچاخ دەهێنرێتە كوردستانەوە
نەك هەر بۆن، بەڵكو مەوادە پاكەرەوەكانیش گرفتیان زۆرە د.كاوە حەمەشەریف روونیدەكاتەوە پاكەرەوە هەیە مەوادی (بیس فینۆل ئەی) تێدایە كە بۆ شێرپەنجەی مەمك خراپە، كەچی ئافرەتانیش بەكاردەهێنن
هەربەپێی قسەی شارەزاكەی بواری كیمیا (ئەگزیما) كە تووشی ئافرەتان دەبێت لە ئەنجامی بەكارهێنانی پاكەرەوەكانەوەیە ئەو گوتیشی "مەوادی پاكەرەوە هەیە، ئەگەر لە شوێنی داخراو بەكاربێت ئەگەری مردنیشی هەیە، بەدەرلەوە ئەسپەنیك كە بۆ نەهێشتنی بۆنی مەغسەل بەكاردێت زۆر مەترسیدارە داوا دەكەم خەڵكی بەكارنەهێنێ"
بەپێی قسەی د.كاوە حەمەشەریف، رێژەی كحول لە بۆندا نابێت 30% زیاتر بێت ئەو گوتی "بۆن هەیە 75% كحولە ئەوە بە هیچ جۆرێك نابێت رێگە بە هاوردەكردنی بدرێت". بەشێك لە ماڵان ئەو مۆمانە بەكاردەهێنن كە لەگەڵ داگیرسانیان بۆن بڵاودەكەنەوە بەپیچی قسەی د.كاوە ئەوەش مەترسیدارە نابێت بەكاربهێنرێت. سەبارەت بە تێكەڵكردنی بۆن یش بەبۆچوونی د.كاوە كارێكی باش نییە، بەتایبەت لە كەشێكی گەرمدا لە كۆتایی قسەكانی ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیا گوتی "دەرنجامی هەموو ئەو زانیاریانە وەك خۆم متمانەم بەهیچ جۆرە بۆنێك نییە بە بڕاندو ساختەشەوە".
بەبۆن كەوتنی منداڵ راستە؟
دكتۆر رەوەند رەئوف رەشید، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو و سنگ و هەناسە وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو بەبۆن كەوتن هەیە، بەڵام بەو جۆرە نییە كە لەنێو خەڵكدا هەیە، ئەو پزیشكە جەختی لەوە كردەوە كە "بەبۆن كەوتن لەلای خەڵكی لاكۆڵان چارەسەر ناكرێت، ئەوەی پێی دەگوترێ بەبۆن كەوتن هەندێجار هۆكاری ڤایرۆسییە كە رەنگە چەند هەفتەیەك بخایەنێ". سەبارەت بە بەكارهێنانی حەوت بۆنەش بۆ منداڵ گوتی "نازانین پێكهاتەی (حەوت بۆنە) چییە كە لە منداڵ دەدرێت، بەڵام باشترە هەموو جۆرە بۆنێك بۆ منداڵ بەكارنەهێنرێ".
دكتۆر رەوەند رەئوف جەختلەوە دەكاتەوە پێكهاتەی هەندێ لە بۆنەكان، مەوادی تێدایە بۆ زاوزێ و گەشەش خراپە گوتیشی "مەرج نییە پێكهاتیەكی كیمیایی كە لە بۆنێكدایە وەكو یەك زیانی بۆ دوو كەسی جیاواز هەبێت، ئەشێ باشترین جۆری بۆنی بڕاند خەڵكی تووشی هەستیاری بكات".
بەپێی زانیارییەكانی ئەو پزیشكە باشترە بۆن لە مەچەك و لامل بدرێت و لە شوێنی بریندارە وشك نەدرێت ئەو گوتیشی "نابێت بۆن لەسەر سەنگ بدرێت، بەڵام لە جلو بەرگ كێشەی نییە باشتریشە لە پێست نەدرێت".
دكتۆر رەوەند رەئوف جەختی لە زانیارییەكانی د.كاوە كردوە كە تێكەڵاوكردنی بەشێك لە مەوادە پاكەرەوەكان بەیەكەوە زۆر خراپە ئەو گوتی "بەشێك لەو ژنانەی پاكارەوەكان بەكاردەهێنن رۆژانە دەبرێنە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن، بۆیە نابێت ئافرەتان مەوادە پاكەرەوەكان تێكەڵ بكەن و لە شوێنی داخراو بەكاریبهێنن". دكتۆر رەوەند رەئوف ئەوەشی خستەڕوو (بۆنی هەوایی) هەیە كە بەكاردەهێنرێ ئەگەری هەیە (دی ئێن ئەی) مرۆڤ تێكبدات
ئەم بەرنامەیە شەوی 01-09-2024 پێشكەش كراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
*د.كاوە حەمەشەریف، پسپۆڕی كیمیای پیشەسازی
*دكتۆر رەوەند رەئوف رەشید، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوو سنگ و هەناسە
*هەندرێن سەعد، بۆن فرۆش لە هەولێر
* شكار عومەر، بۆن فرۆش لە سلێمانی

بهشی بكه لە