ئایندەی كەرتی دڵنیایی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان
پڕۆژەیاسای دڵنیایی تەندروستی كە لەلایەن چەندین وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەكراوە و ماوەیەكی زۆرە نێدراوەتە پەرلەمانی كوردستان، بەڵام دوای چەندین ساڵ هێشتا نەبووەتە یاسا، لەگەڵ ئەوەشدا بە چاودێری لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین كۆمپانیای كەرتی تایبەت كاری دڵنیایی تەندروستی و بوارەكانی دیكەی دڵنیایی دەكەن.
بەپێی قسەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 67 هەزار و 707 كەس لە كوردستان دڵنیایی تەندروستییان كردووە و كەمترین پارەی ساڵانەی دڵنیایی تەندروستی 370 هەزار دینارەو، زۆرترینیشی دەچێتە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار. بەڵام ئەگەر دڵنیایی تەندروستی ببێتە ناچاری، هەموو خەڵكی یان لانی كەم سەرجەم فەرمانبەران دڵنیایی تەندروستی بكەن، ئەوا بڕی پارەی ساڵانەی دڵنیایی تەندروستی زۆر لەوەی ئێستا كەمتر دەبێتەوە. ئەو بۆچوونە كۆدەنگی سەرجەم میوانەكانی ئەم بەرنامەیەی لەسەر بوو "ئەگەر هەموو خەڵكی خۆی دڵنیا بكات، پارە وەرگرتنی ساڵانە دەبێتە شتێكی رەمزی"، میوانێكی بەرنامەكە كە نوێنەری كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت بوو لە بواری دڵنیایی وەهای گوت. میوانێكی دیكەی بەرنامەكە بەتەواوەتی دژی ئەوە بوو دڵنیایی تەندروستی بدرێتە كەرتی تایبەت، بەڵام بۆ دڵنیایی ئۆتۆمبێل و خانوو و بوارەكانی دیكە بە ئاسایی دەبینی. هەر لە بەرنامەكەدا بەڕێوەبەرێكی گشتیی كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتی دڵنیایی هەبوو، كە لە بنەڕەتدا خەڵكی وڵاتی ئوردن بوو، ئەو باسی ئەزموونی دڵنیایی لە وڵاتەكەی كرد و بە ئەزمونێكی سەركەوتووشی پێناسە كرد.
كە مردم لەلای خودا باسی دەكەم
"بەرامبەر ئەو ژوورەی كوڕەكەمی تێدا مرد، رۆژنە لە نەخۆشخانەی هیوا كار دەكەم". باوكی قوربانییەكی شێرپەنجە كە ئێستا "بە پارەیەكی كەم" سەرپەرشتی چێشتخانەكەی نەخۆشخانەی هیوا دەكات وەها گوت. ئەو جەخت لەوە دەكاتەوە، مەبەستی كاركردنی لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر خزمەتەكردنە نەك پارە پەیداكردن و دەشڵێت "لە چێشتخانەكەی نەخۆشخانەی هیوا وەكو وەستایەك بە بڕە پارەیەكی كەم كاردەكەم، ئەگەر ئەو كارە لە دەرەوە بكەم زۆر زیاترم دەستدەكەوێت، بۆیە من مەبەستم خزمەتكردنە نەك پارە پەیداكردن". وەستای چێشتخانەكەی نەخۆشخانەی هیوا باسی منداڵێكی نەخۆش دەكات كە رۆژانە هۆگری بینینی ئەو بووە دەڵێت "رۆژێك لەوێ نەبووم زۆر چاوەڕێی كردبوو بە باوكی گوتبوو ئەگەر مردم لەلای خودا باسی دەكەم ئەو پیاوە چۆن خزمەتی كردووم".
رۆژی دوای ژن مارەكردن تووشی شێرپەنجە بووە
چیرۆكەكانی نەخۆشخانەی هیوا زۆرن، كاریگەرترینیان منداڵانن كە لە تەمەنێكی بچووکدا تووشی دەردێكی كوشندە دەبن و خەرجی هەریەكەشیان زۆر لە سامانی خێزانەكانیان زیاترە، هەروەك باوكی منداڵێكی نەخۆش لە بەرنامەكەدا گوتی "چاندنی مۆخی منداڵەكەم چوارسەت هەزار یۆرۆی دەوێت، ئەو پارەیە لە كوێ پەیدابكەم". دایكێك كە لەم بەرنامەیەدا ئامادەبوو بەدەم سڕینی فرمێسەكانی گوتی "ئەو رۆژی ژنم بۆ كوڕەكەم مارەكرد بۆ رۆژی دواتر تووشی شێرپەنجە بوو، هەموو شتێكمان بۆ چارەسەری فرۆشت، نزیكەی 30 دەفتەر دۆلارمان لە چارەسەركردنیدا خەرج كرد، بەڵام دواجار هەر مرد". باوكێكی دیكە دەڵێت "تاوەكو ئێستا نزیكەی 20 دەفتەر دۆلارمان لە چارەسەركردن منداڵەكەماندا خەرجكردوە، هێشتا چارەسەر نەبووە". ئەگەر سیستەمی دڵنیایی لەم وڵاتەدا هەبوایە هەرگیز بەو جۆرەمان بەسەر نەدەهات و ئەو هەموو خەرجییەمان نەدەكرد". بەشی زۆری ئەوانەی لە بەرنامەكەدا بەشدار بوون جەختیان لەو رستەیە دەكردەوە و لەسەر ئەوەش هاوڕابوون كە نەخۆشخانەی هیوا بووەتە فریادڕەسی تووشبوانی شێرپەنجە. كەسوكاری نەخۆشێك دەڵێت "كەس هەبووە پارەی دەرزییەكی ئاسنی نەبووە كە بایی حەوت هەزار دینارە، بەڵام لە هیوا خەرجییەكی زۆری تێداكراوە".
دڵنیایی تەندروستی لە ئۆردن چۆن پێشكەوت
مستەفا ئەبو قورە، بەڕێوەبەر گشتیی كۆمپانیای كار بۆ دڵنیایی كە لە بنچینەدا خەڵكی ئوردنە و یەكێكە لە میوانەكانی ئەم بەرنامەیە و لەستودیۆی هەولێرەوە بەشداری بەرنامەكەی كرد جەختی لەوە كردەوە پرسی دڵنیایی بابەتێكی بنەڕەتییە بۆ بەردەوامی ژیان. دڵنیایی كردنی تەندروستی بەبڕوای مستەفا ئەبو قورە كارێكی سەخت نییە، ئەگەر بكرێتە ناچاری هەموو مرۆڤێك مانگانە 25 بۆ 30 هەزار دیناری پێویستە، ئەو گوتیشی "دڵنیایی ناچاری لە ئوردن تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلە نەك بۆ كەرتی تەندروستی".
كاریگەری هەیە لەسەر پێشكەوتنی ئابووری
مستەفا ئەبو قورە ئەوەشی روونكردەوە دڵنیایی تەندروستی كاریگەری هەیە لەسەر پێشكەوتنی ئابووری هەر وڵاتێك، چونكە جگەلە حكومەتی وڵاتەكە كەرتی تایبەتیش بەشدار دەبێت لەو چالاكییە ئابوورییە، دەشڵێت "لە ئوردن خزمەتگوزاری تەندروستی حكومەت بە هاوكاری كۆمپانیای تایبەتمەند دەكرێت، چونكە بۆ دڵنیایی تەندروستی دەبێت كەرتی گشتیی و تایبەت بەیەكەوە كار بكەن". بۆ پێناسەیەكی كورتی دڵنیایی تەندروستیش دەڵێت "دڵنیایی تەندروستی ئەوەیە خەڵكی پارەیەكی كەم دەدات بە سندوقێك، دواتر ئەو پارەیە بۆ خزمەتی تەندروستی گشتیی بەكاردێتەوە". ئەو نایشارێتەوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ دڵنیایی تەندروستی وەردەگیرێ بەپێی تەمەنی كەسەكان دەگۆڕدرێت، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو لە ئوردن بەدەگمەن روودەدا خەڵكی بۆ چارەسەری تەندروستی بنێردرێنە دەرەوەی وڵاتەكە گوتیشی "سەنتەری مەلیك حوسێن لە سێ باشترین نەخۆشخانەكانی جیهانە بۆ چارەسەری شێرپەنجە".
بەپێی پرۆژەیەك هەموو فەرمانبەرێك دەبێت دڵنیایی تەندروستی بكات
سەروین ئیسماعیل، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری دڵنیایی وەزارەتی دارایی وەكو میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی ئەوە دەكات کە بەپێی پڕۆژەیاسایەك كە لە 2020وە كاری تێدادەكەن ، داویانەتە پەرلەمانی كوردستان و دەبێت هەموو فەرمانبەرێك بەشداری دڵنیایی تەندروستی بكات. سەروین ئیسماعیل دەڵێت "بەپێی ئەو پڕۆژەیەی داومانەتە پەرلەمان دڵنیایی تەندروستی بۆ فەرمانبەران بە ناچارییە، بەڵام بۆ خەڵكی ئارەزوومەندانە دەبێت". ئەوەی بۆ سەروین ئیسماعیل و هاوكارەكانی بووەتە مایەی نیگەرانی ئەو پڕۆژە یاسایە، ماوەی چوار ساڵە لە پەرلەمان وەستاوە، ئەو گوتیشی "داواكارین لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كارەكانی پەرلەمان یەكەم كار ئیش لەو پرۆژە یاسایەدا بكرێت".
بۆ جێبەجێ كردنی سیستەمی دڵنیایی تەندروستی، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە سوود لە ئەزموونی وڵاتی كوریای باشوور وەربگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ ماوەی 20 رۆژ كادرانی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەزموون ناردووەتە ئەو وڵاتە. سەروین ئیسماعیل دەڵێت "ئەو ماوەیەی لە كۆریا بووین بۆ ئێمە ئەزموونێكی نوێ بوو، چونكە دڵنیایی تەندروستی بەهەموو جۆرەكانیەوە لە كوریا لە 1963وە دەستیپێكردوە، سەرەتا ئارەزوومەندانە بووە دواتر هەنگاو بە هەنگاو كراوەتە ناچاری".
ساڵانە 400 هەزار دیناری داوە، بەڵام پێنج بۆ شەش دەفتەر دۆلاری تێدا خەرج كراوە
رەنج ئەكرەم، بەڕێوەبەری گشتی ئاسیا بۆ دڵنیایی، یەكێك لە كۆمپانیاكانی دڵنیایی لە كوردستان، یەكێكی دیكە بوو لە میوانەكانی بەرنامەكە. بەپێی قسەی ئەو تاوەكو ئێستا 16هەزار كەس لەلای كۆمپانیاكەیان دڵنیایی تەندروستی كردووە، لەو ژمارەیەش11هەزاریان عێراقین، هەموو ئەوانەش ساڵانە بڕە پارەیەك دەدەن بە كۆمپانیاكە، ئەگەر نەخۆشكەوتن یان تووشی رووداوێك بوو ئەوا پارەیەكی زۆر لە چارەسەركردنیان خەرجدەكرێت. رەنج ئەكرەم گوتیشی "كەس هەیە ساڵانە 400 هەزار دیناری داوە، كە نەخۆش كەوتووە پێنج بۆ شەش دەفتەر دۆلارمان تێدا خەرجكردوە". بەپێی قسەی رەنج ئەكرەم پارە دڵنیایی تەندروستی بەپێی تەمەنی كەسەكان دەگۆڕێت، بەنموونە لە تەمەنی یەك ساڵ بۆ 18ساڵ بۆ ساڵێك دڵنیایی تەندروستی نزیكەی 370 هەزار دینارە و لە تەمەنی 18بۆ 30 ساڵیش پارەی ساڵانە 500 هەزار دینارە و بۆ تەمەنی 65 ساڵیش بڕی پارەكە ساڵانە دەگاتە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار. رەنج جەخت لەوە دەكاتەوە ئەگەر هەموو خەڵكی خۆیان دڵنیابكەن، ئەوا "پارە وەرگرتنی ساڵانە دەبێتە شتێكی رەمزی". رەنج ئەكرەم ئەوەش روون دەكاتەوە 500 خاڵی چارەسەری تەندروستییان لە عێراقدا هەیە، زیاد لە 100دانەیان نەخۆشخانەن "ئەو كەسەی دڵنیایی تەندروستی هەیە، ئەگەر نەخۆشكەوت لە كوردستان چارەسەری نەبوو دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات". هەر بەپێی قسەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە 2023دا نزیكەی حەوت هەزار كەس، چوار ملیار و 353 ملیۆن دینار قەرەبوویان وەرگرتووەو دەشڵێت "هەر لە 2023دا 400 ملیۆن دینار قەرەبووی ئۆتۆمبێلیان هەبووە".
دڵنیای تەندروستی بۆ خەڵكی هەژارە
دكتۆر سەروەر عارف، شارەزایی دڵنیایی تەندروستی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە بەرنامەكەدا باسی ئەوەی كرد کە ئامانجی دڵنیایی تەندروستی بۆ خەڵكی هەژارە، چونكە دەوڵەمەند چارەسەری خۆی دەكات. دكتۆر سەروەر ئەوەی نەشاردەوە كە سیستەمی تەندروستی عێراق لە بنەڕەتدا باشبووە و گوتیشی "ئەگەر دڵنیایی تەندروستی نەبوو، ناكرێت خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆش بوەستێ، تاوەكو دڵنیایی تەندروستی باش دروستدەبێت، وەزارەتی تەندروستی بەرپرسە لە چارەسەركردنی تەندروستی گشتی". دكتۆر سەروەر جەخت لەوەش دەكاتەوە بەردی بناخەی تەندروستیی باش بە دڵنیایی تەندروستی دروستدەبێت و دەشڵێت "زەحمەتە بەبێ بوونی دڵنیایی تەندروستی كارەكانی تەندروستی بەباشی بڕوات". سەبارەت بە دڵنیای تەندروستی لە عێراقیش بەپێی قسەی ئەو پزیشكە بێت حكومەتی عێراق خۆی دڵنیایی تەندروستی بكات نەك بیداتە دەست كەرتی تایبەت.
نابێت دڵنیایی تەندروستی بدرێتە كەرتی تایبەت
"لەگەڵ ئەوە نیم دڵنیایی تەندروستی بدرێتە كەرتی تایبت". د. نەبی فەتاحی، شارەزای بواری دڵنیایی و مامۆستای زانستە پزیشكییەكان لە زانكۆ گوتێنبورگ لە وڵاتی سوید. د. فەتاحی جەختی لەوەش كردەوە هەرگیز لەگەڵ ئەوەنییە دڵنیایی تەندروستی بە كەرتی تایبەت بسپێدرێت "پێدانی دڵنیایی لەبوارەكانی دیكە بە كەرتی تایبەت هیچ گرفتێك نییە، بەڵام بۆ تەندروستی لەگەڵی نیم، چونكە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و تەندروستی كەسەكانەوە هەیە". مامۆستاكەی زانكۆ گوتێنبورگ، نموونە لەسەر وڵاتی سوید دەهێنێتەوە كە هەموو كەسێك بەبێ بەرامبەر دڵنیایی تەندروستی هەیە و دەشڵێت "لە سوید لە ساڵێكدا تەنیا 180دۆلار دەدەیت بۆ هەندێ پێداویستی و دەرمان، خەرجییەكانی دیكەی تەندروستی هەمووی لەسەر دەوڵەتە". د. نەبی فەتاحی بە ئەركی حكومەتی دەزانێ دڵنیایی تەندروستی بۆ تاك بەتاكی كۆمەڵگاكەی دابینبكات، چونكە وەكو ئەو گوتی "كەرتی تایبەت لە خەمی لەشساخی ئێمە نییە، بەڵكو كەرتی تایبەت كاری وەبەرهێنانی خۆی دەكات".

بهشی بكه لە