هێشتا ماویەتی - بەهەشتی حەرامکراو
بەرنامەی ئەمجارەی هێشتا ماویەتی دەربارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بوو، هەروەها شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و کاریگەریی بەسەر گوندنشینانی سەر سنوور بوو، کەبووەتە هۆی چۆڵکردنی دەیان گوند و ئاوارەبوونی هەزاران دانیشتووی سنوورەکان بۆ نێو شارەکان.
هیڤیدار ئەحمەد پێشکێشکاری بەرنامەکە بەشێوەی مەیدانی چووەتە ئەو شوێنانەی کە پێکدادانی گەریلا و سوپای تورکیای لێ روویداوەو پەیام و داوای خەڵکەکە دەگەیێنێت.
ناوچەی گەرمی شەڕەکە لە چیای مەتینە کە بە دووری 61 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک و 100 کێلۆمەتر لە دووری شاری هەولێری پایتەختی کوردستان.
ئاگری شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، دەگاتە نێو خەڵکی سڤیل. تورکیا لەم شەڕەدا بە قووڵایی 18 کیلۆمەتر لە سنووری خۆی بۆ سەر چیای مەتین پیشڕەویی کردووە. لە کاتێکدا دووری بەرزاییەکانی چیای مەتین بو سەر شەقامی سەرەکی ئامێدی تەنیا 1.7 کیلۆمەترە. سوپای تورکیا چاوی خستووەتە سەر چیای گارە، دروست دەکەوێتە بەرامبەر چیای مەتین، گارە بە ناوەند و سەربازگەی سەرەکی گەریلاکانی پەکەکە دادەنرێت.
بەگوێرەی هەندێ زانیاری پشتڕاستکراو، دەورووبەری 1200 گەریلای پەکەکە لە چیای گارە هەن.ئەوان لەوێن و شارەزان لە پتەوکردنی شوێنی خۆیان وچوونەتە نێو قوڵایی چیایەکە.
ناوەڕاستی مانگی تەممووزی رابردوو شەڕی گەورەی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ میدیایەک نەچووەتە چیای گارە، چیاکە مەترسیدارە، کەس لەوێ پارێزراو نییە.بەو هۆیەشەوە لە کۆی 34 گوند لە بناری چیای گارە، 28 گوند چۆڵ کراون.

بهشی بكه لە