بەشداریکردنی ئەکتەرێکی منداڵ لە فیلمێکی سینەمایی

20 July 2024
بەشداریکردنی ئەکتەرێکی منداڵ لە فیلمێکی سینەمایی

ئەم بەرنامەیەی هەژی و هەنی، چەندین بڕگە و چیرۆکی سەرنجڕاکێشی دیکەی تێدایە.

گرووپێکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانتان پێدەناسێنین کە لە دهۆک بەشداری چالاکیەکیان کردووە. گرووپەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە و بەشداری چالاکی زۆر دەکەن، هەژی لەو فیچەرەدا هەوڵدەدات بە ئێوەشی بناسێنێت.

ئەکتەرێکی منداڵی کچتان پێدەناسێنین بەناوی ئەلین سالار کە تەمەنی شەش ساڵە و لە فیلمێکی سینەمایی کوردیدا بەناوی ئالوودە بەشداریکردووە. جگە لە فیلمی سینەمایی، ئەلین لە چەندین رێکلامی بازرگانیشدا رۆلی بینیوە. 

لاڤی کامەرانتان پێدەناسێنین کە ئەسپسواری دەکات و حەزێکی زۆری بۆ ئەسپسواری هەیە و لە چەندین پاڵەوانیەتیدا بەشداریکردووە. لەسەر دەستی چەند راهێنەرێکی بە ئەزموون بەردەوامە لە راهێنانەکانی.

چیرۆکی گۆرانیبێژێکی ناسراوتان بۆ باسدەکەین کە چەندین ساڵە گۆرانی تایبەت بە منداڵان دەڵێت و لەو بوارە خزمەتێکی زۆری کردووە. ئەو گۆرانیبێژە ناوی نیکار کامیلە. جگە لە گۆرانی، نیکار کاری لە دۆبلاژکردنی چەندین فیلمی کارتۆنیشدا کردووە. گۆرانیەکانیی لای منداڵان بوونەتە ترێند و بەشێکی زۆری منداڵانی پارێزگای دهۆک گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندەیان لەبەرە.