هەژی و هەنی - 22

21 December 2024
هەژی و هەنی - 22
بەرنامەی ئەمجارەی هەژی و هەنی هەر لە باکووری کوردستان بوو، هەژی پێشکێشکار لە ناوچە جیاجیاکان گەڕاوەو بابەتی خۆش و دڵکراوەی ئامادەکردوون و زۆر بالکێشن.
 
لە باکووری کوردستان لە ناوچەی شەمزینان، سەنتەرێک هەیە بە ناوێ باران ناڤشار سپۆر، لە نێو سەنتەرەکەدا، منداڵانی وەرزشڤان پەرتووکی کوردی دەخوێننەوە و دواتر هەموو منداڵەکان پێکەوە دەچنە یاریگە و فێری یاریی تۆپی پێ دەکرێن و  راهێنانی وەرزشییان پێدەکەن.
ئەم شوێنە زۆرگرنگی دەداتە زمانی کوردی و هەروەها دەیەوێ یاریزانی لێهاتوو و پیشەگەر لەو منداڵانە دروست بکات.
 
هەر  لە باکووری کوردستان لە ناوچەی نسەیبین، باوکێک لەگەل پێنچ منداڵی گرووپێکی میوزیکیان دروستکردووە بۆ ژەنینی ئامێرێ کەمانچە و هەموو پێکەوە لە گەل یەکتر کاردەکەن و گرووپەکەیان زۆر بەناوبانگە و خەڵک حەز دەکات گوێیان بۆ بگرێت و جگە لە ژەنینی میوزیک، گۆرانی و سترانی خۆشیش دەڵێن.