هەژی و هەنی - 20

30 November 2024
هەژی و هەنی - 20
بەرنامەی ئەمجارەی هەژی و هەنی لە باکووری کوردستان بوو، ئەمجارە بەهرە و لێهاتووی چەند زارۆک و گرووپێک بەدەردەخات.
 
میران و ژیرهات دوو بران، دانیشتووی شاری وانی باکووری کوردستان، ئەوان ئارەزووی زۆریان بۆ میوزیک هەیە، هەردووکیان بە باشی فێری ژەنینی ئامێری پیانۆ بوون، هەژی دەچێتە لایان و پارچە میوزیکی زۆر خۆش بۆ هەژی دەژەنن.
هەردوو منداڵەکە لەلایەن دایکیانەوە فێری ئامێری پیانۆ کراون و رۆژانە راهێنانیان پێدەکات و دەیانەوێ لە داهاتوودا ببنە ژەنیاری لێهاتووی ئامێری پیانۆ.
 
هەر لە شاری وان گرووپێکی ژەنینی ئامێری باڵەبان هەیە، پێکهاتوون لە چوار برا، بەڵام ژەنینی باڵەبانی ئەو چوار برایە زۆر جیاوازە، هەرکەس گوێییان لێ بگرێت لە بیستنی تێر نابێت، ئەو چوار برایە لەگەڵ هەژی بە یەختێک دەچنە نێو دەریاچەی وان، لەوێ بۆ بینەرانی هەژی و هەنی چەندین پارچە میوزیکی زۆر خۆش و هەروەها گۆرانی دەڵێن و باسی ئەوە دەکەن چۆن فێری باڵەبان بوون.