هەژی و هەنی - 18
ئەم بەرنامەیەی هەژی و هەنی لە باکووری کوردستانە و هەژی چووەتە دوو ناوچەی جیاواز ، لەلایەکەوە باسی گۆرانی و میوزیک دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە باسی شانۆ و زمانی کوردی لە باکووری کوردستان، هەژی و هەنی لەبەرنامەکەیان دوو فیچەریان بۆ ئامادەکردوون.
لە فیچەری یەکەمدا کە لەناوچەی شەمزینان تۆمارکراوە ، هەژی دەچێتە ناو گرووپێکی منداڵان بۆ میوزیک و گۆرانی و دوو دەنگخۆش کە هەردووکیان ناویان محەممەدە و دەنگێکی خۆشیان هەیە چەند گۆرانییەک دەڵێنەوە، ئەو بەشەی بەرنامەکە کە لەناو سروشتی جوانی شەمزینان وێنەگیراوە بە ژەنینی ئامێری تەمبور بە کۆمەڵ و گوتنەوەی گۆرانی (ئای دلبەرێ) لەلایەن محەممەدەوە سروشتی ناوچەکەی جوانتر کردووە.
لە فیچەریت دووەمدا ، باسی سەنتەرێکی تایبەت بە شانۆ دەکەین لە شاری مێردین، لە سەنتەرەکەدا جگە لەوەی شانۆ بە زمانی کوردی لەلایەن منداڵانەوە نمایش دەکرێن ، بووەتە سەنتەرێکیس بۆ فێربوونی زمانی کوردی لەلایەن منداڵاننی ناوچەکە، لە فیچەرەکەدا ماموستای سەنتەرەکە و منداڵانی بەشداربووش قسە دەکەن و زیاتر باسی کاروچالاکی خۆیان دەکەن.
بهشی بكه لە