هەژی و هەنی - 17
هەژی پێشکێشکاری بەرنامەی هەژی و هەنی سەردانی چەند شارو گوندێکی جیاوازی لە باکووری کوردستان کردووە، چەند فیچەرێکی خۆش و ناوازەی بۆ بەرنامەی هەژی و هەنی کردووە، کە پێکهاتوون لەمانە:
لە شاری شرناخ منداڵێک بە ناوی محەممەد داهێنانی لە بواری کارەبادا کردووە لە رێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕی لەکارکەوتووی ئامێری جلشۆرین و بەو هۆیەوە دەتوانێت وزەی کارەبای لێ بەرهەم دەهێنێت.
محەممەد لە گوندی یەکماڵەی سەر بە شاری شرناخ دەژیت و لەوێ ناوەندێک بۆ فێربوونی کاری ئەلیکتریک هەیە و تێیدا چەندین منداڵ لەلایەن مامۆستایەکی شارەزا و لێهاتووەوە فێردەکرێن.
محەممەد دەیەوێ پڕۆژەکەی گەورە بکات و بتوانێت کارەبای تەواوی گوندەکەی لەو رێگەیەوە دابین بکات.
لە شاری گەڤەڕی سەر بە پارێزگای هەکاری، تیمێکی وەرزشی یاریی تۆپی پێی منداڵان هەیە، لەلایەن ژنێکی راهێنەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەو منداڵە کوڕ و کچانەی ئارەزووی یاریی تۆپی پێیان هەیە لەلایەن ئەو راهێنەرەوە فێر دەکرێن، تاوەکو ئێستا چەندین یاریزانی بەهرەمەند بەهرەکانیان دەرکەوتوون و دەیانەوێ ببنە ئەستێرەی تۆپی پێی باکووری کوردستان و تورکیا و جیهان.
یەکێک لە منداڵەکان بە ناوی سۆلین دەڵێت، من سەرسامم بە یاریکردنی رۆناڵدۆ و دەمەوێ یاریزانێکی وەک ئەوە بم.
لە گوندی یەکماڵە رووبارێک هەیە، ئەو رووبارە سنووری نێوان باشووری کوردستان و باکووری کوردستانە، گوندێکی زۆر دڵگیر و شاخاوییە، لەوێ گرووپێکی منداڵان هەن لەلایەن مامۆستای خوێندگەکەیانەوە فێری هەڵپەڕکێی کوردەواری دەکرێن و بە جلوبەرگی کوردییەوە شایی دەکەن.
لەو رۆژەی هەژی چووە گوندەکە زەماوەندێك لە گوندەکە هەبوو، خەڵکی ناوچەکە بەجلوبەرگی کوردەواری تایبەت بە ناوچەکەیان هاتبوون و ئاهەنگێکی زۆر گەورەبوو، هەژی بەشێک لە دیمەنی شایی و کولتووری خەڵکی ناوچەکە بۆ بینەرانی وێنگرتووەو پیشانی بینەرانی دەدات.

بهشی بكه لە