کۆمەڵێک خولی هاوینە بۆ منداڵان لە بەرنامەی هەژی و هەنیدا

07 September 2024
کۆمەڵێک خولی هاوینە بۆ منداڵان لە بەرنامەی هەژی و هەنیدا

هەژی و هەنی بەرنامەیەکی تۆڕی میدیایی رووداوە، هەموو هەفتەیەک چوار فیچەری سەرنجڕاکێش لەسەر ژیانی منداڵانی کوردستان بڵاودەکاتەوە. ئەم هەفتەیە لە فیچەری یەکەمدا هەژی و هەنی سەردانی سەنتەرێکی وێنەکێشانی منداڵانی کردووە لە شاری هەولێر.
لە سەنتەرەکەدا منداڵان فێری دروستکردنی وێنەکێشان دەکرێن. سەنتەرەکە لە وەرزی هاویندا خولی تایبەت بۆ منداڵان دەکاتەوەو مامۆستای پسپۆر لە بواری شێوەکاریدا منداڵان پەروەردە دەکەن.

لە فیچەری دووەمدا هەژی و هەنی دەچنە شاری سلێمانی و سەردانی ئەو ناوەندە دەکات کە منداڵانی کچ فێری جیمناستیک دەکەن. 
لەوێ منداڵێک بەشێوازێکی زۆر تایبەت و جوان فێری جمناستیک بووە.

هەر لە سلێمانی منداڵێکی دیکە بەناوی بان لە تەمەنێکی بچووک فێری ئەسپسواری کراوە، هەفتەی دووجار لەگەڵ باوکی دەچێتە راهێنان و بەشداری لە پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، هەروەها خەڵاتیشی بردووەتەوە.

ئەپاکۆس راهێنانێکی فکرییە و بۆ لێکدان و جارانی وانەی بیریکاری بەکاردێت. لە دهۆک خولێکی راهێنانی ئەپاکۆس بۆ کۆمەڵێک منداڵ کراوەتەوە.
ئەم خوڵە هزری منداڵ دەوڵەمەند دەکات و مێشکی چالاک دەکات، ئەوان راهێنانیان پێدەکرێت بۆ پێشبڕکێ ناوخۆیی و جیهانییەکان.