هەژی و هەنی - 11

24 August 2024
هەژی و هەنی - 11

بەرنامەی ئەمجارەی هەژی و هەنی کۆمەڵێک تەوەر و بیرۆکەو منداڵی بەهرەمەند لە خۆ دەگرێت لەسەرجەم شارەکانی کوردستان، هەژی دەچێتە لایان و بەهرە و زیرەکییان دەردەخات.

یاریی کلاراتێ ناوسراو بە (کی کۆشینگ) کە لە بنەچەدا یارییەکی ژاپۆنییە و ئێستا لە هەموو جیهاندا خەڵک حەزی پێیەتی، لە هەرێمی کوردستانیش یارییەکی ناسراوەو ئارەزوومەندی زۆری هەیە، لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک منداڵی کوڕ و کچ ئارەزوومەندی ئەو یاریەن و لەژێر راهێنەرێکی بەتوانا و ئەزمووندار فێریی یارییەکە دەکرێن، بەشێک لەو یاریزانانە لە ئاستی تەمەنی خۆیان پلەی یەکەمیان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ئاسیا بەدەستهێناوە، یەکێک لەو فێرخوازانە ناوی سومەیەیە و تەمەنی تەنیا 14 ساڵە، بەڵام ئەوەندە بەتوانا و لێهاتووە ئێستا وەک راهێنەری یارییەکە مەشق بە فێرخوازان دەکات.
 
بەڵێن نەوزاد منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵانە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، ئەو ئۆتیزمی هەیە، بەڵام لە بوارێکدا زۆر بلیمەتە کە کەسانی ئۆتیزم دەگمەنن ئەو بەهرەیەیان هەبێت، ئەو لە لێکدانی ژمارەکان بەهرەیەکی سەرسوڕهێنەری هەیە، هەژی دەچێتە لای و کۆمەڵێک ژمارەی زۆری بۆ دەنووسێت، ئەو بەتەنیا بەچەند هەنگاوێک بەخێرایی ئەنجامەکەی دەردەخات.
بەڵێن جگە لەوەی لە لێکدانی ژمارەکان  بلیمەتە، خۆشی فێری زمانی ئەڵمانی کردووەو بەباشی قسەی پێدەکات بێ ئەوەی مامۆستای تایبەتی هەبێت، بەڵکو لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە کەلە مۆبایل فێربووە.
 
 
موبین هەرمان منداڵێکی شاری زاخۆیە، ئەو بەهرەمەندە لەو تەمەنە منداڵییەی بووەتە گۆرانیبێژێکی بەتوانا و هەروەها میوزیکژەن و زۆر بەناوبانگ بووە لە سۆشیاڵمیدیا، هەژی دەچێتە زاخۆ بۆ لای ئەو لە شوێنی کارکردنی گۆرانی بۆ بینەرانی هەژی وهەنی دەڵێت ولەگەڵ گرووپەکەی کەشێکی خۆش دروست دەکەن.
 
 
هێڤا هەڤاڵ منداڵێکی کچە و دانیشتووی شاری دهۆکە، ئەو مەلەوانێکی زۆر لێهاتووەو بەچەندین شێوازی جیاواز مەلەوانی دەکات، راههێنەرەکەی زۆر لێهاتوو و شارەزایە و توانیویەتی هێڤا بەباشی فێری مەلەوانی جۆراوجۆر بکات و هەروەها چەندین ئامۆژگاری بۆ منداڵان دەخاتەڕوو لە رێگەی بەرنامەی هەژی و هەنییەوە.
 
لە شاری سلێمانی پێشبڕکێیەکی بۆ دروستکردنی ئەپڵیکەشن بۆ منداڵان سازکرا، تێیدا چەندین منداڵی بەهرەمەند لە پرۆگرامدا بەشدارییان کرد، بەشێک لەو منداڵانە کاری جوان و جیاوازیان خستەڕوو، کەلە رێگەی مۆبالە و کۆمپیوتەرەوە دروستیان کردبوون.